بەڵگەفیلمی ژنوار له قامیشلۆ نمایش کرا

بەڵگەفیلمی ژنوار لە دەرهێنانی نادیا دەرویش بۆ یەکەم جار لە ناوەندی کولتوورو هونەری محەمەد شێخۆ لە قامیشلۆ نمایشکرا.

قامیشلۆ

 

کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ یەکەم نمایشی بەڵگەفیلمی ژنوار کە لە دەرهێنانی نادیا دەرویشە لە ناوەندی کولتوورو هونەری محەمەد شێخۆ ئەنجامدا.

 

لە قسەکانیدا بۆ ئاژانسەکەمان دەربارەی بەڵگەفیلمەکە، نادیا دەرویش، دەرهێنەری بەلگەفیلمی ژنوار وتی، لە سەرەتای دروستکردنی گوندەکەدا، بۆ ئەم بەڵگەفیلمە بەدواداچوونمان دەربارەی چۆنیەتی کارکردنی ژنان لە گوندەکەدا دەسیپێکرد، ئەوان خۆیان خانوو دروست دەکەن وەک گوندێک بۆ ئەوەی تێیدا بژین، لە کاتێکدا ئامانجی ئەم بەلگەفیلمە ئەوەیە کە چۆن ژنان خۆیان گوندێک دروست دەکەن، ناوی گوندەکە بە "خاکی ژنان" ناونراوە. بۆ یەکەم جار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنان گوندێک دروست دەکەن، بووەتە بیرۆکەیەکی جیاواز، وەک ژنێکی سینەمایی و دەرهێنەرێک بۆ یەکەم جارە کارێکی لەم شێوەیە دەبینین.    

 

نمایشی بەڵگەفلیمی ژنوار بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.