ژنانی سومبولی کۆمەڵگای عەرەبی

ژنانی عەرەب سەرەڕای داخراوی کۆمەڵگەکەیان بەڵام بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوون تا گۆرانکاری لە ئەقڵیەتی کۆمەڵگاکەیان بکەن و هەنگاوی گەورەتر بنێن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان، لەم ڕاپۆرتەدا باس لە ١٠ ژنی عەرەب یاخود بە ڕەچەڵەک عەرەب دەکەین کە توانیوویانە لە بوارە جیاوازەکاندا لە تێکۆشانەوە تا جوانی، زانست، وەرزش و هونەر ناویان بچێتە مێژووەوە.

ناوەندی هەواڵ

نەوال متەوەکل، پاڵەوانی جیهانی عەرەبی

نەوال متەوەکل لە ١٥ی نیسان/٤ی ١٩٦٢ لە شاری دارالبیضاء لە مەغریب لە خێزانێکی وەرزش دۆسدا لەدایکبووە، ئەمە دەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ببێتە ئەندام لە یانەی بەیزاوی لە شارەکەیدا، پاشان ئاستی یەکەم بەدەستدە‌هێنێت لە یاری ڕاکردنی خولی دەریای سپی و دەبێتە نوێنەری وڵاتەکەی و مەدالیای ئاڵتونی پێدەبەخشرێت.

هەمیشە دەرگای سەرکەوتن بە ڕووی نەوالدا دەکرێتەوە، لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٨٤ مەدالیایی ئاڵتونی بۆ ڕاکردنی ٤٠٠ مەتری بەدەستدەهێنێت، دەبێتە یەکەمی خولەکە و یەکەمین ژن لە پاڵەوانی عەرەب لە جیهاندا.

بە هۆی شارەزای لە وەرزشدا لە چەندین پلەی وەرزشیدا کاری کردووە، دیارترینیان پلەی جێگری یەکەمی لیژنەی ئۆڵۆپمی بووە لە ساڵی ٢٠١٢، هەروەها وەک یەکەمین ژن لە جیهانی عەرەبیدا لە ساڵی ٢٠٠٧ دەبێتە وەزیری وەرزش.

سەمیرە موسا، زانای ئەتۆمی

سەمیرە موسا بلیمەتەکەی میسر و عەرەب، لە ٣ی ئازار/٣ی ١٩١٧ لە میسر لە دایکبووە، لە منداڵیەوە زیرەک بووە و توانای نوسین و خوێندنەوەی هەبووە، لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنیدا بە هۆی توانا زانستیەکەیەوە خەڵاتی وەرگرتووە.

کۆلیژی زانستی لە زانکۆی فوئادی یەکەم لە قاهیرە تەواو کردووە، دواتر وەک یەکەم ژن لە هەمان زانکۆ کاری کردووە، سەمیرە گەشتدەکات بۆ بەریتانیا و تیشکی ئەتۆمی دەخوێنێت، بڕوانامەی دکتۆرای لە تیشکی X-ray بەدەستهێناوە، لە دوای دوو ساڵ لە لێکۆڵینەوە توانیویەتی ئەتۆم دروستبکات، لە ساڵی ١٩٤٨ دەستەی وزەی ئەتۆمی دامەزراندووە.

 

لە دوای چەندین جار بانگهێشت کردن لە ساڵی ١٩٥٢ گەشت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە کارگەی زانکۆی سان لۆریس، بەڵام پێش چەند ڕۆژێک لە گەڕانەوەی بۆ میسر و لە کاتی سەردانیکردنی کارگەیەکی ئەتۆم لە ویلایەتی کالیفۆرینا، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا و سەمیرە گیان لەدەستدەدات، بارهەڵگر و شۆفێرەکەش دیارنامێنن.

 

بەڵگەکانی دوای لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی سەمیرە ئاماژەیان بەوەداوە، کە پلانێکی بەرنامەبۆداڕێژراو بووە، چونکە سەمیرە ئامانجی بووە زانستی ئەتۆم بۆ جیهانی عەرەبی بگوازێتەوە.

غادە مەتەری، دۆزەرەوەی چارەسەر بە فۆتۆن

غادە مەتەری، پرۆفیسۆرێکی سعودیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دەژی، بووەتە براوەی خەڵاتی لێکۆڵەری سعودی لە ئەمریکادا، لێکۆڵینەوەیەکی غادە لە نێوان ١٠،٠٠٠ لێکۆڵینەوەی زاستی هەڵبژێرا و خەڵاتی داهێنانی زانستی بەدەستهێنا لەلایەن گەورەترین ڕێکخراوی لێکۆڵەری زانستی لە ئەمریکادا کە نرخەکەی ٣ ملیۆن دۆلارە.

 

غادە لە لێکۆڵینەوەکەیدا ڕێگایەکی نوێی بۆ داهاتووی نەشتەرگەری لەڕێی'' فۆتۆن''ەوە ئاشکراکرد، کە کانزایەکە تیشک دەخاتە سەر جەستە و دەگاتە خانەکان بێ زیانی گەیاندن بە لەش، بەپێی لێکۆڵینەوەکەی غادە، تەکنیکی ''فۆتۆن'' وەک جێگرەوەی نەشتەرگەری وایە لە چارەسەری بەشێک نەخۆشیدا، وەک شێرپەنجە، دەشتوانرێت ئەم تەکنیکە لە چارەسەری ئێسکی دڵدا بەکاربهێنرێت، هەروەها فۆتۆن دەتوانێت کێشەی ئێسکەکان ئاشکرا بکات پێش ئەوەی تووشی بۆبە ببێت.

غادە مەتەری سەرۆکی بنکەی لێکۆڵەرەکانی زانکۆی سان دیگۆی کالیفۆرنیایە، گرنگی بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نانۆ دەدات لە چارەسەری پزیشکیدا.

زەها حەدید – ئەندازی هێلکاری

گۆڤاری تایمی ئەمریکی تەلارساز زەها حدیدی عێراقی وەک یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکان هەژمار کردووە، ناوێکی دیاری لە بواری دیزانی بیناسازیدا هەیە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠ لەدایکبووە، یەکەمین ژنە خەڵاتی بریتزکری بیناسازی لەساڵی ٢٠٠٤ بەدەست ‌‌هێناوە کەبە خەڵاتی نۆبڵی ئەندازیاری بیناسازی دادەنرێت، هەروەها لەساڵی ٢٠١٠ وەک باڵێوزی یونسکۆ لە پێناو ئاشتی دامەزراوە.

 

جگە لەوە زەها مەدالیای وەسامی ڕێزلێنانی لەلایەن شاژنی بەریتانیاوە پێبەخشراوە، دوای دیزاینکردنی بنکەی وەرزشی ئاوی خولی ئۆڵۆمپیاد لە لەندەن لە ساڵی ٢٠١٢دا.

زەها لێهاتووییەکەی لە بواری تەلارسازی و هێلکاریدا لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە، مۆزەخانەی نیشتیمانی سەدەی ٢١ی لە ئیتاڵیا دیزان کردووە، جگە لە یاریگای ئۆڵۆپیاد لە تۆکیۆ و یاریگای وەکرە ستادیۆم سێت بۆ جامی جیهانی قەتەر لە ساڵی ٢٠٢٢دا، چەندین دیزانی بیناسازی بەناوبانگی دیکەی هەیە.

سەنا محیدلی، فیداکارەکەی جیهانی عەرەبی

سەنا محیدلی لوبنانی یەکەمین کچ لە مێژووی عەرەبدا گیانی خۆی فیدابکات و ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی دژی داگیرکاری ئیسرائیلی ئەنجامبدا، سەنا لە ١٤ی ئاب/٨ی ١٩٦٨ لە لوبنان لەدایکبووە.

سەنا ئەندامی حیزبی نیشتیمانی سوری بوو، لە گرتە ڤیدۆیەکدا سەنا دوا وەسیەتی خۆی دەکات و لە ٩ی نیسانی ١٩٨٥دا لە تەمەنی شانزە ساڵیدا لە باشوری لوبنان دژ بە کاروانێکی داگیرکاری ئیسڕائیلی چالاکی گیانفیدایی کرد و دوو سەربازی ئیسڕائیلی کوشت و دوانی دیکەش بریندار بوون، سەنا لەو ڕۆژەوە بە بوکی لوبنان ناسراوە.

جۆرجینا ڕزق، شاجوانی جیهان

لە پێشبرکێی شاجوانی ساڵی ١٩٧١ جۆرجینا رزقی لوبنانی نازناوی شاجوانی جیهانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستهێنا، تاکە ژنی عەرەبە تا ئێستا ببێتە خاوەنی ئەو نازناوە لە سەرەتای دامەزراندنی پێشبرکێکەوە لە ساڵی ١٩٥٢.

لە ساڵی ١٩٧٥دا ڕۆڵی سەرەکی لە دوو فیلمدا بینیوە بە ناوەکانی "من و شاژن" و خوات لەگەڵ جوانکیلە".

هێلین تۆماس، یەکەمین ژن لە ڕۆژنامەی کۆشکی سپی ئەمریکا

هێلین تۆماس بە ڕەچەڵەک لوبنانی و ڕاگری پێشووی ڕۆژنامەی کۆشکی سپی لە گرنگترین ڕۆژنامەنووسانی سەدەی ڕابردووە، لە ٤ی ئابی ١٩٢٠ لە ویلایەتی کنتاکی لەدایکبووە، یەکەمین ژن بووە لە یانەی ڕاگەیاندنی نیشتیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا ئەندام بووە، یەکەمین ئەندام و سەرۆکی کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی و یەکەمین ئەندامی یانەی گریدیرۆن کە کۆنترین و گرنگترین یانەی ڕۆژنامەنووسانی پایتەختی ئەمریکا بووە.

هێلین بۆماوە ٥٠ ساڵ هەواڵی کۆشکی سپی گرتبووە ئەستۆ، بێل کلینتۆنی سەرۆکی پێشووی ناوی نابوو'' خانمی یەکەمی ڕۆژنامەی ئەمریکا'' بەهۆی ئەوەی ئامادەیی هەمیشەیی لە کۆنگرەکاندا هەبوو، هێلین تۆماس بە ڕەخنەکانی لە ئیسرائیل ناسرابوو، هێلین لە کارەکەی دوورخرایەوە دوای ئەوە لە دەرەوەی کۆشکی سپی گفتوگۆیەکی تۆمارکرابوو تێیدا داوای لە ئیسرائیلیەکان دەکرد فەڵەستین جێ بێڵن و بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، هێلین لە تەمموزی ٢٠١٣ دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوای کرد.

فاتمە فەهریە، دامەزرێنەری یەکەمین زانکۆ لە مێژوودا

زانکۆی قەرەوەین لە شاری فاسی مەغریب بە کۆنترین زانکۆ لە جیهاندا دادەنرێت، لەمزگەوتێکەوە بووە بنکەی زانست و فێربوون کۆمەڵێک زانا خوێندوویانە، لەوانە ئیبن خەلدون و محەمەد ئیدریس.

فاتمە فەهریە نازناوی  'آم البنین'ی هەبووە، بەردی بناغەی زانکۆی قەرەوەینی دانا کاتێک بڕیاری دروست کردنی مزگەوتی قەرەوەینیدا بە پارەی تایبەتی خۆی تاوەکو بەشدار بێت لە یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە فێرخوازیەکان لە مێژوودا.

جەمیلە بوحەیرد، شەهیدی زیندوو

تێکۆشەرێکی جەزائیریە لە بەرامبەر داگیرکاری فەڕەنسیدا تێکۆشاوە و بەرەنگار بووەتەوە هەتا بۆتە داواکراوی یەکەم لای فەڕەنسیەکان نازناوی'' شەهیدی زیندووی'' لێنراوە، لە تەمەنی بیست ساڵیدا بووە چووەتە بەرەی ''ئازادی نیشتیمانی'' جەزائیری هەتا بەرپابوونی شۆرشی جەزائیر لە ساڵی ١٩٥٤ دژیی فەرەنسا لە یەکەمینەکان بووە کە بۆمبی لەو شوێنانە چاندووە کە فەڕەنسیەکانی لێکۆبووەتەوە.

 

لەساڵی ١٩٥٧ دوای ئەوەی گولەیەک بەر شانی کەوت برینداربوو، لە ساڵی ١٩٥٨ بڕیاری دادگای کردنی درا و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپا، دواتریش گوێزرایەوە بۆ زیندانی باربادۆس کە یەکێک لە بەناوبانگترین دامەزراوەکانی ئەشکەنجەدان لە سەدەی نوێدا، لەو کاتەدا لیژنەی مافی مرۆڤ بەهەزاران نامەی لە سەرانسەری جیهانەوە کۆکردەوە تا سزاکەی دوابخرێت وە سزاکە کەم کرایەوە بۆ زیندانی هەتایی، دوایی سەربەخۆبوونی جەزائیر لە ١٩٦٢دا ئازادکرا.

جەمیلە سەرۆکایەتی ئازادی ژنانی جەزائیری کرد.

توکل کرمان، ئەو ژنەی زیاتر لە هەموو ژنێک ڕاپەڕینی کردووە لە مێژوودا

گۆڤاری تایمی ئەمریکی چالاکوان، نوسەر و ڕۆژنامەنووسی یەمەنی توکل کرمانی بە ''ئەو ژنەی زیاتر لە هەموو ژنێک ڕاپەڕینی کردووە لە مێژوودا'' دانا، هەروەها لەلایەن ڕێکخراوی  ''مراسلون بلا حدود'' بە یەکێک لەو حەوت ژنەی گۆڕانکاریان لە جیهاندا کرد داناوە، تۆکل یەکەمین ژنە عەرەبە خەڵاتی ئاشتی نۆبڵی بۆ ساڵی ٢٠١١ بەدەست هێناوە، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسیان بێ سنورە و یەکێکە لە کەسایەتیە داکۆکی کەرەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامەوانی لە جیهانی عەرەبی.

 

توکل بەڕابەری دەمارگیری و خۆپیشاندانەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی ناسراوە، لە نێوان ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ زیاتر لە ٨٠ یانەی دەمارگیری بەڕێوەبردووە و زۆرینەی لە پێناو ئازادی ڕۆژنامەوانیدا بووە، بەشداری لە ئامادەکردنی چەندی ڕاپۆرت دژی گەندەڵی کردووە لە یەمەندا، هەروەها چەندین کاغەزی کاری لە کۆنگرە جیهانیەکانی دەربارەی کۆمەڵێک بابەت ئامادە کردووە وەک ئازادی رادەربڕین و مافی ژنان و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی.

 

دوای زنجیرە ناڕەزاییەک لە کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە یەمەن دەستگیرکرا بە تۆمەتی کۆبوونەوە و ڕێپێوانی بێ مۆڵەت دوای تەنها ڕۆژێک لە دەستگیرکردنی ئازادکرا.

ت.پ