یاسای هیوا؛ هیوای گەلی کوردو مۆتەکەی دەوڵەتی تورک

یاسای هیوا، ئەو یاساییەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زەوتکراوە، بەڵام بەپێی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا بەپێی ماددەی ٤٦ بڕگەی ٢ـی ڕێککەوتننامەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ، کۆتا وادە بۆ مافی هیوا لە حوزەیرانی ٢٠٢٦ دەبێت.

هێلین ئەحمەد 

 

سلێمانی_یاسایی هیوا، لە دوای درککردن بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و هەبوونی مافی زیندانیان سەرچاوەی گرتووە، یاسایی هیوا بریتییە لە هەبوونی مافێک کە لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەرچووە، بە گوێرەی یاساکانی مافی مرۆڤ لە دوای پێداچوونەوە بە یاسای زیندانی هەتاهەتای بڕیار لەسەر یاسای هیوا دەدرێت، بە گوێرەی یاساکە هەر بەندکراوێک زیاتر لە ٢٠ ساڵ دوای تێپەڕاندنی ئەو ماوەیە، مافی پێداچونەوەی بە بڕیارەکانی دادگایادا دەدرێت، یاخود بڕیاری ئازادکردنی دەدرێت، سەرهەڵدانی ئەو مافە لەگەڵ بەڕێوەچوونی یاسای مافی مرۆڤ لە ئەوروپادا هاتە بوون، بە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە تورکیادا و جێگیرکردنی سزای هەتاهەتای بۆ زیندانیانی سیاسیی، پاشان گفتوگۆ لەسەر هەبوونی هیوا بۆ زیندانیانکرا، پاشان بە یاسای ژمارە ٤٧٧١ کە لە ساڵی ٢٠٠٢ دەرچووە، سزای لەسێدارەدان بە سزای هەتاهەتای قورس دەگۆڕدێت، هەروەها ئەگەری ئازادکردنیان سنوردار و لێخۆشبونیان هەڵوەشێندرایەوە، پاشان دادگایی مافی مرۆڤی ئەوروپا بە گوێرەی تێگەیشتنەکانی لە ساڵی ٢٠٠٠دا،  بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەستی لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ هەیە، لە ماددەی ٣ی ڕێککەوتنامەی پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان، ئاماژە بەوەدەکات کە نابێت هیچکەس سزایەک یان ئەشکەنجەیەک بدرێت کە لەسەر شکۆ و کەسایەتی تاک بکەوێت، کە ئامانج لە سزادان نییە، بەڵکو ئامانج لە چاکسازی لە کەسایەتی گرتواندا هەیە، بۆیە زیندانی مافی ئەوەی هەیە هیوای بە ئازادبوون لە پاش تەواوبوونی کاتی دیاریکراو هەبێت. 

 

دەوڵەتی تورکیا ڕەتیدەکاتەوە هەنگاو بۆ هەبوونی ئەو مافە بنێت 

 ئەگەر خوێندنەوەی یاسایی بۆ کەیسی ڕێبەری گەلی کورد " عەبدوڵا ئۆجەلان " بکەین، لە سەرەتای دەستگیرکردنی جەستەی و تا دادگای ڕووکەشی و بونیاتنانی سیستمی زیندانی ئیمڕاڵی وڕێگرییەکان بۆ سەردانی کردنی خێزان و پارێزەرانی، پاشان بێبەشکردن لە مافی هیوا، سەرجەمیان یاسایی دروستکراون لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، کە بە تاوانی تیرۆریەکەم دادگای دەکرێت، کە یاساکە لاستیکییە و دەتواندرێت بە گوێرەی بەرژەوەندی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەستکاری بکرێت، پاشان بۆ خۆپەڕاندنەوە لە ماددەی ٢ لە ڕێکەوتنامەی مافی مرۆڤ و پاراستنی ئازادییە بنەڕەتییەکان، کە ئاماژە بەوەدەدات ئەرکی یاسا پاراستنی مرۆڤە، نەک ئەوەی ستەمی لێبکرێت، پاشان لە دوای سێ ساڵ لە ڕفاندنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان، لە ساڵی ٢٠٠٣دا گۆڕانکاری لە دەقی مادەکانی سزادانیدا دەکات، بە تاوانی تیرۆرستی و تێکدانی ئاسایشی وڵات بە هیچ جۆرێک لێخۆشبوون نەیگرێتەوە، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٣دا پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ دواکاریان پێسکەش بە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی کرد، لە ساڵی ٢٠١٤دا بە پێکهێنانی لیژنەیەک لە ناو دادگاکە، وەڵامیان درایەوە، پاشان کار لەسەر بەکارهێنانی مافی هیوا لەسەر کەیسەکەی ڕێبەر ئۆجەلان کرا، بەڵام دەوڵەتی تورکیا ڕەتی دەکاتەوە هەنگاو بۆ هەبوونی ئەو مافە بنێت، بە ئاشکرا باس لەوەدەکات کەیسی عەبدوڵا ئۆجەلان مافی هیوا نایگرێتەوە، لە کاتێکدا بە پێی بەندی ٥ لە ماددەی ٩٥ی دەستووری تورکیا پێشێلکاری یاسایە، چونکە لەو مادەیەدا باس لەوە دەکرێت، لە کاتی هەبوونی ناکۆکی لە نێوان بەندێکی یاسایی ناوخۆ و بەنێکی ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی، لە پێشینە بۆ ڕێکەوتن نامەکەیە، لە کاتێکدا دەوڵەتی تورکیاشئەندامە لەم ڕێکەوتنامەیەدا کە دانی بە مافی هیوادا ناوە.  

 

دەوڵەتی تورکیا پێشێلی بەندە یاساییەکانی ٣، ٥ و ٦ ڕێکەوتنامەی مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتی ئەوروپا دەکات 

ڕێبەری گەلی کورد " عەبدوڵا ئۆجەلان "، لە ساڵی ١٩٩٣دا ماوەیەک لە لایەن دەزگای هەواڵگری سوریا دەستبەسەر دەکرێت بەڵآم دواتر ئازادکرا، بەڵام  پاش تێکچوونی پەیوەندییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سوریا، تورکیا هەڕەشەی لە سوریادەکرد و بە تۆمەتی پشتگیری لە پارتی کرێکارانی کوردستان -پەکەکە تۆمەتباری دەکردن، پاشان سوریا ڕێبەر ئۆجەلانیان ناچارکرد سوریا جێ بهێڵێت بەبێ تەسلیمکردنی بە تورکیا، ڕێبەر ئۆجەلان ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات، پاشان دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٩٩ دا داوای ڕادەستکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان لە حکومەتی ئیتاڵیا دەکات، لەو کاتەدا بیریتا بوهلەر وەک پارێزەری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان دوای پشتڕاستکردنەوەی تۆمەتەکانی بۆسەر ڕێبەر ئۆجەلان دەکرد، بەڵام لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا، لە ئۆپەڕاسیۆنیکی هاوبەش لە نێوان دەزگای سیخوڕی مەرکەزی ئەمریکی سی ئای ئەی، دەزگای سیخوڕی میتی تورک و دەزگای سیخوڕی ئیسڕائیلی موساد، لە کینیاد، لەباڵیۆزخانەی یۆنان، لەڕێگادا بووە بچێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جۆمۆ کینیاتا. پاشان لە ڕێگەی ئاسمانەوە گوازرایەوە بۆ تورکیا بۆ دادگاییکردنی. جۆرج کۆستولاس، کونسڵی یۆنانی کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی پاراستبوو، ئەوەی ڕاگەیاند کە ژیانی لەمەترسیدابووە لەدوای ئۆپەراسیۆنەکە، پاشان لە ڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٩دا لە دادگای بە تۆمەتی خیانەتی نیشتیمانی و جوداخوازی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٠، بڕیاریدا فەرمانی لەسێدارەدانی ئۆجالان دوابخات تاکوو دادگای مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتیی ئەورووپا پێداچوونەوە بۆ بڕیارەکە دەکات، لە مانگی ئابی ٢٠٠٢دا سزای لەسێدارەدان لە وڵاتەکەدا نەما و لە تشرینی یەکەمی هەمان ساڵدا سزای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ زیندانی هەتا هەتای دەگۆڕدرێت.

 

 پاشان لە ساڵی ٢٠٠٥دا دادگای مافەکانی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا لە ڕاگەیاندراوێکیدا، ئەوەی ڕاگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا پێشێلی بەندە یاساییەکانی ٣، ٥ و ٦ ڕێککەوتنامەی مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتی ئەوروپا دەکات، بەوەی کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی بە زیندانی هەتا هەتایی بەبێ بوونی دادگاییەکی دادپەروەرانە سزا داوە، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا گوێی بۆ یاساکان نەگرت، پاشان لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ڕێگە بە پارێزەرانی نەدەدرا دیداری ڕێبەر ئۆجەلان سازبکەن، پاشان ئەو ڕێگرییە دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هینا، کە بووە هۆی توڕەبوونی گەلی کورد لە هەر جێگایەکدابوون، پاشان زیندانیان مانگرتنیان دژ بەو گۆشەگیرییە دەستپێکرد، پاشان لەسەر داوای ڕێبەر عەبدوڵائۆجەلان مانگرتنەکە لە پاش ٦٨ ڕۆژ دەشکێت، ڕێبەر ئۆجەلان، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ دیداری لێ قەدەغە دەکرێت، لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ تا ١١ی ئەلیولی ٢٠١٦دا براکەی بە ناوی محەمەد ئۆجالان لە جەژنی قورباندا سەردانی دەکات، هەبونی گۆشەگیرییەکان ناوە ناوە بەردەوامی دەبێت تا ٧ی ئابی ٢٠١٩، گۆشەگیری توند بۆسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دروست دەکرێت، پاش زیاتر لە چوارساڵ و نیو لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا، پاش ٤٣ مانگ لە قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن و گۆشەگیری ڕێگە بە دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان و عومەر ئۆجەلانی برازای درا، کە دوای بانگەوازی دەوڵەتی باخچەلی سەرۆکی مەهەپە هات، کە داوایکرد سەردانییەکان بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان بکرێت و پاشان لە پەرلەمانی تورکیادا وتار بدات، تا ئێستە زیاتر لە ٨٠٠ پارێزەر لە سەندیکا جیاوازەکانی جیهانەوە، ئیمزایان بۆ هەڵمەتی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵآ ئۆجەلان کردووە، ئاماژە بەوەدەکەن ئەوەی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دەیکات، بە تەواوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیی و ناوخۆییەکانی تورکیایە. 

 

مافی هیوا پێویستی بە هەنگاوی گرنگ هەیە 

کۆمیتە وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا، لە کۆبونەوەی١٧ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٤دا، دوای لە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکات، کە یاسایی مافی هیوا قبووڵ بکات، پاش تێپەڕبوون و هاتنی وادەی جێبەجێ کردنی مافی هیوا لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هیچ هەڵوێستێک نەدەبیندرا، پاشان کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا لە کۆبونەوەی ١٦، ١٧ و ١٨ی ئەیلوولی ئەمساڵدا، بۆ ڕونکردنەوە و زانیاری تەواو لە بارەی جێبەجێکردنی مافی هیواوە، کۆتا وادە حوزەیرانی ٢٠٢٦ی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا داناوە، لە بڕیارەکەدا جەختلەوەکراوەتەوە، " یاسای نێونەتەوەی مەیلێک نیشان دەدات، بۆ دامەزراندنی میکانیزمی پێداچوونەوە،لە دوای زیندانی هەتا هەتای کە لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت"، کە هەموو دەوڵەتێک بە گوێرەی ماددەی٤٦ی بڕگەی یەکەمی ڕێکەوتنامەکە،  پابەندە بە تەواوی پابەندبوونی یاساکانی ناو بڕگەکانەوە، لە کۆمیتەکەدا داوا لە دەسەڵاتداران بۆ هەنگاونانی بەپەلە و گرنگ کرا، کۆمیتەکە بۆ زوو بەیوەستبوون بە مافی هیواوە داوا دەکات و دەڵێت: بۆ جێبەجێ کردنی مافی هیوا و سودوەرگرتن لە جێگرەوەکانی ئەندامان وەربگیرێت، وە گۆڕانکاری ئاساکە لە بازنەی پلانی نوێی چالاکی مافەکانی مرۆڤدایە، بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی سزای هەتاهەتای، هەروەها دەوڵەتی تورکیا بەبێ نانەوەی پشێوی کە پێشنیارکردنی گۆڕانکاری یاسایی لە پەرلەماندا ئەرکدارە، پاشان سودوەرگرتن لە کۆمسیۆنی دیموکراتی، یان پەسەندکردنی ڕەشنوسی یاسایی کە لەل لایەن پەرلەمانتارانەوە لە نێو ئەم جێگرەوانەدا پێشنیارکراوە، بۆیە لە ئەنجامی کۆتاییدا داوایەکیان ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد و ڕایانگەیاند، دەسەڵاتداران بۆ ئەوەی پێشکەوتنی خێرا لە جێبەجێکردنی داواکاریی ئەم گرووپەدا بەدەستبهێنن، پێویستە لە دوایین کاتدا ڕاپۆرت لەسەر ئەو ڕێوشوێنانە بدات کە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ گیراونەتەبەر.