میزۆپۆتامیا، شانەی سەرهەڵدانی شارستانییەت بە درێژای مێژوو

کشتوکاڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دێرین لە ناوچەیەکدا سەریهەڵدا کە بەهۆی خاکە دەوڵەمەندەکەیەوە بە کەوانی بەپیت ناسراوە، زۆرجار پێی دەوترێت "شانەی شارستانیەت"، کۆمەڵگەی کشتوکاڵی نیشتەجێبوو نزیکەی ٩٠٠٠ پێش زایین لە ناوچەکەدا سەریهەڵداوە.

بێریڤان کەمال

 

ناوەندی هەواڵ- پێش ئەوەی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە ئەوروپا سەرهەڵبدات، کشتوکاڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دێرین لە ناوچەیەکدا سەریهەڵدا کە بە کەوانی بەپیت ناسراوە، "هیلال-کەوان" بە درێژایی کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست بەناو ئوردنی ئێستا، ئیسرائیل، لوبنان و سوریادا درێژ بووەتەوە، بە کەوانەیی بۆ ناوەڕاستی تورکیا، بە درێژایی دەشتە بەپیتەکانی نێوان ڕووبارەکانی دیجلە و فورات میزۆپۆتامیای کۆن دێتە خوارەوە، پاشان بەناو عێراق و پارچەیەک لە ڕۆژئاوای ئێراندا بەرەو کەنداوی فارس دەڕوات.

 

کەوانی بەپیت کە بەهۆی خاکە دەوڵەمەندەکەیەوە ئەو ناوەی لێنراوە، زۆرجار پێی دەوترێت "شانەی شارستانیەت"، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینرێت کەدەست ڕاگەیشتن بە ئاوی ئەم ناوچەیە تاڕادەیەک زۆر بوو، سەرەتاییترین شارستانیەتەکان لە کەوانی بەپیتدا دامەزران.

 

کشتوکاڵ بە دەستی دایک-ژن سەریهەڵدا

سەرەتاییترین کۆمەڵگەی کشتوکاڵی نیشتەجێبوو نزیکەی ٩٠٠٠ پێش زایین بە دەستی دایک-ژن سەریهەڵدا، سەرەتا لە گردەکانی سەرووی ڕووبارەکان و دواتر لە دۆڵی ڕووبارەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبووەوە، گوندەکانی کشتوکاڵی وردە وردە گەشەیان کرد و بوون بە شار، پاشان دانیشتوانی زۆر لە ناوچە گوندنشینەکانی دەرەوە جیاکرانەوە.

 

بازرگانی لە نێوان کۆمەڵگە دوورەکاندا زیادیکرد و کشتوکاڵکردن لە کەوانی بەپیتەوە بڵاوبووەوە و بە نزیکەی ٥٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا گەیشتە کەنارەکانی ئەتڵەسی ئەوروپا، لە نێوان ساڵانی ٤٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠ پێش زایین، گۆڕانکارییەکی گەورەی کلتووری لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕوویدا، شوێنەوارناسان لە مێژە پێیانوایە ئەم گۆڕانکارییە سەرەتا لە باشووری میزۆپۆتامیا ڕوویداوە، دواتر بەرەو باکوور بڵاوبووەتەوە، دۆزینەوەی هەڵکۆڵینەکان کە لە ساڵی ١٩٩٩ دەستیپێکردووە، ئەوە نیشان دەدەن کە پەرەسەندنی گوند و شارە کشتوکاڵییەکان لە یەک کاتدا و سەربەخۆ لە ناوچەکانی باکوور و باشووری میزۆپۆتامیا کە عێراقی ئێستا دەگرێتەوە دەستیپێکردووە.

 

شارە ئاوەدانەکان و خاکی دەوروبەریان گەشەیان کرد بۆ ناو شار و پارێزگا، کە هەریەکەیان حکومەتی خۆی هەبێت لە کۆتاییدا، شانشینی گەورەتر ئەم شار و پارێزگایانەی بەڕێوەدەبرد، ژیانی شارەکان و چڕی دانیشتووانەکەی بووە هۆی گەشەسەندن لە کارامەیی تایبەتمەند جگە لە کاری کشتوکاڵی لە هەمان کاتدا پلەبەندی کۆمەڵایەتی پەرەیسەند.

 

وەرشەی هاڕینی ئارد، دروستکردنی خشت، گۆزە و قوڕکاری، قوماش و کەلوپەلی کانزایی سەریان هەڵدا و دروستکردنی پەرستگا و کۆشکەکان بیناکاران و هونەرمەندەکانی سەرقاڵ دەکرد.

 

ڕۆژهەڵاتی ناوین لە بیر و باوەڕی ئاینی لەگەڵ ئێستا جیاوازبوون

خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە بیر و باوەڕی ئاینی، چەندین خودا و خوداوەندیان دەپەرست و دەسەڵاتیان بەسەر چالاکییەکانی مرۆڤ و هێزەکانی سروشتدا بۆ دەگەڕاندەوە، هەر شارێک خوداوەندێکی تایبەتی پارێزەری هەبوو، خەڵک پێیانوابوو چارەنووسی شارەکە بەندە بە دەسەڵاتی ئەو خوداوەندە.

 

ناوی خوداوەندە بەراوردکراوەکان بە تێپەڕبوونی کات و شوێن جیاواز بوون، بۆ نموونە، مەنا، خوداوەندی سۆمەری بۆ بەخێوکردن و خۆشەویستی و جەنگ بوو، هاوتای عشتاری بابلیەکان و ئیسیسی میسرییەکان و ئەفرۆدیتی یۆنانیەکان و ڤینۆسی ڕۆمەکان بوو.

 

کۆمەڵگە گەورەکانی پەرستگاکان کۆمەڵێک بینای ئایینی، کارگێڕی و خزمەتگوزاری لە هەر شارێکدا وەک ناوەندی پەرستن و هەروەها وەک بازرگانی گەشەسەندوو پەرەیان پێدراوە و لە هەمان کاتدا دەسەڵاتی ئایینی و سیاسی پەیوەندییەکی نزیکیان بەیەکەوە هەبوو.

 

سامانی کشتوکاڵی میزۆپۆتامیا و سروشتی جوگرافیای ناوچەکە وایلێکردبوو کە تووشی دووبارەبوونەوەی داگیرکارییەکانی دراوسێ دوژمنکارەکان و ململانێ ناوخۆییەکان بێت، بەدرێژایی سەدەکان هاوسەنگی دەسەڵات لە نێوان باکوور و باشوور و لە نێوان زلهێزە ناوخۆییەکان و داگیرکەرانی دەرەوەدا گۆڕانی بە خۆیەوە دەبینی.

 

شەڕی دەسەڵات و داگیرکاری لە سەردەمی سۆمەرییەکانەوە دەستیپێکرد

سەرەتا سۆمەریەکان لە باشووری میزۆپۆتامیا دەوڵەتێکیان پێکهێنا، پاشان بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن ئەکەدییەکانەوە گیرا، دراوسێکانیان کاتێک لە باکووری دوورەوە لە بەرامبەردا ئەکەدییەکانیان داگیرکرد، سۆمەرییەکان لە ناوخۆدا دەسەڵاتیان وەرگرتەوە، بابلیەکان لە دوای ئەوە بوون کە زاڵ بوون بەسەر باشووردا، دواتر ناوەندی دەسەڵات گۆڕا بۆ ئاشوورییەکان لە باکوور، پاشان جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ بابل کە پێی دەگوترا بابلی نوێ.

 

بە درێژایی ئەم ماوەیە، ناوەندە ڕۆشنبیرییە گرنگەکان لە دەرەوەی میزۆپۆتامیاش سەریانهەڵدا، وەک ئیلام لە دەشتی نێوان ڕووباری دیجلە و چیای زاگرۆس لە ڕۆژهەڵات، شانشینی هایتییەکان لە ئەنادۆڵ و فارس لە ڕۆژهەڵاتی ئیلام.

 

لە سەدەی شەشەمی پێش زایینەوە، فارسەکانی هەخامەنی، کە گەلێکی کۆچەری بوون لە شاخەکانی ئێرانی مۆدێرن، ئیمپراتۆریەتێکیان دروستکرد کە نەک تەنها میزۆپۆتامیا، بەڵکو هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوینی لەخۆگرتبوو.

 

شارە سەرەتاییەکانی سەردەمی بەردینی نوێ

یەکێکە لە سەرەتایترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، جێریکۆ'یە کە دەکەوێتە خاكی كەناری ڕۆژئاوا لە فەلەستین، نزیكەی ٢٠٠٠ كەسی تێدا ژیاوە لە دەوروبەری ٧٠٠٠ ساڵ پێش زایین، خانووەکانی لە خشتی قوڕ دروستکرابوون شێوەی گڵیان پێدرابوو و لەبەر خۆردا وشککرابوونەوە، کە ڕووبەرەکەی بە نزیکەیی ٦ دۆنمیان داپۆشیبوو.

 

عەین غەزەل یەکێکی تر بوو لە شارەکان، لە دەرەوەی عەمانی ئێستا-ئەردەن، ئەو شارۆچکەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٧٢٠٠ بۆ ٥٠٠٠ ساڵ پێش زایین، ڕووبەرەکەی بە نزیکەیی ٣٠ دۆنم زەوی لە ئاستی نزم بۆ بەرزی داگیرکردبوو کە بە دیواری بەردین جێگیرکرابوون، خانووەکانی لەشێوەی ئەدۆبی پویبلۆس دەچن کە گەلانی ڕەسەن لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا دوای زیاتر لە ٧ هەزار ساڵ دەستیان بە دروستکردنی کرد.

 

چڕبوونەوەی خەڵک و سەرچاوەکان لە شارەکانی وەک جێریکۆ و عەین غەزەل هەنگاوێکی سەرەتایی بوو بەرەو پێکهێنانی شار و پارێزگای گەورەتر کە لە میزۆپۆتامیا سەریان هەڵدا و دواتر لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوینی دێرین باو بوون.

 

لە پەیکەرەکاندا ژنان کێشراون

لەناو ئەو کەلوپەلانەی لە عەین غەزەل دۆزراونەتەوە، زیاتر لە سی فیگەری لە شێوەی پەیکەری ڕەنگاوڕەنگ هەیە، پەیکەرتاشەکان بە بەکارهێنانی گەچی تەڕ بۆ دیمەنەکانی ئاژەڵە ڕاستەقینەکان، کەللەسەر و قۆچەکانی ڕاستەقینەی ئاژەڵەکان و شێوەی سێ ڕەهەندی کە لە مەمک و ئاژەڵە قۆچدارەکان دەچن، فیگەرەکانیان لە قاڵبداوە.

 

لەسەر هەندێک دیوار وێناکردنی ئەو ژنانە هەیە کە لەدایکبوونیان بە گاکان بەخشیووە، لە ژوورێکدا، ژنێکی سەر پلنگ-کە لە ناوچەیەکی دیواری کەوانەیی بەرزدا لە سەرووی سێ سەری گەورە و پڕۆژەکراوەوە وێنا کراوە کە لەدایکبوونی بە بەرخێک بەخشییووە.

 

ئەم دەرکەوتنانەی ژن بە پەیکەر و لە شێوازی وێناکردنی کاری خوداوەندە ژنەکاندا، دەریدەخات کە دایک-ژن خوڵقێنەر، بەدیهێنەر و بەرهەمهێن بووە لە سەرەتای شارستانییەوە، ژنان کشتوکاڵیان بەرهەمهێناوە و پەرەیان پێداوە، ئەوان بەدیهێنەر بوون و پەروەردە و ڕێکخستنی کۆمەڵگەیان کردووە.

 

سۆمەرییەکان

ئەو شار، پارێزگا و دەوڵەتانەی کە بە درێژایی ڕووبارەکانی باشووری میزۆپۆتامیا لە نێوان نزیکەی ٣٥٠٠ بۆ ٢٣٤٠ پێش زایین گەشەیان کردووە، بە کۆمەڵی سۆمەری ناسراون، دانیشتووانەکەی کە لە باکوورەوە کۆچیان کردووە، بەڵام بە پێچەوانەوە سەرچاوەکەیان ناڕوونە، سۆمەریەکان چەرخی عەرەبانە، ئامێری گەورەی کشتوکاڵیان هەیە کە لە تیغێک یان چەند تیغێک لە چوارچێوەیەکدا جێگیرکراوە، لەلایەن تراکتۆر یان ئاژەڵەکانەوە ڕاکێشراوە و بۆ کێڵان و دروێنەکردنی خاکەکە بەکارهاتووە، بە تایبەت بۆ ئامادەکاری بۆ چاندنی تۆو.

 

سیستەمێکی نووسینیان دروستکرد، ڕەنگە گەورەترین بەشدارییان لە شارستانیەتەکانی دواتردا هەبێت، هەرچەندە دۆزینەوەکانی ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەکەن کە نووسین لە یەک کاتدا لە میسر پەرەیسەندووە، بەڵام دەرخەرەکان ئەوە پیشان دەدەن، میزۆپۆتامیا لانکەی شارستانییەت و شۆڕشی کشتوکاڵە، سۆمەرییەکانیش لانکەی داهێنان و بە پارێزگا بوون و دەوڵەت بوونە.

 

سۆمەریەکان هێماکانی کونیفۆرم "شێوەی چەقۆ"یان بە قەڵەمێک "دارێکی نووسین" فشاریان دەخستە سەر تابلێتی گڵین بۆ ئەوەی تۆمارە بازرگانییەکان بهێڵنەوە، هەزاران تابلۆی سۆمەری بەڵگەنامەی پەرەسەندنی وردە وردەی نووسین و ژمێریاری، ئامرازێکی دیکەی بازرگانییە، هەروەها سیستەمێکی ڕێکخراو لە دادپەروەری و یەکەم ئەدەبی داستانی جیهان لەم سەردەمەدا بووە.