شۆڕش و ژنان کە جیهانیان گۆڕی -٢

لەدوای شۆڕشەوە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لەلایەن ژنانەوە کرا و کار بۆ کۆتایهێنان بە کردارە نایەکسانەکانی دژ بە ژنان کرا لە بەشی دووەمدا شوێن دەدەین بە وێنەی ئەو ژنانەی سەرکردایەتی شۆڕشیان دەکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ شۆڕشدا چی گۆڕاوە؟

لە سەرەتای شۆڕشی ئۆکتۆبەردا ئەو بڕیارانە بڵاوکرانەوە کە یاساکانی یەکسانی مافەکان مسۆگەر دەکەن، . ئەم بڕیارانە، لە یاساکانەوە بۆ کاری وەک یەک و پارەی وەک یەک، ٨ کاتژمێر کاری ڕۆژانە بریتی بوو لەپاراستنی کاری دایکان و دایکان و منداڵان، دایکایەتی و کاری ژنان لە ماڵەوە بە پێی بەرهەمی کاری کۆمەڵایەتی بە کاری کۆمەڵایەتی ناسرا، لەدابەشکردنی زەوی بۆ گوندنشینان شێوازەکە بەپێی بنەماڵەکان نەبووە و هەر کەسەو زەوییەکەی پێدرا بەم پێیەش ژنان بوون بە خاوەن زەوی خۆیان.

 

کاری پەروەردەیی بۆ ژنان

کاری گەورە بۆ ژنان کراوە بۆ ئەوەی خۆیان لە بواری ڕۆشنبیری و قوتابخانە و خول بۆ پیشەیی یان بۆ زانینی خۆیان پێشبخەن، هاوکات تۆڕێکی پەیمانگای پەروەردەیی و چاودێری منداڵان بۆ پەروەردەی ژنان و هەروەها منداڵەکانیان دامەزرا، زۆرێک لە ژنان لە ناو دەوڵەت و ڕێکخراوە سۆڤیەت و حزبییەکان و لە خزمەتی ئیداریدا و ڕێکخستنی دابەشکردنی کەلوپەلی پێویست لە بواری ئیداری یان لە دامەزراوەکانی پاراستنی دایک و منداڵ و لە باخچەی ساوایان و چێشتخانەی گشتی و خانووی جل شۆردنی گشتی و هتد ئەوان کاریان کردووە.

 

سەپاندنی پەروەردە

کەمپەینی خوێندنەوە و نووسین بۆ ژنان دەستیپێکرد خولەکانی خوێندنەوە و نووسین بۆ ژنانی کرێکار لە هەر شوێنی کارێک و هەموو یانەیەکی ڕۆشنبیری کرایەوە، بە تایبەتی بۆ ئەو ژنانەی لە گوندەکاندا دەژین، دەسپێشخەری "شەمەندەفەری پڕوپاگاندە"، "ئۆتۆمبێلی پروپاگاندە" "کەشتی پڕوپاگاندە " پەرەی پێدرا، هەموو ئەو هەوڵ و کۆششانە ئەنجامی هەبوو، پێش جەنگی جیهانی دووەم، ٧ ساڵ خوێندن لە سەرتاسەری وڵاتدا کەوتە سەر کار.

 

دوای پەروەردە ژنان دەستیان بە بەرهەمهێنان کرد

لەگەڵ پەروەردەکردنی ژناندا، لە ئەنجامی ئەو گرنگییەی کە بە ژنانی کرێکار دراوە، پێشکەوتنێکی زۆر دروست بووە لە ساڵی ١٩٣٧ کاتێک بۆ پلانی دووەمی پێنج ساڵ چوو، لە ٣٩٪ی ژنان لە کەرتی پیشەسازی و بیناسازی و ٢٠٪ لە بواری پەروەردە و تەندروستی و ١٥٪ لە خوێندنگە گشتیەکانی پەیوەندی و بازرگانی و شوێنی کار، ٧٪ لەدەزگاکانی دەوڵەت و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکاندا لەدەزگاکانی سۆفۆز و وێستگەکانی تراکتۆر کاریکردووە دوای ئەم قۆناغەش کار بۆ ژنان کرا بۆ کارکردن لەبەڕێوەبەرایەتییەکاندا لە ساڵی ١٩٢٩دا، ڕۆژانە ٧ کاتژمێر کار دەکات.

 

یاساکانی پەیوەست بەژنان بەتەواوی گۆڕاون

لەدوای شۆڕشەوە یاساکانی پەیوەست بەژنان لەمانگی سەرەتایدا بەتەواوی گۆڕدرا هەموو کردارە نایەکسانەکان بۆ ژنان کۆتایی پێهێنراوە، هاوسەرگیری کڵێسا لەبەرچاو نەگیرا و مارەی فەرمی لە شوێنی خۆی شوێنی گرت و ژنان مافی ئازادکردنیان پێدرا، ئەو منداڵانەی کە لە دایک و باوکی خێزاندار و ئەوانەی لە دەرەوەی خێزان لەدایک بوون مافی یەکسانیان هەبوو لە یاسادا، پاراستنی ژنان و منداڵان لەسەر بنەمای یاسا بوو، کاری تایبەت بۆ ژنان کرا بۆ ئەوەی ئاگاداری مافەکانیان بن، ژنانی ماڵەوە دڵنیاییان پێدرا کە داوای ماڵێک بکەن بۆ خێزانەکانیان، نەفەقە بۆ ئەو ژن و پیاوانەی بە هاوسەرگیری یان لە دەرەوەی خیزان منداڵیان بووە کەوتە بەرنامەی کارو بۆ ئەو ژنە دووگیانانەی کە خۆیان چاودێری دەکەن دەوڵەت بڕیاری هاوکاری دا.

 

لە دوای شۆڕش لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ماڵ و شوێنی کار و پەروەردە و گوند و شار و هەموو بوارێک گۆڕانکاری گەورە ڕووی داوە کە دەکرێت لە سەر ناونیشانەکان و لە لاپەڕەکاندا بنوسرێن، ئەوانەی لە دروستکردنی شۆڕشی ئۆکتۆبەردا هاتنە پێشەوە و بە خەبات و کارەکانیان چوونە ناو لاپەڕەکانی مێژووەوە و بوونە چرای ڕووناکی.

 

ئەلێکساندرا کۆلۆنتای

یەکێک لەو ژنانە بێشک ئەلێکساندرا کۆلۆنتایە، لە بابەتی ژنانی کرێکار بە بەبەل و هاوڕێکەی کلارا زەتکین کاریگەر بوو، لە ساڵی ١٩٠٩ پەرتوکێکی بەناونیشانی "دامەزراوەی کۆمەڵایەتی پرسی ژنان" بڵاو کردەوە، . ئەلێکساندرا کۆلۆنتای ڕوونی دەکاتەوە کە پێویستە دامەزراوە کۆمەڵییەکان ژنان لە کاری ماڵەوە ڕزگار بکەن و پێویستی بەدامەزراوەی کۆمیناڵ هەیە و گرنگی جیاکردنەوەی چێشتخانەکە لەژیانی ژندا ئەوەندەی جیاکردنەوەی کەنیسە لە دەوڵەت گرنگە، ئەلێکساندرا کۆلۆنتای لە ساڵی ١٩١٧دا شوێنی خۆی وەک یەکەم ژن و تەنیا لە کۆمیتەی ناوەندی گرت، ئەلێکساندرا کۆلۆنتای، یەکەم کۆمیسیاری تەندروستی سۆڤیەت، لە ساڵی ١٩١٨دا ڕۆڵێکی کارای لە داڕشتنی یاساکانی خێزاندا گێڕا، هەروەها لە ساڵی ١٩٢٢دا شوێنی خۆی لە مێژوودا گرتەوە وەک یەکەم باڵیۆزی ژنی جیهان، ئەلێکساندرا کۆلۆنتای لە پرۆسەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی نوێدا لە دوای شۆڕش شوێن پێی خۆی بەجێهێشت.

 

نادیا کروپسکایا

لەدوای شۆڕشەوە وەک یەکێک لە ئەندازیارانی بواری پەروەردەو فێرکردن یاد دەکرێتەوە، پێش شۆڕش ٥٠ ساڵ لەسەر داوای سەرۆکی کارگەکە خوێندەواری و ژمێرکاری فێری کرێکاران کرد، لە هەمان کاتدا کەسایەتی شۆڕشگێڕانەی خۆی بەم وانانە فێر دەکات و پۆلی شۆڕش دادەمەزرێنێت، لەو کارگەیەدا کە ٣٠ هەزار کرێکار کاری تێدا دەکەن، بەرەو مانگرتنێکی گەورە دەچن، نادیا کروپسکایا سەرپەرشتی دروستکردنی کتێبخانەکان دەکات دوای ڕاپەڕینیش دەبێتە وەزیری پەروەردە، لە مانگی ئابی ١٩٧١ ئەستێرەی بەناوبانگ تامارا میخایلۆڤنا سمیرنۆڤا ئەستێرەیەکی دۆزییەوە و ناوی نادیای لێنا.

 

ئینسا ئارماند

لە ساڵی ١٩١٣ بە دەسپێشخەری لینین لە پیتەرزبێرگ بڕیاری دا گۆڤارێک بەناوی "ژنی کرێکار" ئامادە بکات، ئینسا ئارماند بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە کاری گۆڤارەکەدا کردو دوای ئەوەی گۆڤارەکە دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد بۆی نووسی، لە شوباتی ساڵی ١٩١٧ هەواڵی ئەو شۆڕشە گەیشتە سویسرا، ئینسا ئارماند کە لە شاری سوورگۆن دەژیا لەگەڵ یەکەم گروپی بۆلشەڤیک گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی و هەموو هێز و ووزەیەکی خۆی بۆ کاری حزبەکە بەکارهێنا، ئینێسا ئارماند لە پەیوەندی هەمیشەییدایە لەگەڵ شەقامەکانی مۆسکۆ لە وۆرکشۆپەکاندا لە هەردوو کۆبوونەوەی حزب و کارگەکانی مۆسکۆ قسە دەکات، لەقوتابخانەی پارتی MK وانە دەڵێت و وتار بۆ ڕۆژنامەکان دەنووسێت و دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی شاری مۆسکۆ و لەنێو ژناندا لە زیندان کاردەکات و لە ژێر سەقفی MK دەبێتە یەکەم بەڕێوەبەری لقی ژنان.

 

یەکەم ژن کە لە گۆڕەپانی سووردا بەخاک سپێردرا

ئینسا ئارماند کە بەهۆی نەخۆشی کۆلێرا گیانی لەدەستدا، هاوڕێکەی نادیا کروپسکایا بۆی دەنوسێت: "من دەمویست ئینسا ئارماند لە دڵی هەموو ئەوانەی کە ئازادی کرێکاران بە نرخ دەبینن لەدڵی هەڤاڵانی خۆی لە حزبدا، لەدڵی ژنانی کرێکار و گوندنشیناندا بێت، . گومانی تێدانیە کە کەیسی کۆمۆنیزم کە ئینسا بە پەرۆشەوە تێکۆشانی بۆ دەکرد سەردەکەوێت، یەکەم ژن کە لە مەیدانی سووردا نێژراوە ئینسا ئارمەندە.

 

ماریا ئەلێکساندرۆڤنا ئولیانۆڤا

ماریا ئەلێکساندرۆڤنا ئولیانۆڤا بە یەکێک لە ژنانی خێزانی ئولیانۆڤا کە ژیانی خۆی لە ڕێگەی شۆڕش بەسەربردووە پێناسە دەکرێت، لە بنەماڵەی ئولیانۆڤان خەڵکێکی زۆر لە شۆڕشەکەدا بوون کە هەموویان چ لە زیندان و چ لە سۆرگون ژیانیان بەسەر دەبرد، ماریا منداڵەکانی لە تەمەنی ٥ ساڵیدا فێری خوێندنەوە و نووسین و زمانی بیانی کرد، دایکی لینین بوو، کاتی خۆی بۆ منداڵەکانی تەرخان کردبوو لە ساڵانی شۆڕشگێڕیدا هەمیشە لەگەڵیان بوو، بەڵام پێش ئەوەی شۆڕشەکە بەرپابێت لە ساڵی ١٩١٦ لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

ناتاشا بۆلشەڤیکۆڤا

ناتاشا بۆلشەڤیکۆڤا بە وشەی "ڕێکخەری ژنان" ناسراوە کچی قەشەیەک لە سیبریا بوو، لە ساڵی ١٨٧٦ لە ئیرکۆتسک لەدایک بوو. ناوی ڕاستەقینەی کۆنکۆردیا نیکۆلاڤینا گراماڤۆیە، کاتێک دەچێتە پیتەرزبێرگ، دەچێتە پاڵ قوتابیە شۆڕشگێڕەکان لە پڕۆسەی زیادبوونی مانگرتنەکاندا بە هۆی چالاکیەکانیانەوە دەستگیرکراون و دەکرێنە دەرەوەی قوتابخانە ،لە ساڵی ١٩٠٢ کە چوو بۆ پاریس لە لایەن لینین و هاوڕێکانیەوە بەشداری لە ڕاهێنانی مارکسیستیدا کرد، دەگەڕێتەوە بۆ ڕووسیا بۆ ڕاهێنانی ئەو شتانەی کە فێر دەبێت و پاشان یەکسەر فێری ئەو شتانە دەکات کە فێری بووە، دەبێتە یەکێک لەو کەسانەی کە لە ڕێکخراوی کارگە، یانەکان، کۆبوونەوە و چین و توێژەکانی سۆسیالیزم، چنین و کانزا و کرێکارانی نەوت و ژنانی کرێکار و ژنان لە ماڵاندا کار دەکات، یەکێک بوو لە ڕێکخەران و پڕوپاگەندەکارەکان وەک زۆرێک لە ڕێکخەرانی نهێنی ناوێکی تری بەکارهێنا، ناتاشا بۆلشەڤیکۆڤا لە ٢ی حوزەیرانی ١٩٢١ ژیانی ئەو کە بە شۆڕشدا تێپەڕی کۆتایی هات.

 

کۆتایی