به‌رخۆدانی شكۆدار: چالاكی نان و گوڵ ...٣
له به‌شی كۆتایی ئه‌م دوسیەیهدا باسی شوێنپێی تێكۆشان و کاردانەوەکانی ژنان دەکەین، وه‌كو چالاكه‌كانی "نان وگوڵ"، چالاكی "شوێنی جل شوشتنی پێتروگراد" و ئه‌و ڕۆحه زیندووه‌ی كه لەگه‌ڵ شۆرش ئافرێندرا، هه‌روه‌ها ئه‌و هیوایه‌ی كه له‌گه‌ڵ "چالاكی له‌چك سپی" له دژی زه‌حمه‌تی ژیان و بێكاری وقه‌یرانه‌كان له وڵات‌دا دروست بوو،.
له به‌شی كۆتایی ئه‌م دۆسیەیه‌دا باسی شوێنپێی تێكۆشان و کاردانەوەکانی ژنان دەکەین، وه‌كو چالاكه‌كانی "نان وگوڵ"، چالاكی "شوێنی جل شوشتنی پێتروگراد" و ئه‌و ڕۆحه زیندووه‌ی كه لەگه‌ڵ شۆرش ئافرێندرا، هه‌روه‌ها ئه‌و هیوایه‌ی كه له‌گه‌ڵ "چالاكی له‌چك سپی" له دژی زه‌حمه‌تی ژیان و بێكاری وقه‌یرانه‌كان له وڵات‌دا دروست بوو،.
زه‌ینه‌ب ئاكگۆل
له دوای ده مانگ له ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كارگه‌ی رستن و چنینی ترانگل له شاری لۆرانسی ماسوشستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ڕووداوێكی دیكه له ئه‌مریكا ڕوویدا كه ئاسه‌واری قوڵی لە تێكۆشانی ژنان به‌جێهێشت، ئه‌ویش چالاكی شكۆداری ژنانه کە ناوی لێ‌نرا چالاكی "نان و گوڵ" و له مێژووی به‌رخۆدانی ژنان تۆمار كرا.
كرێكارانی كارگه‌ی "قۆبچه" به چالاكی نان و گوڵ ناوی خۆیان له مێژووی به‌رخۆدانی مافی كرێكاران تۆمار کرد، له ١٢ی مارسی ١٩١٢ چالاكی كرێكارانی كارگه‌كه به ئه‌نجام گەشت و داخوازییه‌كانیان پەسەندکرا، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی ئه‌م چالاكییه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆری ژنانی كرێكاری ئه‌مریكا له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی ئه‌م چالاكییه به‌شدارییان كردووه.
له ١ی كانونی دووه‌می ١٩١٢ له وڵایه‌تی ماسوشستی ئه‌مریكا یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی كاركردن بۆ زیاتر له ٥٤ كاتژمێر له هه‌فته‌یەكدا بۆ ژنان و منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ ده‌رچوو. له‌و كاته‌دا كاركردن له كارگه‌كانی رستن و چنین له هه‌فته‌یەكدا ٥٦ كاتژمێر بوو. كەمكردنەوەی كاتژمێره‌كانی كاركردن و وه‌رگرتنی هه‌مان هه‌قده‌ست بۆ كرێكاران کە هەلومەرجی زۆر زه‌حمه‌تیان هەبوو واتایەکی گرنگی هه‌بوو، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی كارگه‌كان نه‌یانتوانی ده‌ستكه‌وته سنوورداره‌كه‌ی كرێكاران پەسەند بكه‌ن، بۆیە بە شێوه‌یەكی رێکخستنكراو ده‌ستیان كرد به هێرشی دژبه‌ر، له‌گه‌ڵ كەمكردنەوەی كاتژمێری کار، كرێكارانی ژن و پیاویش له ٥٦ بۆ ٥٤ كاتژمێر، مووچه‌كانیان به هه‌مان رێژه كەمكرانهوه.
ده هه‌زار كرێكاری كارگه‌ی رستن و چنین له لۆرانسی ماسوشست له ی١٢ كانونی دووه‌م ده‌ستیان به چالاكی كرد. شاری لۆرانس لەو کاتەدا لە ئاستی ویلایه‌ته ئه‌مریكییه‌كان وه‌كو گه‌وره‌ترین شاری كرێكاری له پیشه‌سازی رستن وچنیندا بوو.
له ٢٥ نه‌ته‌وه‌ی جیا جیا ژنان پێكه‌وه كۆبوونه‌وه
زۆرینه‌ی كرێكارانی ژن و منداڵان کە ته‌مەنیان له سه‌رووی ١٤ ساڵ بوو، بە فره‌ڕه‌نگی ئه‌تنیكی كرێكاران رێگریان كرد له هەڵوێستی ناڕاستی سه‌ندیكاكان كه كاری رێکخستنی له ناوچه‌كه‌یان ئاسته‌نگ كردبوو، سه‌ره‌ڕای هه‌موو زه‌خت و گۆشاره‌كان ژنان له چالاكیه‌كه‌دا ٢٥ نه‌ته‌وه‌ی جیاجیا كۆبوونه‌وه. له ٢٥ كانونی دووه‌م به هه‌زاران كرێكار ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان به‌ره‌و ناوه‌ندی شار به‌رێوه برد. له كاتێك كه ڕێپێوانه‌كه له به‌رده‌م كارگه‌كه تێپه‌ڕ ده‌بوو چەکدارانی کارگەکان هه‌وڵی ئاستهنگكردن و بڵاوه‌پێكردنی ئه‌م چالاكییه‌یان دەدا، به درێژایی رۆژ ئاڵوزی كه‌وته ناو چالاكییهکە و له كاته‌كانی ئێواره‌دا ئه‌ندامانی پۆلیس هێرشی چالاكوانانیان كرد و ئانا لۆ پیزووی بەڕەگەز ئیتاڵی كوژرا. له دوای ئه‌م كوشتنه، له شاره‌كه ڕه‌وشی نائاسایی ڕاگەیەندرا و هه‌موو خۆپیشاندان و ڕێپێوانه‌كان قه‌ده‌غه كران.
ژنه فیمینیست و چالاكوانی سه‌ندیكایی ئیلیزابێت گوله‌ی فلاین ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، یه‌كێك له چالاكوانه كاراكانی ئه‌و كاته بوو. ئیلیزابێت كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ژنانی كرێكار و هاوسه‌ره‌ی کرێکارەکان ساز كرد. به رێگای كه‌مپەینی هاوكاری له سه‌رانسه‌ری وڵاتەوە توانرا یارمه‌تی ماددی بۆ چالاكیه‌كه كۆبكرێته‌وه، به سه‌دان هه‌زار منداڵی چالاكوانان نێردران بۆ شاره‌كانی دیكه بۆئەوەی لای خێزانه سۆسیالیسته‌كان چاودێری بكرێنم له‌كاتێكدا دایكوباوكیان له چالاكییەکاندا بەشداربوون.
یەکەمین جار یه‌كێك له ڕێپێوانەکان له شاری نیویۆرك به مه‌راسمێك پێشوازی كران. كۆمیته‌ی ژنان له شاری نیویۆرك ئه‌ركی به‌جێكردنی منداڵه‌كانی له‌لای هه‌ندێك خێزانی خۆبه‌خش له ئه‌ستۆ گرت. له ٢٤ی شوبات هێزه‌كانی پۆلیس هێرشی ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد كه له ویستگه‌ی فلادیفیا چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی ١٥٠ منداڵیان ده‌كرد، له دوای گەمارۆدانی ویستگه‌كه نزیكه‌ی ٣٠ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد، هه‌روه‌ها لەلایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ژنێكی دوو گیان و ڕووبەڕووی لێدان بوه‌وه. ئه‌م هێرشه بوو به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له چالاكی نان و گوڵ.
هه‌واڵی ئه‌م هێرشه له سه‌رانسه‌ری وڵات بڵاو بووه‌وه، به‌و هۆیه‌وه زه‌خت وگوشار بۆ سه‌ر كارسازان زیادی كرد، له ئه‌نجامدا گه‌وره‌ترین كارساز ناچار بوو داواكاریه‌كانی كرێكاران پەسەند بكات و ئه‌م چالاكییه كه ده هه‌زار كه‌س تێیادا به‌شداری كرد به سه‌ركه‌وتووی كۆتایی بێت.
چالاكی شوێنی جل شوشتنی پیترۆگراد
له ٨ی مارسی ١٩١٧ ژنانی كرێكاری رستن و چنین گڕی شۆڕشی شوباتیان گه‌ش كرده‌وه. ئه‌و ژنانه كه له‌سه‌ر بانگی بهلشهفییهكانهوه ڕژانه شه‌قامه‌كان، پێشه‌نگییان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی چارلیكیان كرد، له ١ی ئایاری ١٩١٧ پێنج هه‌زار كرێكار به‌شداریان له چالاكی پیترۆگرادیان كرد، داواكاری سه‌ره‌كی كرێكاران پێكهاتبوو له هه‌شت كاتژمێر كاركردن له ڕۆژێكدا، زیادكردنی مووچه و ده‌ستنیشان كردنی كەمترین مووچه.
چالاكی شوێنی جل شوشتن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه قه‌ده‌غه كرا. به‌ڵام كرێكاران پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستیان كرد به چالاكی، ژنانی كرێكار له دژی شه‌ڕی ئیمپریالیستی بڕیاری ده‌ستپێكردنی كهمپەینێکیان دا، یه‌كه‌مین دابه‌شبوون له ناو هێزه نێودهوڵەتییهكان بووە هۆکارێک كه ژنان هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م پیشان بده‌ن، له كاتێكدا بۆنی باروت به‌رز دەبووەوە ژنانی سۆسیالیست به پێشه‌نگی كلارا زه‌تكین بانگهێشت بۆ چالاكی رێکخستنكراو له دژی شه‌ڕی ئیمپریالستی دەكه‌ن، به به‌شداری ژنانی كرێكار له به‌رلین خۆپیشاندان له دژی سه‌ربازی ساز کرا، ئه‌م خۆپیشاندانە له دژی ئیمپریالیسته‌كان سه‌ره‌تای دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوو.
پارچه‌بوونی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی سۆسیال دیموكرات دانا. كۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیست كه له ساڵی ١٩١٥ به هه‌وڵدانی كلارا زه‌تكین له بێرن سازكرا، ڕووی ڕاستی ئیمپریالیست سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و درۆی پاراستنی وڵاتی ئاشكرا كرد، به یاداشتنامه‌یه‌ك بانگ له ژنان كرا، له‌م كۆنفرانسه‌دا به پێشه‌نگی كلارا زه‌تكین داوا له هه‌موو ژنانی جیهان كرا هه‌ڵوێستی خۆیان له به‌رامبه‌ر بانگی سۆسیال دیموكراته‌كان و سه‌ندیكاكان سه‌باره‌ت به پاراستنی وڵات پیشان بده‌ن و بانگی به‌شداربوون له ئاشتی و پاراستنی مافه‌كان و به‌رخۆدانی هاوبه‌ش كرا.
شۆڕشی كشتوكاڵی ڕۆحێكی نوێی ئافراند
شۆڕشی كشتوكاڵی له ساڵی ١٩١٧ بۆ بزوتنه‌وه‌ی ژنان سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بوو، شۆڕشی كشتوكاڵی قۆناغی تێكۆشانی كۆنی ژنانی وەلانا و بووە سەرەتایەک بۆ تێکۆشانی نوێی ژنان، ئەوانیش بەدەستخستنی یەکسانی ڕەها لە یاسادا، کۆتاییهێنان به هه‌موو جۆره زۆڵم و زۆردارییەک له به‌رامبه‌ر ژناندا، كۆتاییهێنان به جیاوازی نێوان كلتوره‌كان، باشكردنی ڕه‌وشی ئابوری کۆمه‌ڵگا و ژنان، هەروەها سەرلەنوێ رێکخستن كردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی شۆرشی سۆسیالیستی و کارکردن به فۆرمێكی نوێیه‌وه.
یه‌كێتی كۆماریی سۆڤێتی سۆسیالیستی كه به سایه‌ی شۆرشی كشتوكاڵی دامه‌زرا، ئەو یاسایانەی مافی ژنانی پێشێل دەکرد، هه‌ڵوه‌شاندەوە و كۆتایی به نایه‌كسانی باوی نێوان ژن و پیاو له یاساكاندا هێنام به‌پێی ئه‌و بڕیارنامانه سه‌رخۆبوونی ژنان و ڕزگاربوونیان له بن سپاردنی پیاوان مسوگه‌ر كرا و به یاسا بوونه خاوه‌ن بڕیار لەسه‌ر ژیانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و زایه‌ندی خۆیان.
بزوتنه‌وه‌ی ژنانی سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی له دوای كۆنفرانسی دووه‌می ژنانی سۆسیالیست كه له موسكۆ له ساڵی ١٩١٩ به‌رێوه‌چوو زیاتر گه‌شه‌ی كرد، ئه‌م كۆنگرەیە یه‌كێتی ئایدۆلۆژی و رێکخستنی ژنانی له ئاستی نێوده‌وڵەتیدا سازكرد.
مێژووی ٨ مارس له توركیا هه‌تا ئه‌مڕۆ
چالاكی له‌چك سپی
له توركیا چالاكی ٨ مارس بۆ یه‌كه‌م جار به پێشه‌نگایه‌تی ژنانی TKP له‌لایه‌ن خۆشكان به ناوه‌كانی ره‌حیمه سهلیمۆڤ، جهمیكه نوشرڤانۆڤا و ناجییه خانم به دزییه‌وه ساز كرا. ٨ی مارس له توركیا بۆ جاری یه‌كه‌م بە ئاشکرا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی پێشكه‌وتنخواز -KJP له ساڵی ١٩٢١ رێكخرا، هه‌تا كاتی كۆده‌تای له‌شكری له ساڵی ١٩٨٠، ٨ ی مارس له‌لایه‌ن ژنانی - KJPوه به چالاكی گرنگ پیر‌وز ده‌كرا، له كۆنگرەی ژنانی پێشكه‌وتنخواز ساڵی ١٩٧٦ به بۆنه‌ی هه‌شتی مارسه‌وه داواكرا ئه‌م ڕۆژە وه‌كو ڕۆژی پشوو ڕابگه‌یندرێت و له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گه‌وره‌ی توركیا پلان بۆ دامه‌زراندنی ده‌سپێشخه‌ریه‌ك داڕێژرا، به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه ٨ی مارس به شێوه‌یەكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان پیرۆز بكرێت، KJP له هۆڵێكی گه‌وره كۆبوونه‌وه‌ی سازكرد، به‌ڵام به‌هۆی كوده‌تای له‌شكری له ساڵی١٩٨٠ و قه‌ده‌غه‌كردنی كۆبوونهوهوە، بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ، ٨ی مارس پیرۆز نه‌كرا، دواتر ژنانی KJP بڕیاریاندا چالاكی له‌چك سپی رێكبخه‌ن.
له ٨ی مارسی ١٩٨٠ له شار و شارۆچكه‌كان، شوێنی كار، بازاره‌كان، سینه‌ما و هه‌موو كۆڵانه‌كان چالاكی له‌چك سپی به‌ڕێوەچوو، چالاكوانان له‌چكی سپییان به‌كارهێنا وه‌كو سیمبولی نارازیبوون له به‌رامبه‌ر سه‌ختی ژیان، بێكاری و قه‌یرانه‌كانی وڵات.
ژنان كه به سه‌دان ساڵه به سایه‌ی سیسته‌می كاپیتالیزم و سه‌رده‌ستی پیاوان ڕووبه‌رووی بێ ئاسایشی، بێكاری ، هه‌ژاری و هه‌موو جۆره توندوتیژییەکی نه‌ژادپه‌ره‌ستی ومیلیتاریزهكردن بوونه‌ته‌وه و ژیانی سه‌ختیان هه‌بووه، ئه‌بێ به دهوڵهمەندكردنی داخوازی و تێكۆشانیان له ٨ی مارسدا له دژی هه‌موو جۆره میلیتاریزه‌كردن، زۆرداری، توندی، شه‌ڕ و ئه‌و قه‌یرانه ئابورییانەی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وە دروستکراون، بوه‌ستنه‌وه و یه‌كێتی ویه‌كگرتنی خۆیان به‌هێزتر بكه‌ن .
ئێمه زنجیره نووسینه‌كانمان به رێزگرتن له هه‌موو ژنان كه بوونه‌ته به‌شێك له‌م تێكۆشانه به‌بیرده‌هێنینه‌وه و به هه‌ڵبه‌ستی نان و گوڵ كۆتایی به دۆسییەکەمان دەهێنین
ئێمه ڕێپێوان دەکەین، ئێمه له ژێر ڕووناكی رۆژ ڕێپێوان دەکەین
دووكه‌ڵی كارگه‌كانی زه‌نون و چێشتخانه‌یه‌كی هه‌ژار
ده‌نگمان ده‌رده‌كه‌وێت و دهبرێقێتهوه
وه‌كو روناكی ده‌گاته مرۆڤه‌كان
نان و گوڵ .. نان و گوڵ
***
ئێمه ڕێپێوان دەکەین. ڕێپێوان بۆ پیاوانیش دەکەین
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌وان كوڕانی ئێمه‌ن
ئێمه دایكایه‌تی بۆ ئه‌وان دەکەین
سه‌خترین كار، سه‌خترین ره‌نج
خه‌باتی دایكبوونه هه‌تا مردن
ئێمه نامانه‌وێت به‌م شێوه‌یە به‌رێوه بچێت
نان بۆ ژیانه
ئێمه سورگوڵمان دەوێت بۆ ژیانمان
***
ئێمه ڕێپێوان دەکەین شان به شان به‌رێوه دەچین
هه‌ڤاڵانمان كه له‌ناو رێزهكانمان ده‌مرن
له هه‌موو گورانیهكانمان هاواری ئه‌وان بۆ نان خه‌مگینه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌كو كۆیله كاریان كردووه
ئێوه له هونه‌ر و جوانی وخۆشه‌ویستی بێ به‌شن
ئه‌مڕۆ ئێمه بۆ حه‌سره‌تی ئه‌وان هاوار دەکەین
ئێمه كار و نانما دەوێت
به‌ڵام ئێمه گوڵیشمان دەوێت
***
ئێمه دەڕۆین، پێكه‌وه بۆ ڕۆژی خۆشتر دەگەڕێین
ئێمه‌ی ژنان مرۆڤه‌كان ههڵدهستێنینه سه‌ر پێ
له ئێستا به‌دواوه ئیدی به‌سه كۆیلایه‌تی و بێكاری
هه‌موو كه‌سێك كار ده‌كات براده‌رانی لێکجیاكراو چی‌یان بۆ ژیان پێشكه‌ش كردووه
له‌به‌ر ئه‌وه له ناخی دڵمانه‌وه گۆرانی نان و گوڵ ده‌ڵێینه‌وه
ئێمه به یه‌كده‌نگییه‌وه دووبارەی دەکەینەوە
نان و گوڵ، نان و گوڵ
ت.پ