ژنان لە ئێران ناتوانن مۆڵەتی ماتۆڕسکیل وەربگرن، قەدەغەیە

زۆرێک لەو ژنانەی ئێران کە مۆڵەتی شۆفێریان بۆ ئۆتۆمبێل هەیە و دەیانەوێت سواری ماتۆڕسکیل بن، مۆڵەتی شۆفێرییان بۆ ماتۆڕسکیل پێ نادرێت، لەو وڵاتەی کە قەدەغەکردنەکە لە شوێنی خۆی ماوەتەوە، ژنان بەبێ مۆڵەت بەردەوام دەبن لە لێخوڕین.

ناوەندی هەواڵ

 

هێشتا لە ئێران مۆڵەتی ماتۆڕسکیل بە ژنان نادرێت و قەدەغەی سەر ژنان بە شێوەیەکی بێ شک خراپتر دەبێت، زۆرێک لەو ژنانەی مۆڵەتی ئۆتۆمبێلیان هەیە ناتوانن مۆڵەتی شۆفێریان هەبێت بۆ لێخوڕینی ماتۆڕسکیل، بەپێی یاسای هاتووچۆ تەنها ناوی پیاوان لەسەر مۆڵەتی شۆفێریی ڕێگەپێدراوە.

لەکاتێکدا بۆ چەندین ساڵ هیچ ئەنجامێک نەبوو بۆ ئەوەی ژنان مۆڵەتی ماتۆڕسکیل بەدەست بهێنن، تا ئێستاش داواکارییەکانی ئەو ژنانەی کە دەیانەوێت مۆڵەتی شۆفێرییان هەبێت وەک خۆی ماوەتەوە.

 

مۆڵەتی شۆفێری بۆ ئەو کەسانەی ناسنامەی نێریان هەیە

زۆر لەو ژنانەی کە خاوەنی ماتۆڕسکیلن بەردەوامن لە شۆفێری بەبێ مۆڵەت و  بەلایانەوە ئاساییە سزا بدرێن، هەروەها بەشێک لە ژنان دەستیان کرد بە داواکردن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری، بەڵام مۆڵەتی شۆفێری دەدرێتە ئەو کەسانەی ناسنامەی نێریان هەیە.