ئەنجومەنی ژنان لە ئامەد دادەمەزرێت: دەبینە هێزی چارەسەر

نەڤین ئۆیمان لە کۆمسیۆنی ژنان ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ دامەزراندنی "ئەنجومەنی ژنان" لە شارەوانی گەورەی ئامەد کە ئامانج لێی برەودانە بە کاری ژنان و چارەسەرکردنی پرسەکانی ژنان و گەیشتن بە هەموو ژنانە.

 

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد- لە ساڵی ٢٠١٦دا کاتێک قەیوم دەستی بەسەر شارەوانییەکاندا گرت، ٤٣ ڕێکخراوی ژنان لە ئامەد داخران و ناوی هەندێکیان گۆڕدراون و بێ کاریگەری ماونەتەوە، لەدوای هەڵبژاردنی ٣١ی ئادارەوە بۆ شارەوانی گەورەی ئامەد ئامادەکاری دەکات بۆ دامەزراندنی "ئەنجومەنی ژنان" کە هەموو شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ئامادەی دەبن، ئامانجی گەیشتن بە هەموو ژنانە لە ناوەندەکانی شارەوە بۆ گوندەکان.

 

"هیچ شوێنێکی بۆ ژنان نەهێشتەوە"

نەڤین ئۆیمان، ئەندامی کۆمسیۆنی ژنانی شارەوانی گەورەی ئامەد، ئاماژەی بەوەکرد، قەیوم ساڵە بە شێوەیەکی سیستەماتیکی بەردەوامە و ژنان بە تەنها ماونەتەوە لەم پرۆسەیەدا وتی: لەم پرۆسەیەدا ژنان لە ناوچە و گوندەکان و تەنانەت لە شاریشدا بەبێ پشتیوانی ماونەتەوە، ژنان ناتوانن دەست بە کار بکەن، یان لە شوێنێکی یاسایی سکالا بکەن. پێش ئەوەی لە قەیوم لە هەموو ناوچە و گوندەکاندا ڕزگارمان بێت، ئامانجی ئێمە ئەوە بوو کە بگەینە ژنان، لەو کاتەدا ئێمە بە شێوەیەکی چالاکانە لە ڕێکخراوەکانی ژناندا کارمان دەکرد و کارمان لەسەر داواکارییەکانی ژنان دەکرد، بەڵام ناوچە جێگرەوەکانیش بێ ئەنجام بوون کاتێک ئەم دامەزراوانە داخران، لەم قۆناغەدا ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوەو و چاوەڕێی پشتیوانی دەکەن هیچ جێگایەکیان نییە بۆ پێشکەشکردنی سکاڵا.

 

"بە ئەنجومەنی ژنان، کاری ژنان خێراتر دەکەین"

نەڤین ئۆیمان لەبارەی کارەکانی ئەنجومەنی ژنان ئاماژەی بەوەکرد، کارەکانیان لە شارەکە خێراتر دەکەن، وتی: لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا، وتمان کە دوای هەڵبژاردن، سەرەتا لە شارەوانییەکاندا بۆ کاری ژنان هەنگاو دەنێین، ئەمڕۆ کار بۆ ئەم مەبەستە دەکەین، ئێمە یەکەم هەنگاومان نا بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی ژنان، کە لەلایەن هەموو شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنەوە ڕێکخرا، ئەم بیرۆکەیە بە مەبەستی گەیشتن بە ژنانە لە گوندە دوورەکانی شارەکە و بوو بە کلیلی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی ژنان، جارێکی دیکە، سەرنجی سەرەکی ئێمە لەسەر پرسەکانی ژنان دەبێت کە لێرە دەژین، بە گوێگرتن لە کێشەکانی ژنان لە ناوچە و شارەکان و داواکارییەکانیان، هەنگاوەکانمان دەگرینەبەر،  بەو ئامانجە، ئەو ئەنجومەنەی دروستی دەکەین لە ڕۆژانی داهاتوودا کاری بەپەلەتر دەکات.

 

"بە خەباتی کاریگەر، چارەسەری کێشەکان دەبین"

تیشکی خستەسەر کۆمەڵکوژی و توندوتیژی دژ بە ژنان لە شارەکاندا و ئاماژەی بەوەدا کە هۆکاری زیادبوونی تاوانەکان سیاسەتی جەنگی تایبەتە، وتی: ئەم پرۆسەیە لە ئەنجومەنەکدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هەموو جۆرە پشتیوانییەکی کۆمەڵایەتی بە ژنان دەدرێت.

 

لە کۆتاییدا نەڤین ئۆیمان ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی ئەنجومەنەکە ئەوەیە هەموو ژنان بگەنە ئەو ئەنجامەی کە "ئەم ئەنجومەنە ئەو ناونیشانە دەبێت کە کێشەی ژنان لە شارەکەدا چارەسەر دەکات.