زۆزانەکانی شێنێ مرۆڤ سەرسام دەکەن

زۆزانەکانی شێنێ کە دەکەوێتە نێوان سنوری پاسوری ئامەد و موش، بە سروشتە دڵڕفێن و چیا بڵندەکانی گەشتیاران سەرسام دەکات، بە نزیکبوونەوە لە مانگەکانی هاوین چاوەڕێی کۆچەری، چادرەکان و منداڵەکانیانە.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

موش- زۆزانی شێنێ دەوڵەمەندە بە گوڵە جۆربەجۆرەکانی و چیاکانی ئاندۆک و پێکەوە لە بەهاردا سەوز دەبن، ئەوکەسانەی پێیدا تێپەڕدەبن، سەرسام و حەیران دەبن پێی، دەشتەکانی بەرهەمە خۆماڵیی تێدا پێدەگات و لەنێوان سێ چیادا باڵا دەکەن، لە مانگی هاویندا دەبێتە شوێنی کۆچەرییەکان و هاوینان بە فێنکی تێدەپەڕێنن، بەو چەمەی کە بەناو زۆزانەکەدا تێپەڕ دەبێت و بە فێنکی و جوانییەکەی سەرنجی گەشتیاران بۆلای خۆی ڕادەکێشێت.

 

زۆزانی شێنێ

زۆزانی شێنێ هەتا ئەمساڵ سەر بە پاسوری ئامێدی بوو، بەلام لە مانگی ئازار/٣ی ٢٠٢١دا بە بڕیارێکی سەرۆک کۆمار، ئەو دەشتەی ٥٠ کیلۆمەتر دوورە لە موشەوە خرایە سەر ئەو شارە، ئەو پێدەشتە چوار مانگ میوانداری کۆچەرییەکان و ئاژەڵەکانی دەکات، چەمی بلور کە لە بناری چیای ئاندۆکەوە بە پێدەشتەکەدا جۆگەلە دەبەستێت، بە سەوزاییەکی چواردەوری زۆزانەکە زیاتر دەڕازێنێتەوە.

 

بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە سودی لێوەرناگیرێت

ئەو زۆزانە کە بە گوڵە ڕەنگاوڕەنگەکانی نەخشێنراوە، چیا بەفراوییەکانی دیمەنێکی ناوازە نیشان دەدات، زۆری گیاکانی بووەتە جێ لەوەڕگەیەکی باش بۆ کۆچەرییەکان، بەڵام بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە و بارەگاکانییەوە ناتوانرێت سودی لێوەربگیرێت، هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە زیاتر بە هێرش و بارەگانی دەوڵەتی تورکیاوە باس دەکرێت وەک لەوەی بە جوانی و سەرنجڕاکێشییەکی باسی لێوە بکرێت، دەشڵێن دەبێت ئەو بیروبۆچوونە بگۆڕدرێت و زۆزانی شێنێ بە سروشتە جوان و دڵڕفێنەکەی بەناو بکرێت.

 

ت.پ