لە ئاکبەلەن بەرخۆدان بەردەوامە: سەرباز دەیانپارێزن و کۆمپانیا دار دەبڕن

پارێزەرانی ژیان کە لە دژی قڕکردنی سروشتی دارستانی ئاکبەلەنی موغلا لە بەرخۆداندان لەلایەن سەربازەکانەوە بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کرایە سەر، لە هێرشەکەدا لانیکەم ١٨ کەس دەستبەسەرکران.

موغلا

 

کانی خەڵوز لەلایەن وزەی ئەنیکۆی-کەمەرکۆی "YK" لە دارستانی ئاکبەلەن لە ئیکزکۆیا میلاس موغلا، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای لیماک و ئای سی بەردەوامە، بەرخۆدانی گوندنشینانی ئیکیزکۆیا و پارێزەرانی ژیان دژی قڕکردنی سروشت لە ڕۆژی شەشەمدا بەردەوامە.

 

ناوچەی بەرخۆدان گەمارۆدرا

بەیانی پێش دەستپێکردنی بڕینی دارەکان، سەربازان و پۆلیس ئەو ناوچەیەیان گەمارۆدا کە چادرەکانی بەرخۆدانی تێدا دانراون، لەو ناوچەیەی کە چادری بەرخۆدانی تیدا دانرا دارەکان بڕدرانەوە، هاتوچۆ لە ناوچەکە قەدەغە کرا، هاکی ئەتال، پارێزەری پارێزەرانی ژیان کە دەیویست بچێتە ناوچە گەمارۆدراوەکە، دەستبەسەرکرا، هەروەها ڕێگای گەڕەکی بەچین لە ناوچەی میلاس داخرا.

 

لە هێرشەکەدا ١٨ کەس دەستگیرکران

دەنیز گوموشەڵ، شەنگوڵ یوکسەل، سۆنگوڵ فلۆر ئەردم، نیلای ئۆرمانلۆ باگپینەر، هارۆن جیچی، دەنیز مەنسا ئەرجەنچ، ئیلایدە کەکەچ ئیلگاز، پەلین ناسین، لەڤەنت بویوک، کەمال ئۆزبەرکسۆی، ئالپەر توراچ، ئیسرا باڵبار، کەرم گونددۆ، ئۆرهون ئەرسین ئۆگلو، ئەحمەد ئەتی، ئیسماعیل هاکی ئەتال، ئەسلیهان کاهرمان و لەیلا بیلگن دەستبەسەرکران، ڕاگەیەنرا کە دەستبەسەرکراوەکان ڕەوانەی فەرماندەیی سەربازی میلاس کراون.

 

لە پارێزەرانی ژیانەوە داوای پشتگیری

پارێزەرانی ژیان وتیان: ئێمە داوای پشتیوانی لە هەموو تورکیا دەکەین، دڵمان دەسووتێت! سەرباز دەیانپارێزیت، کۆمپانیا دار دەبڕێت، واز لە بەرخۆدان ناهێنین، ڕێگە نادەین دارستانێکی گەورە لەناوببەن، لە لایەکی دیکەوە، ڕاگەیەندرا کە دوای هێرشەکە، سەربازەکان ئۆتۆمبێلی جامەر کە تۆڕی پەیوەندی مۆبایل دەبڕێت هێنا بۆ شوێنی چالاکییەکە، هەموومان دەورە دراوین، خزمەتگوزارییەکان و تۆڕەکانی تەلەفۆن پچڕاون، ئەوان بە بەرچاومانەوە درەختەکانیان دەبڕی، پێویستە هەموو کەسێک بێت بۆ ئێرە، هەواڵ ئامادە بکەن شتێک بکەن، ئەم شوێنە زۆر خراپە، ئێرە ناوچەیەکی گەورەی دارستانە، بۆ ئەوەی هیوا لەدەست بدەین، ئەو درەختانە دەبڕین کە لای چادرەکانمانن.