گۆڕانی کەشوهەوای زەوی لە نێوان ئێستا و ڕابردوو
بە پێی توێژینەوە زانستییەکان لە ماوەی ٥٠ ساڵی کۆتاییدا زیادبوونێکی بەرچاو لە ڕووداو و کارەساتە سروشتییەکان لە تەواوی زەویدا بەدیدەکرێت، کە ١١،٠٠٠ ڕووداو تێیدا تۆمارکراوە.
بە پێی توێژینەوە زانستییەکان لە ماوەی ٥٠ ساڵی کۆتاییدا زیادبوونێکی بەرچاو لە ڕووداو و کارەساتە سروشتییەکان لە تەواوی زەویدا بەدیدەکرێت، کە ١١،٠٠٠ ڕووداو تێیدا تۆمارکراوە.
بێریڤان کەمال
ناوەندی هەواڵ- لە ماوەی چەند ساڵی کۆتایدا زیادبوونی ڕووداو و کارەساتە سرووشتییەکان لە سەرجەم وڵاتانی گۆی زەویدا ڕوو لە زیادبوونە و زانایان لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان و چارەسەرییەکان دەکەن، ئەنجامی توێژینەوەکانیش چەندین وەڵام لە خۆ دەگرن، بەڵام بەشێوەیەکی کردەیی ئەنجامێکی کاریگەرییان نەداوە بەدەستەوە.
ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی- WMO، باس لە زیادبوونی کارەساتە سروشتییەکان لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا دەکات و تێیدا زیانە ئابووری و گیانییەکان دەخاتە ڕوو، هەروەها باسی لەو ڕێگایانەش کردووە کە وڵاتانی پێشکەوتوو گرتوویانەتە بەر بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی مردنی دانیشتوان.
بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیادبوونی پێنج هێندەیی کارەساتە سروشتییەکان لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا، وەک: لافاو و بەرزبوونەوەی شەپۆلی گەرما، وشکە ساڵی، ئاگرکەوتنەوە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانەکانی بە ٣.٦٤ تریلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی WMO دەڵێت: "ئەتلەس" گشتگیرترین پێداچوونەوەیە بۆ ڕێژەی گیان لەدەستدان و زیانە ئابوورییەکان لە ڕووی کەشوهەواوە کە تا ئێستا بەرهەمهێنراوە.
نزیکەی ١١،٠٠٠ کارەسات لە نێوان ساڵانی ١٩٧٩-٢٠١٩ ڕوویداوە، لەوانە کارەساتی گەورەی وەک وشکەساڵی ١٩٨٣ لە ئەسیوپیا کە بە ڕووداوێکی کوشندەی گەورە هەژماردەکرێت کە بەوهۆیەوە ٣٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ساڵی ١٩٧٠ تا ٢٠١٩ کەشوهەوا و مەترسییەکانی ئاو هۆکاری ٥٠٪ ی هەموو کارەساتەکان و٤٥٪ ی هەموو گیان لەدەستدانەکان و٧٤٪ ی هەموو زیانە ئابوورییەکانە.
لە ئاستی جیهاندا لافاو ٤٤٪ی کارەساتە سروشتییەکان پێکدەهێنێت، "لافاوی ڕووبارەکان ٢٤٪، لافاوی گشتی ١٤٪".
وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زۆرترین مەترسییان بۆ کەشوهەوا کێشە مرۆییەکان پێکدەهێنێت، بە ڕێژەی ٣٨٪ و ٣٤٪ ی مردنی پەیوەندیدار بە کارەسات لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ ٢٠١٩ پێکدەهێنێت.
گەردەلوولی کاترینا لە ساڵی ٢٠٠٥ کە زیانێکی ئابووری گەورەی گەیاند کە بە بڕی ١٦٣.٦١ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت،
زیانە ئابوورییەکان بەهۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە لە ١٧٥.٤ ملیار دۆلارەوە لە ساڵانی ١٩٧٠ کانەوە بۆ ١.٣٨ تریلیۆن دۆلار لە ساڵانی ٢٠١٠ زیادی کردووە، کە گەردەلوولەکانی وەک هاروێی و ماریا و ئیرما لە ئەمریکادا هەڵیانکردووە، هەروەها پێشبینی زیاتر بوونی زیانە ئابوورییەکان دەکرێت.
لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکان و کارەساتی سروشتی، ڕێژەی مردنی ساڵانە لە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس لە ساڵانی ١٩٧٠بۆ نزیکەی ١٨٠٠٠ کەس لە ساڵانی ٢٠١٠ دابەزیوە.
دابەزینی ڕێژەی مردن بە بەراورد بە زیادبوونی ڕێژەی کارەساتەکان هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا دەربارەی کارەساتەکان زانیارییان پەیدا کردووە و هۆشیاری باشتریان لەناو خەڵکدا بڵاو کردووەتەوە، بەشێوەیەکی باشتر مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەکەن بەبەراورد بە وڵاتە دواکەوتووەکان، هەروەها باشترکردنی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە مەترسییەکە دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی مردن.
ئەنجامی ڕاپۆرتە زانستییەکەی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی WMO، ڕەوتێکی خێرای زیادبوونی ڕووداوە سروشتییەکان نیشان دەدات، هەروەها پێشبینی زیاتربوونی کارەساتە سروشتییەکان بەهۆی زیادبوونی پلەکانی گەرماوە دەکرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا زیاتر لە ٪٩١ ئەو ٢ ملیۆن مردنەی لە وڵاتانی پێشکەوتوودا روویداوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە تەنها نیوەی ئەو ١٩٣ وڵاتەی ئەندامی WMO سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختی فرەمەترسییان هەیە، بەڵام فراوانی و زیادبوونی چری دانیشتوان هۆکارە بۆ زیادبوونی ڕێژەی مردن.
زیادبوونی شەپۆلەکانی گەرما، وشکەساڵی و ئاگری دارستان وەک ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەوروپا و ئەمریکای باکور، بووەتە زیادبوونی ئاو لە بەرگەهەوای زەویدا، کە باران بارینی زۆر و لافاوی کوشندە زیاتر دەکات، هەروەها گەرمبوونی زەریاکان کاریگەری کردووەتە سەر فریکوێنسی و ڕووبەڕوو بوونەوەی توندترین گەردەلوولەکان بە گەرمییەکی زۆر.
ت.پ