وڵاتانی جیهان پلانێکی درێژخایەن بۆ سنوردارکردنی دەردانی کاربۆن دادەنێن

دواجار جیهان لەسەر پلانێکی درێژخایەن ڕێککەوتن بۆ سنوردارکردنی دەردانی کاربۆن کە لە ئەنجامی هۆکارەکانی هێڵەکانی فڕینەوە بەرهەمدێت.

سلێمانی

 

لە کۆبوونەوەیەکدا لە مۆنتریالی وڵاتی کەنەدا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی مەدەنی ICAO، بەڵێنیدا تا ساڵی٢٠٥٠ پشتگیری لە ئامانجێکی فرۆکەوانی بکات بۆ سنوردارکردنی دەردانی کاربۆن و پیسکردنی ژینگە لەئەنجامی فڕۆکەوانییەوە، ئەم پلانە لەلایەن زۆر کەسەوە وەک سازشێک سەیر دەکرێت و لەلایەن ئەو ١٩٣ وڵاتەی کە ئەندامی ڕێکخراوەکەن ،قبوڵکرا.

 

کاتێک جیهان لە ساڵی ٢٠١٥ لە پاریس کۆبووەوە بۆ ڕێکەوتن لەسەر پلانێکی درێژخایەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، باس لە دوو پیشەسازی سەرەکی نەکرابوو کە هۆکارێکی گەورەی پیسبوونی ژینگەن ئەوانیش: فڕۆکەوانی و کەشتیوانی بوون.

 

هێڵی ئاسمانی بە هۆکارێکی سەرەکی پیسبوونی ژینگە دادەنرێت

پیشەسازی هێڵی ئاسمانی بەشداری لە نزیکەی ٢.٥٪ی دەردانی کاربۆنی جیهانی دەکات، بەڵام زانایان پێیانوایە کاریگەری زۆر زیاتری لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا هەیە لەوەی کە ئەم ژمارەیە ئاماژەی پێدەکات، ئەمەش بەهۆی کاریگەریە زۆرەکانی فڕین وەک ئەو بەرزاییانەی کە فڕۆکەکان لێی دەفڕن و کاریگەرییەکانی شوێنەواری هەڵم، ئەو ڕێڕەوانەی هەڵمی ئاو کە لەلایەن بزوێنەری فڕۆکەکانەوە بەرهەم دەهێندرێن.

 

لەکاتێکدا ڕێکخراوی جیهانی پیشەسازی هێڵی ئاسمانی بوونی نییە، ئەو دەزگایەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هاوکاری نێوان وڵاتانی ئەندام دەکات لە بواری گواستنەوەی هێڵی ئاسمانیدا، ناتوانێت یاسا بەسەر وڵاتاندا بسەپێنێت، بەڵام بە گشتی حکومەتە نیشتمانییەکان پابەندن بەو ڕێسا و ڕێگاچارەسەرییانەی کە لە کۆبوونەوەکانی ICAOدا ڕێککەوتنیان لەسەر دەکرێت.

 

پیشەسازی گواستنەوەی ئاسمانی چەند ساڵێکە لەژێر فشاری زیاتری بەکاربەران و زانایاندایە بۆ ئەوەی هەوڵبدەن ڕێگایەک بۆ لابردنی دەردانی کاربۆن لە ئەنجامی گەشتە ئاسمانییەکان بدۆزنەوە، لە کۆبوونەوی ٣ ساڵەی  ICAOلە مۆنتریال، داوجار وڵاتانی ئەندام ڕێککەوتن لەسەر پشتگیریکردنی ئامانجێک بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن بۆ سفری پاک تا ساڵی ٢٠٥٠ سەرەڕای ناڕەزایەتی وڵاتانی چین و ڕووسیا.

 

بەریتانیا یەکێک بوو لە یەکەم وڵاتەکان کە لە ساڵی ٢٠٢١ دەردانی گازی ژەهراوی فڕۆکەوانی لە ئامانجەکانی کەشوهەوادا جێگیر کرد، یارمەتی دەستپێکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەشوهەوای فڕۆکەوانی دا، ئەوان لەناو ٥٦ وڵاتدا بوون کە پشتگیری گرێبەستێکی گەورە دەکەن لە مۆنتریال.

 

جۆ باردین لە گروپی هەڵمەتی گواستنەوە و ژینگە دەڵێت، "نابێت بە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە ڕازیبین، ئەمە کێشەی فڕۆکەوانی چارەسەر ناکات، تەنها ڕێگەیەک کە ئەم بڕیارە چارەسەربکات ئەوەیە کە واز لە سووتاندنی نەوتی سپی بهێنین، ئەو ڕێگایەی کە تۆ واز لە سووتاندنی نەوتی سپی بهێنیت ئەوەیە، بە دانانی نرخی نەوتی سپی بەشێوەیەکی کاریگەرتر و وەبەرهێنان کردن لە چارەسەری بەدیلدا."

 

چاندنی دار یەکێکە لە ڕێگەکانی قەرەبووکردنەوەی دەردراوی کاربۆن

هەروەها لە کۆبونەوەکەدا وڵاتان ڕێککەوتن لەسەر گۆڕانکاری لە پلانێکدا، کە مامەڵە لەگەڵ بەشێکی زۆری دەردانی گازی ژەهراوی داهاتوو لە هێڵە ئاسمانییەکان دەکات، لە ڕێگەی چاندنی دارەکان بە سیستەمێکی ئۆفسێتی کاربۆنەوە.

 

ئێستا ڕێکخراوی ICAO ڕەزامەندی دەربڕیوە کە هێڵە ئاسمانییەکان پلانی جێگیرکردن و کەمکردنەوەی کاربۆن بۆ فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی- CORSIAبەکاربهێنن، بەپێی پلانەکە هێڵە ئاسمانییەکان ساڵێکی بنەڕەتی ڕێکدەکەون، دەردانی گازی ژەهراوی لە داهاتوودا دەبێت لەو ماوەیەدا کۆتایی پێبهێنرێت.

 

سەرەتا پلانیان دانابوو کە تێکڕای دەردانی گازی فڕین لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ بەکاربهێنن، بەڵام لە سەرەتای هاتنی کۆرۆناوە گواستنەوەی ئاسمانی بە خێرایی کەمیکرد، دوای گفتوگۆکان لە مۆنتریال ئێستا ئاستەکە وەک ٨٥٪ ی دەردانی کاربۆن لە ساڵی ٢٠١٩ دانراوە، ئەمەش ڕێگە دەگرێت لە زیادبوونی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن.

 

چاندنی دار یەکێکە لە ڕێگەکانی قەرەبووکردنەوەی دەردراوی کاربۆن، ئێستا دەڵێن ئەو پلانەی لە مۆنتریال لەسەری ڕێکەوتن تەنها ڕێگە دەگرێت لە ٢٠٪ دەردانی گازی ژەهراوی لە داهاتوودا بۆ ساڵی ٢٠٣٠، لایەنگرانی ڕێکەوتنەکە پێیانوایە جگە لە کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتنەکە، ئێستا هێڵە ئاسمانییەکان خێراتر دەکەن، لە پەرەپێدانی سوتەمەنی سەوزتری فڕۆکە، پێکەوتنی تەکنیکی دیکە بۆ کەمکردنەوەی دەردراوی کاربۆنی.