ئاژانسی ژینگەی یەکێتی ئەوروپا: پیسبوونی هەوا ساڵانە هەزار و ٢٠٠ منداڵ دەکوژێت

ئاژانسی ژینگەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت، پیسبوونی هەوا هێشتا دەبێتە هۆی مردنی زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ حاڵەتی پێشوەختە لە ساڵێکدا لە منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە سەرانسەری ئەوروپا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی ژینگەی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ ٢٤ی نیسان لە ڕاپۆرتێکدا ئەنجامی توێژینەوەیەکی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، سەرەرای بەرەوپیشچوونەکان ئاستی پیسکەرە سەرەکییەکانی هەوا لە ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی ئەوروپی لە سەروو ڕێنماییەکانی تەندروستیی جیهانییەوەیە، بەتایبەتیش لە وڵاتانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئیتاڵیا.

 

ئاماژە بەوەکراوە، پیسبوونی هەوا لە ئەوروپا، ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزار و ٢٠٠ کەسی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بە مردنی پێشوەختە و مەترسیی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشیی لە تەمەنێکی دیکەدا زیاتر دەکات.

 

 

لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا، ئاژانسەکە ڕایگەیاندبوو لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، ٢٣٨ هەزار کەس بەهۆی پیسبوونی هەواوە بە مردنی پێشوەختە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و ئایسلەند، لیشنیشتاین، نەرویج، سویسڕا و تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

بەگوێرەی ئامارەکانی یەکێتیی ئەوروپا، ٩٧%ی دانیشتووانی ناو شارەکان لە ساڵی ٢٠٢١ ئەو ستانداردەی کوالێتیی هەوایان نەبووە کە لەلایەن تەندروستیی جیهانییەوە دیاریکراوە