بەستەڵەکی باشور لە یەکتر جیادەبنەوە

دەستەی ڕووپێوی جەمسەری باشوری بەریتانی جیابوونەوەی بەستەڵەکی باشووری لەیەکتر لە ٢٧ی شوباتدا ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستەی ڕووپێوی جەمسەری باشوری بەریتانی کە لە ساڵی ٢٠١٣دا دامەزراوە، ڕایگەیاند بەستەڵەکێک بە قەبارەی ١٢٧٠ کیلۆمەتر دووجا لە جەمسەری ئەتلانتیک جیابووەتەوە، ئەم قەبارەش ئەوەندەی پاریس یاخود لەندەنە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بنکە بەریتانییەکە لە نزیک شوێنی جیابوونەوەکەوە کۆیکردووەتەوە، لە ٢٦ی شوباتدا بەشێکی بەستەڵەکەکە لە بەستەڵەکی گەورەی سەهۆڵەکە جیابووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە پێشتردا هۆشداری تواندنەوە و زیانگەیاندن بە بەستەڵەکی جەمسەرەکان دراوە.

 

دەستەکە ئاماژەشیان بەوەکرد ٧ کەس لە بنکەی ناوچەکەدا دەمێننەوە، سەلامەتن و هیج زیانێکیان پێنەگەشتووە، لە ساڵی ٢٠١٩شدا بەستەڵەکێکی سەهۆڵی بە کێشی ٣١٤ ملیار تەن، لە شاخە سەهۆڵییەک جیابووەوە.

 

ت.پ