١٩٠ وڵاتی جیهان بەڵێنیاندا چیتر خەڵوز بەکارنەهێنن

یەکێک لەو هۆکارانەی دەبێتەو هۆی پیسبوونی ژینگەی جیهان و سروشت، بەکارهێنانی خەڵوزە بۆ وەبەرهێنانی وزە، بۆیە ١٩٠ وڵات بڕیاریان داوە چیتر خەڵوز بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بەکارنەهێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

خەڵوز یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ گۆڕینی کەشوهەوا، یەکێک لەو وڵاتانەی خەڵوز بە ئاستێکی بەرز بەکاردەهێنن بریتین لە "پۆڵەندا، ڤێتنام و چیلی"، بەریتانیا ئاماژەی بەوە کردووە ١٩٠ وڵات بەڵێنیان داوە بەکارهێنانی خەڵوز کەم بکەنەوە یاخود بنەبڕی بکەن بۆئەوەی سروشت پاک ببێتەوە لەو پیسیانەی بەهۆی خەڵوزەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

 

لەگەڵ ئەوەی خەڵوز هۆکارێکە بۆ شێواندنی کەشوهەوا بەڵام هەندێک لە گەورەترین ئەو وڵاتانەی خەڵوز بەکاردەهێنن وەک هندستان، ئوسترالیا، چین و ئەمریکا بەڵێنیان نەداوە بۆ بەکارنەهێنانی خەڵوز.

 

ئەو وڵاتانەی بڕیاریان داوە خەڵوز بەکارنەهێنن چیدیکە بەرهەمهێنان بە خەڵوز ناکەن و پێیان وایە بەکارهێنانی خەڵوز لە هەنگاوەکانی کۆتایی دایە.

بەکارنەهێنانی خەڵوز لە وەبەرهێنان سروشت دەپارێزێت

وەزیری بازرگانی و وزەی بەریتانیا "کواسی کوارتینگ" ڕایگەیاند: ئەگەر وەبەرهێنان بە خەڵوز ئەنجام نەدرێت ئەوا جیهان بە ڕێگایەکی ڕاستدا دەڕوات و تەندروست دەبێت، جیهانێکی سروشتی بونیاد دەنرێت.

 

هەرچەندە پێشکەوتن لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خەڵوز کراوە لە ئاستی جیهانیدا، بەڵام هێشتا کارەبای جیهان پشت دەبەستێت بە خەڵوز، بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠١٩ دا  ٪٣٧ی کارەبای جیهان لە خەڵوز بەرهەمهێنراوە.

جوان پابلۆ ئۆسۆرنیۆ، سەرۆکی COP26 لەم بارەیەوە وتی: "ئەم هەوڵانەی کە دەدرێن بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خەڵوز هێشتا کەمن و لە ئاست ویستی ئێمەدا نین، بەڵام پێویستمان بە کاتە بۆئەوەی وەبەرهێنانی دیکە بکەین بۆ دەستکەوتنی وزە".

ت.پ