ژنانی کۆچبەری گرێ سپی: لە نێوان گەشتێکی سەخت و هیوای گەڕانەوە
لە حەوتەمین ساڵڕۆژی داگیرکردنی شاری گری سپی لە حەسەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیاوە، ژنانی ئەو شارە داوای مسۆگەری گەڕانەوەی پارێزراو بۆ ماڵ و خاکەکانیان دەکەن.
نورشان عەبدی
کۆبانێ – ٩ی تشرینی یەکەم، حەوتەمین ساڵڕۆژی هێرشی تورکیا بۆ سەر گری سپی و سەرێکانی لە ساڵی ٢٠١٩ لە گوندەکانی حەسەکە تێدەپەڕێت، کە بووە هۆی داگیرکردنی ئەو دوو شارە و ئاوارەبوونی هەزاران دانیشتوو، لە نێوان پێشێلکارییەکانی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و لەدەستدانی ماڵ و موڵکەکانیان.
کۆچکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوام بوو بۆ کامپی تل سامان لە ڕەققە کە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دامەزرا، بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەرانی گری سپی. لە ٦ی کانوونی دووەم هێرشەکانی سەر ڕەققە و تەبقا و کامپی تل سامان دانیشتووانی ناچار کرد جارێکی دیکە بەرەو شاری کۆبانێ کۆچبکەن.
ئاژانسەکەمان ئازارەکانی دانیشتوان و ژنانی شاری گری سپی بەڵگەدار کرد، کە کۆچیانکرد بۆ "مۆزەخانەی بەرخۆدان" لە کۆبانێ، لەوێ ناچار بوون لەناو داروپەردوو و وێرانکارییەکان بژین، کردیان بە پەناگەییان و منداڵەکانیان، سەرەڕای بارودۆخی سەختی کۆچکردن، بەڵام بە وابەستەی زەوی و زێدی خۆیان دەمێننەوە.
”ساڵانێکی زۆر وەک کۆچبەر ژیاین، چاوەڕێی گەڕانەوە بووین”
عالیا محمد عەلی، ژنێکی کۆچبەری تەمەن ٦٠ ساڵ و هاوڵاتی شاری گری سپی وتی: ئێمە ساڵانێکی زۆرە وەک ئاوارە ژیاوین، چاوەڕێی گەڕانەوەین، ئاوارەبوونی حەوت ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە دوای هێرشەکانی سەر شارەکەی، هەروەها هاتنی نزیکەی ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ ناو گوندەکەی ”شەعبە”ی بیرهێنایەوە کە ئاڵای تورکیا و چەتەکانی هەڵکردبوو، وتی: ئەمە هاوکات بووە لەگەڵ دەستگیرکردن و سەرپێچیکردن بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی، کە ترسی لەناو دانیشتووانەکەدا چاندووە و ناچاریکردوون ماڵ و حاڵی خۆیان و شارەکەیان بەجێبهێڵن.
سەبارەت بە کۆچکردنی، ئاماژەی بەوەدا، کە خێزانەکەی سەرەتا بەرەو گوندەکانی کۆبانێ ڕۆیشتن، نزیکەی دوو ساڵ لەنێوانیاندا جوڵەیان کردووە، پێش ئەوەی ڕوو لە کامپی “تل سامان” بکەن، لەوێ نزیکەی پێنج ساڵ بە هیوای گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی خۆیان و ژیانێکی پارێزراویان بەسەر بردووە، هەروەها هێرشەکانی سەر ڕەققە و گوندەکانی ناچاریان کردووە جارێکی دیکە بەرەو کۆبانێ کۆچیان کرد، لەوێ ڕووبەڕووی بارودۆخی سەختی سەرما و بەفر بوونەتەوە، هەروەها ناچاربوون بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ لەگەڵ کەسوکاری هاوژینەکەی بمێننەوە، بەو پێیەی نزیکەی ٣٠ کەس لە ژوورێکدا دەژیان، لەنێویاندا منداڵ، ئازارەکانیان لەو کاتەوەی ماڵەکانیان بەجێهێشتووە تا ئەمڕۆ بەردەوامە.
ڕوونیکردەوە، ئێستا خێزانەکەی لە "مۆزەخانەی بەرخۆدان" لە کۆبانێ دەمێننەوە، لەوێ خانوویەکی بەشێکی داڕماویان دۆزیوەتەوە و چاکیان کردەوە، دەرگا و پاکوخاوێنی و کارەبا و ئاویان مسۆگەر کرد بۆ ئەوەی ببێتە شوێنی نیشتەجێبوون، بەڵام هێشتا خانووەکە پێداویستییە سەرەتاییەکانی تێدا نییە، چونکە ئاوی باران لە زستاندا دزە دەکاتە ناوی.
لە کۆتایی قسەکانیدا عالیا محەمەد عەلی جەختی لەوە کردەوە، کە گەشتی کۆچکردنیان پڕ بووە لە ئازار و ناخۆشی، بەڵام خۆی و خێزانەکەی لەسەر مافی گەڕانەوەی پارێزراویان بۆ شار و ماڵەکانیان چەسپاون، سەرەڕای ئەوەی دەزانن ماڵەکەیان بە تەواوی وێران بووە، داوای کرد کە کۆچبەران بتوانن بگەڕێنەوە سەر زەوی و ماڵەکانیان.
"منداڵەکانمان منداڵییەک دەژین کە بەهۆی کارەساتی کۆچکردنەوە تێکچووە"
ئامینە قادر، ژنێکی کۆچبەر و خەڵکی گوندی شعبەی سەر بە شاری گری سپی ڕایگەیاند، شەوی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ خێزانەکەی گوێیان لە دەنگی تۆپباران و تەقەی چەک بووە، پێش ئەوەی لە بەیانیدا، شایەتحاڵی کاروانی سەربازی بە یاوەری فڕۆکەکانی تورکیا بێت، بەپێی گێڕانەوەکەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆردومانەکە گوندەکەی کردووەتە ئامانج و دوو برای هاوژینەکەی و کەسوکارەکانیان ڕاست لەبەردەم چاویان برینداربوون، دوو براکەی دیکەی هاوژینەکەی تا ئەمڕۆش بێسەروشوێنن، ئەمەش وایکردووە خێزانەکە لە ترسی منداڵەکانیان کۆچبکەن لە گوندەکە، وتی: هاوژینەکەی کە لەو کاتەدا لە شوێنی کارەکەی بووە، بریندار بووە و ماوەی نزیکەی مانگێک دیارنەماوە، دواتر بۆ کۆبانێ و دواتر بۆ تەبقا بۆ چارەسەرکردن گوازراوەتەوە، دواتر خێزانەکە توانیان پەیوەندی پێوە بکەن و پشتڕاستی بکەنەوە کە لە ژیاندایە.
ئامینە قادر دووپاتی کردەوە، کە خێزانەکەی لە بەیانیدا لە نێو دەنگی فڕۆکە و تۆپباراندا، لە حاڵەتێکی ترس و سەرلێشێواویدا گوندەکەیان بەجێهێشتووە، ناچار بوون بەبێ هیچ کەلوپەلێک بەجێبهێڵن و ماڵ و کەلوپەلەکانیان جێهێشتووە بۆ پاراستنییان.
ڕوونیشیکردەوە، کۆچکردنەوەیان بە گواستنەوەیان بۆ گوندی جەلەبیە لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ دەستیپێکردووە، پاشان بۆ گوندی میلا، ئەو خێزانە لە نێوان گوندەکاندا دەجووڵان، بە ناچاری لە شەقام و قوتابخانەکاندا دەخەوتن، پێش ئەوەی دوای چەند مانگێک لە کامپی تل سامان نیشتەجێ ببن، وتی: ژیانی ناو کامپەکە سەخت بووە، خێزانەکە لە وەرزی زستاندا بەدەست باران و سەرما و گەرما دەیان ناڵاند، هاوکات داهاتووی منداڵەکان بە نادیاری ماوەتەوە، سەرەڕای پارێزراوی و سەقامگیری ڕێژەیی بە بەراورد بەو ناوچەیەی کە کۆچیان لێکردووە.
دوای نزیکەی شەش ساڵ مانەوە لە کامپەکە، دوای هێرشەکانی سەر ڕەققە و گوندەکانی دەوروبەری، ئەو خێزانە ناچاربوون جارێکی دیکە کۆچبکەن، ببەرەو شاری کۆبانێ بەڕێکەوتن و چەند مانگێک لە قوتابخانەکاندا مانەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ئامینە قادر وتی: ژیان لە قوتابخانەکاندا لەڕادەبەدەر سەختە، بەتایبەت بۆ منداڵان، هەر بۆیە هاتینە مۆزەخانەی کۆبانێ و خانوویەکمان نۆژەنکردەوە تا بتوانین تێیدا بژین، ئازارەکانی ئاوارەبوون بەسە بۆ خەڵکی ناوچە داگیرکراوەکان، ئەمڕۆش داوای گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆمان دەکەین، منداڵەکانمان پێویستیان بە ژیانێکی پارێزراو و شوێنی نیشتەجێبوونی سەقامگیرە، لە ئەنجامی ساڵانێک لە کۆچکردن، منداڵەکانمان بەهۆی گواستنەوە لە ماڵێکەوە بۆ ماڵێکی دیکە و لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی دیکە تووشی زەبر و زەنگی دەروونی دەبن، پێویستە گەڕانەوەی پارێزراو بۆ خەڵکی گری سپی مسۆگەر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە سەر زەوی و ماڵەکانمان.
تورکیا جگە لە گیری سپی شارەکانی عەفرین و سەرێکانی داگیرکرد، بەپێی هاوپەیمانی ٢٩ی کانوونی دووەمی نێوان حکومەتی کاتی سووریا و قەسەدە، کە مسۆگەری بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ ناوچەکانیان دیاریکردبوو، گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عەفرین دەستیپێکردووە، لەئێستاشدا ڕێکخستنەکان بۆ گەڕانەوەی خەڵکی سەرێکانی کۆتایی پێدەهێنرێت، لەبەرامبەردا پرسی گەڕانەوەی دانیشتوانی سەرێکانی هێشتا لەژێر گفتوگۆدایە، بەبێ مسۆگەری و میکانیزمی ڕوون بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەیان بە پارێزراوی بۆ شارەکەیان.