ژنانی کۆچبەری عەفرین: ڕێککەوتنی گەڕانەوەی پارێزراو هیچ جێبەجێکردنی نییە
هەزاران خێزانی عەفرینی داگیرکراو لە گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەبی سووریا بە لە کۆچبەریدا دەژین و چاوەڕێی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی گەڕانەوەی پارێزراون.
سیرین محەمەد
حەلەب- سەرەڕای واژۆکردنی ڕێککەوتنی گەڕانەوەی ۆارێزراو بۆ هاوڵاتیانی کۆچبەر لەو ناوچانەی کە ساڵانێک لەمەوبەر لەلایەن تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی هێرشی کراوەتە سەر، بەڵام بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ نەکراوە و گەڕاوەکان ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاری بوونەتەوە.
ڕێککەوتنەکە کە لە١٠ی ئادار لە نێوان سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا، ئەحمەد شەرع “جۆلانی” و مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات "قەسەدە"، واژۆ کرا، بڕگەیەکی لەخۆگرتبوو کە مسۆگەری گەڕانەوەی سەرجەم کۆچبەرانی سووریا بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان دەکات، لەگەڵ پاراستنی پێویست کە لەلایەن حکومەتی سووریاوە دابینکراوە.
بۆ کەی؟
بەڵام شارەکە کە لە بەهاری ٢٠١٨ەوە لەلایەن تورکیا و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ئاسایشی تێدا نییە، هەروەها چەتەکان ڕەتیدەکەنەوە موڵک و ماڵەکانیانی بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێننەوە، سەباح خەلیل، کە بۆ جاری دووەم کۆچیکردووە بۆ گەڕەکی ئەشرەفیە، وتی: هەموو هاوڵاتیانی عەفرین دەیانەوێت بە پارێزراوی بگەڕێنەوە سەر زەوی و ماڵ و موڵک و میرات و ژیانی خۆیان، هەروەها پێشێلکارییەکان دژی دانیشتووان و گەڕاوەکان بەردەوامن، هاوڵاتیانی مەدەنی دەکوژن و موڵک و زەوی و ماڵ و دوکانەکان تاڵان دەکەن، دەپرسێت: "رێککەوتنێک هەبوو کە چەتەکان لە عەفرین بکشێنەوە، بەڵام هێشتا نەڕۆیشتوون، بۆچی و بۆ کەی؟"
"ئەمە خاکی و ماڵی ئێمە نییە، بۆچی ناڕۆن؟” ئەمە پرسیارێکە کە ئەو دەیخاتە ڕوو، وەک هاوڵاتیانی کۆچبەری دیکە کە بێزارن لە ژیان لە چادردا و تامەزرۆی سەقامگیری ماڵەکانیانن، وتیشی: دووجار کۆچمان کرد، یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٨ بوو کە دەوڵەتی تورکیا و چەتەکان بەناو سوپای نیشتمانی شاری عەفرین و گوندەکانی داگیرکرد، جاری دووەمیش لە ساڵی ٢٠٢٤ دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بوو کە چەتەکانی تورکیای داگیرکار هێرشیان کردە سەر شەهبا و هاوڵاتیانی عەفرینیان ئەێیان بەجێهێشت و بەرەو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆیشتن.
سەباح خەلیل سەقامگیری نییە، شەڕ ماندووی کردووە و پێی وایە کورد دەکرێتە ئامانج، وتی: هەموو وڵاتێک پێشەنگێکی هەیە کە مافەکانی گەلەکەی دەبەخشێت، کاتێک ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان سەریهەڵدا و داوای ئازادی گەلی کوردستانی کرد و داوای مافەکانی کرد و هانی داین بۆ قسەکردن و دەستگرتن بە زمانی دایکی خۆمانەوە کە کوردییە، ڕفێندرا و لە زیندانی ئیمرالی لە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەرکوتکردنی دۆزی کورد زیندانی کرا.
ئازارەکە چەندە بمێنێتەوە، هیوا زیات دەمێنێتەوە، هاوکات لەگەڵ ئیرادە و کردار بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە بە شکۆمەندانە و ژیانێکی سەقامگیر، وتی: هەموو چەتەکانی گروپی عەمشات و حەمزات کە عەفرین داگیر دەکەن، دەبێ بزانن کە ئێمە دەستبەرداری خاک و موڵک و ماڵی خۆمان نەبووین و نابین،هەروەها ئێمە بڕیارمان داوە بگەڕێینەوە بۆ عەفرین، لە منداڵە حەوت ساڵانەکەوە تا تەمەنی ٧٠ ساڵان، ئێمە بەرخۆدان دەکەین بۆ گەڕانەوە بۆ عەفرین.
"ئەوان دار زەیتون دەبڕن بۆ چەوساندنەوەی هاوڵاتیان"
هێڤی محەمەد، ژنێکی گەنجەکە وتی: پێشێلکاری زۆر بەرامبەر بە دانیشتووان و شارەکە دەکرێت، لەوانە کوشتن و ڕفاندن و دزی و تەنانەت تێکدان و لەناوبردنی سروشت.
چەتەکانی شارەکە داوای ئازادی ئیسلامی دەکەن، بەڵام وەک هێڤی محەمەد، وتی: کردار و پێشێلکارییەکانیان تەواو پێچەوانەیە و هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیسلامەوە نییە، هەروەها ئێستا ماڵ و زەویی ئێمە لە عەفرین داگیر دەکەن و ڕەتیدەکەنەوە بیگەڕێننەوە بۆمان، کورد لە عەفرین لە هێرش و پێشێلکارییەکانی چەتەکان پارێزراو نین و ئەمەش گەورەترین نادادپەروەری و ستەمکارییە کە تووشی دەبن.