شەڕێکی تایبەت کە ئامرازەکەی ماددەی هۆشبەرە، ئامانجی گەنجان و وێرانکردنی ناوچەکەیە
فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای ڕەققە، لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەوڵی زۆر دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەکان، بەو پێیەی شێوازێکی شەڕی تایبەتە و گەنجان و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگە دەکاتە ئامانج.

نور ئەحمەد
ڕەققە- لە کاتێکدا تورکیای داگیرکەر لە ڕێگەی تاکتیکی تایبەتی شەڕ و بازرگانی ماددەی هۆشبەرەوە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج، چەند ناوەندێکی ئیداریی سەر بە خۆبەڕێوبەری لە هەوڵی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیاندان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەشەنەکردن و بەرەوپێشبردنی ئەم بەڵایە لە ناوچەکەدا.
دڵبرین قەهرەمان، بەڕێوبەری فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای ڕەققە، وتی هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوە لەسەر کاردانەوەی نەرێنی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بەشدارییان کردوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو تاکتیکانەی شەڕ کە ناوچەکە دەکەنە ئامانج، بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی بەرچاوی بڵاوبوونەوە و پێشخستنی ئەم بەڵایە.
"بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان تاکتیکێکی تایبەتی شەڕە"
بە وتەی دڵبرین قەهرەمان، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکە تاکتیکێکی شەڕی تایبەتە کە تورکیای داگیرکەر لە ڕێگەی هەناردەکردن و بەرەوپێشبردنی لە نێو گەنجاندا پراکتیزەی دەکات، لەمبارەیەوە فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕێوشوێنی بەپەلەی گرتوەتەبەر بە چاودێریکردن و لێپێچینەوە لەو تۆڕانەی کە بازرگانی و پەرەپێدانی ماددە هۆشبەرەکان دەکەن لە هەرێم و نەهێشتنی سەرچاوەکانیان و سنووردارکردنی دابەشکردنیان، هەروەها هەڵمەتی هۆشیاری دەستپێکردووە و ڕێنماییەکان لەسەر مەترسییەکانیان و کاردانەوەی نەرێنی و شێوازەکانی چارەسەرکردنیان بڵاوکردووەتەوە.
پێی وایە هۆکاری پشت ئەم شەڕە بە ئامانجگرتنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتییە بە ناسەقامگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، کە ئەمەش بە پلەی یەکەم گەنجان دەکاتە ئامانج، بە بەکارهێنانی شێوازی سیستماتیکی وەک بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و بڵاوبوونەوەی لە نێو ئەندامانی کۆمەڵگەدا، ئێمە چەندین ڕاپۆرتمان لە ئەندامانی کۆمەڵگە وەرگرتووە سەبارەت بە زیادبوونی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە حاڵەتەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانمان تۆمارکردوە.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە فەرمانگەی دژە ماددە هۆشبەرەکان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردە مەترسیدارە، ئێمە بەدوای تۆڕەکانی بازرگانیکردندا دەگەڕێین کە ئەو ماددانە بڵاودەکەنەوە و بەشدارن لە بەرەوپێشبردنی ئەو ماددانە و هێنانە ناوەوەیان بۆ ناوچەکە، هەروەها کاردەکەین بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و کاردانەوەکانی لەسەر بەکارهێنەران، و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی و دەروونی تاکەکەسەکان و کۆمەڵگە، لەوانەش ئەنجامدانی کوشتن و دەستدرێژی سێکسی بە کاریگەری ماددە هۆشبەرەکاندا، ئەمەش لەڕێگەی هەڵمەتی هۆشیاری و دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەنجام دەدرێت، جەخت لەسەر گرنگی چارەسەرکردن دەکەینەوە بۆ نەهێشتنی ئەم بەڵایە.
ئەم هەڵمەتانە یارمەتیدەر بوون بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان وەک لە ڕاپۆرتەکانی نووسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە خێزانەکانەوە دەردەکەوێت، هەڵمەتەکانی هۆشیاری کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگە هەبووە، ئەمەش لە زیادبوونی حاڵەتەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ڕەنگدەداتەوە، ئەمە هۆشیاری کۆمەڵگە لە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەردەخات، هەروەها ڕاپۆرتمان پێگەیشتوە سەبارەت بە ئەندامانی خێزان کە مەبەستیان چارەسەرکردنیان بۆ بەکارهێنانیان هەیە
دڵبرین قەهرەمان باسی لە میکانیزمی کارکردنیان کرد بۆ بنبڕکردنی ئەم دیاردەیە، وتیشی: ئێمە ڕاستەوخۆ کۆردیناسیۆن لەگەڵ دادگای گشتی و دەسەڵاتی تەندروستی و ئەنجومەنی گەڕەکەکان و کۆمینەکان دەکەین، دوای ئەوەی لە حاڵەتێکی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ئاگادار دەکرێینەوە، بانگهێشتی تاکەکە دەکەین و دواتر پشکنین بۆ بارودۆخی ئەو کەسە دەکەین، لەدوایدا دەرفەتی چارەسەریان پێدەدرێت یان ئەگەر دۆسیەکەیان سەخت بوو، ڕەوانەی فەرمانگەی داواکاری گشتی دەکرێت، کە ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر.
فەرمانگەی دژە ماددە هۆشبەرەکان گرنگی بە پاراستنی ژنان دەدات لە ڕاکێشانیان بۆ بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ژنان ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج لە بارودۆخی ململانێ و شەڕدا، وتی: ژنان ڕۆڵێکی دیار دەگێڕن لە فەرمانگەی دژە ماددە هۆشبەرەکاندا، کاردەکەن بۆ پاراستنی ژنان بەتایبەتی، چونکە زۆرێک لەو ژنانەی بەرکەوتەی فشاری دەروونی کۆمەڵگە و توندوتیژی خێزانین پەنا دەبنە بەردەم بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
پلانەکانی داهاتوو
دڵبرین قەهرەمان، بەڕێوبەری فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، پلانی داهاتوویان بۆ بنبڕکردنی دیاردەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرا کرد، وتی: کار لەسەر کردنەوەی بنکەی تەندروستی بۆ چارەسەری ئالوودەبوون لە سەرجەم گوندەکان دەکەین و کە گەنجان دەکەینە ئامانج، ئێمە هەڵمەتی هۆشیاری و ڕێنماییەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ گەیشتن بە هەموو گروپەکانی ناوچەکە بە ئامانجی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دوور لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
داوای لە کۆمەڵگە و بەتایبەت ئەو گەنجانە کرد کە نوێنەرایەتی داهاتوو دەکەن، ئاگاداری مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان بن، وتی: گەنجان بەردی بناغەی کۆمەڵگەیەکی ئازادن، بۆیە دەبێت زیاتر هۆشیار و ئاگاداری شەڕی تایبەت و ئەو پیلانانە بن کە بۆ بەئامانجگرتنیان دادەڕێژرێن، بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی ئەو شەڕانە، پێویستە خۆیان و کۆمەڵگەکەیان بپارێزن بە هاوکاری و پەیوەندیکردن لەگەڵ ئێمە بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان.
هۆکارەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و شێوازەکانی چارەسەرکردن
سەبارەت بە هۆکاری پەنابردنی گەنجان بۆ بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، زینە حەسەن، ڕاوێژکاری دەرونی ڕایگەیاند، نەخۆشخانە گشتی و ئەهلیەکان و بنکە تەندروستییەکان ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان تۆمارکردوە، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو فشارە دەروونیانەی کە توشی دەبن یان بۆ لەبیرکردنی ڕووداوی ئازاربەخش لە ژیانیاندا، لە هەندێک حاڵەتدا کەسەکە بڕێکی زۆر هێورکەرەوە و ئازارشکێن بەکار دەهێنێت و جەستە ئالوودەی دەبێت و ڕۆژانە پێویستی پێیدەبێت،
سەبارەت بە کاردانەوەی دەروونی و جەستەی و زیانەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، ڕوونیکردەوە، کە بەکارهێنان و ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان کاردانەوەی زۆری لەگەڵدایە لەسەر تەندروستی جەستەی، لەوانە کۆئەندامی دەمار، دڵ، خوێنبەرەکان و پەستانی خوێن، لەوانەیە کەسەکە ئارەزووی یان نیگەرانی لە دەرکەوتنی خۆیدا نەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆشەگیری و تەنیای.
ڕوونیشیکردەوە، ماوەی چارەسەرکردن لە سێ بۆ چوار مانگ دەگۆڕێت، وتی: ناتوانرێت بە خێرای ئەو ماددەیە لە لەشدا دەربهێنرێت، هەندێک کەس بەپێی بڕەکەی زیاتر لە دوو ساڵ پێویستیان بە چارەسەر هەیە، ڕێژەی سەرکەوتنی چارەسەرکردن پەیوەستە بە ئاستی قبوڵکردنی نەخۆشەکە و ئارەزووی چارەسەرکردن، دواتر دەرمانی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی وردە وردە ئەو ماددەیە لە خوێنی دەربچێت، ئەمەش هاوکات دەبێت لەگەڵ ناهاوسەنگی، سەرئێشەی توند و دۆخێکی وڕێنە لە کۆئەندامی دەمار و بینای دروست دەکات و وای لێدەکات توندوتیژتر و تووڕەتر بێت بەرامبەر خێزان و دەوروبەری.
زەینە حەسەن داوای لە کۆمەڵگە کرد، پێش هەموو شتێک، بە سووکایەتییەوە سەیری ئالوودەبووان نەکەن، بەڵکو بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیان بکەن بۆ ئەوەی بتوانن چاکببنەوە و ئەم بەڵایە نەهێڵن، ڕێگەیان پێبدات بە شێوەیەکی دروست تێکەڵ بە کۆمەڵگە ببنەوە، هەروەها داوای لە ناوەندە پزیشکییەکان و نەخۆشخانە تایبەتەکان کردوە چاودێری تەندروستی ئالوودەبووان بکەن و پاڵپشتی دەروونییان پێشکەش بکەن.