پلانی دانیشتووانی گەنجان چەندین مەترسی هەیە
لە ساڵانی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی سیاسەت و پڕوپاگەندەو کەرەستەی جیاوازەوە هەوڵی هاندانی بنەماڵەکان دەدات بۆ ئەوەی منداڵیان هەبێت و زۆر کەس ئەمە بە جۆرێک لە فشارو زۆرەملێی ڕژێم بەراورد دەکەن.
سارا پورخەزری
کرماشان– نەخشەکانی دیموگرافیی ئێران نیشان دەدەن کە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٩٠دا، وڵات رووبەڕووی گەشەی دانیشتووانی زۆر خێرا بووەوە، بە تایبەتی لەبەر سیاسەتە دیموگرافییەکانی ئێران و فاکتەرەکانی تری کۆمەڵایەتی، بەڵام لە ساڵانی دواییدا هەڵاوسانی نەدیوو، تێچووەکانی ژیانی زۆر، یەکەمایەتی ئابووریی کەمبووەوە و گۆڕانی شێوازەکانی ژیان بوونە هۆی ئەوەی کە زۆر خێزان منداڵی کەمتریان ببێت یان هەر نەیانبێت.
پلانەی دانیشتووانی گەنجان
بۆ چارەسەرکردنی کەمبوونی ڕێژەی لەدایکبوون، حوکمەت لە پێنج ساڵی ڕابردوودا پلانی بە ناوی پلانی دانیشتووانی گەنجان خستە بواری جێبەجێکردنەوە، ئامانج ئەوە بوو کە گەنجان هان بدات هاوسەرگیری بکەن و منداڵ یان هەبێت، بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە، حوکمەت ڕیزێک هانگاو و هاندانی وەک تۆمارکردنی ئۆتۆمبیل، دابەشکردنی زەوی و بناغەی دارایی لە بەر چاو گرت.
ژنان هەوڵدەدەن منداڵیان هەبێت بۆ ئەوەی یارمەتی وەربگرن
هەرچەندە حکومەت بە گفتوگۆ و پاساوی جیاواز هەوڵیدا ئەم گۆڕانکارییە کەم بکاتەوە، بەڵام زۆرێک لە ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە دوای ئەوەی پشکنینەکە لە دۆخی زۆرەملێ لابرا، زۆرێک لە ژنان، بە تایبەت لە پارێزگا کەم خزمەتگوزارییەکان، ئەم پشکنینانەیان لە پرۆسەی دووگیانیدا دەرکرد، دەرئەنجامی ئەم بڕیارە کەمبوونەوەی ڕەوانەکردن بوو بۆ پشکنین و زیادبوونی لەدایکبوونی کۆرپەی تووشبوو بە تێکچوونی کرۆمۆسۆمی وەک نەخۆشی داون و تێکچوونە بۆماوەییەکانی دیکە.
دەوڵەت بە زانابوون ئەم پلانەی دەرکردووە
شیرین.م، کارمەندی نەخۆشخانەی محەمەد کرماشانی، لە سەر بابەتەکە وتی: ڕێكلامە بەرفراوانەکان بۆ منداڵبوون، بێ دابینکردنی بنەمایەکی ڕاست و بەردەوام و پشتگیریی حوکمەت، زۆر ژنی لە ناوچە بێبەش و پشتگوێخراوەکان ناچار کردووە بڕیار بدەن دووگیان ببن، بە هیوا ئەوەی سوود و یارمەتیی حوکمەت وەربگرن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەندێک لەم ژنانە لە تەمەنی گونجاودا نیین دووگیان ببن، ههروهها دووگیانی بۆ ئەوان مەترسیی گەورە دەهێنێت، زۆرینەی ئەم ژنانە لە ٣٥ ساڵ گەورەترن و زۆر جار ٢ یان ٣ منداڵیان هەی، لە ساڵانی دواییدا بە کەمکردنەوەی پێداویستییەکان یان چاودێریکردنی جیددی بۆ پشکنین لە لایەن حوکمەتەوە، زۆر ژن لەبەر هۆکاری دارایی، فاکتەری چاندی یان نەبوونی هۆشیاری خۆیان کۆنتڕۆڵ ناکەن.
لەبەر کەم چاودێریی پزیشکی منداڵی کەمئەندام دروست دەبن
شیرین. م، دەرئەنجامەکانی ئەم بڕیارەی خستەڕوو و وتی: زۆرێک لە کۆرپەکان بە کێشە و نەخۆشی جیاواز لەدایک دەبن، ئەو کێشانەی کە دەتوانرێت کەمبکرێنەوە بە چاودێرییەکی باشتر و خۆراکدانی دروستی دایکان و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی خۆپارێزی، لە زۆر حاڵەتدا هەژاری، ئازارەکانی دایکان، بەدخۆراکی، ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە گەشەکردنی ئەم حاڵەتانەدا.
لە دوای جێبەجێکردنی ئەم پلانەوە نەخۆشی داون زیادی کردووە
بەپێی ئامارەکان و زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە دوای جێبەجێکردنی پلانی دانیشتووانی گەنجانەوە، ژمارەی ئەو منداڵانەی لەدایک بوون کە نەخۆشی داونیان هەیە زیادی کردووە و هەندێک لە ڕاپۆرتەکان مەزەندەی دەکەن کە ئەم زیادبوونە ڕەنگە دوو هێندە و نیو بێت، یەکێک لەو هۆکارە گرنگانەی لەم بارەوە دەخرێتەڕوو، سنووردارتربوونی ئەگەری لەباربردنی منداڵە، تەنانەت لەو حاڵەتانەی کە ئەگەری هەیە کۆرپەلە تووشی نەخۆشی بۆماوەیی یان کێشەی جددی ببێت.
لە پراکتیزەدا یاسا و پرۆسە توندترەکان تەنها لە بارودۆخی تایبەت و ئاڵۆزدا مۆڵەتی لەباربردنی پزیشکییان وەرگرتووە، ئەم کێشەیە دەتوانێت لە زیادبوونی ئەم ژمارەیەدا ڕۆڵ بگێڕێت.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەمیرحوسێن بانکیپوور، سەرۆکی لیژنەی دانیشتووان و خێزانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی ئێسلامی، ڕاگەیاند، کە لە کاتی جێبەجێکردنی پلانی دانیشتووانی گەنجانەوە، لەدایکبوونی منداڵی سێیەم لە ٦٥٪ی زیاد بووە و ڕێژەی لەباربردنی لە ٥٢٪ کەم بووەوە، ئەم ژمارەیە لەگەڵ بارودۆخی ئابووری سەختدا، ئەو پرسیارە دەوروژێنێت کە ئایا بەشێک لەم زیادبوونەی منداڵی لەدایک بوون بەتایبەتی لەنێو خێزانە کەمداهاتەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی ئابووری؟
بووە بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی
ئەم کێشەیە تەنها کێشەی تاک یان خێزان نییە، بەڵکو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی فراوانترە، بەو پێیەی کۆمەڵگەیەک کە دانیشتووانێکی زۆری هەبێت ڕووبەڕووی پێویستییە تایبەتەکان دەبێتەوە، دەبێت سیستەمێکی تەندروستی و چاکسازی و پەروەردە و خزمەتگوزاری و ڕۆشنبیری گونجاویشی هەبێت.
”ژێرخانی پێویست نەدۆزراوەتەوە”
تووبا. ی، کە وەک خۆبەخشێک لەگەڵ ڕێکخراوی خزمەتگوزاری کاردەکات، وتی: بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم کە کەشی گشتی کۆمەڵگە بە هیچ شێوەیەک بۆ ئامادەبوونی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان داڕێژراو نییە، ژێرخانی پێویست بۆ بوونی سەربەخۆیان لە ژینگە شارییەکان نییە.
نەبوونی پێویستی لە ئێران خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ناڕەحەت دەکات
ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییە مانگانە لەنێوان ٨٠٠ هەزار بۆ ٣ ملیۆن تۆمان دەدات، ئەمەش بەپێی جۆر و توندی کەمئەندامییەکە، کە ئەمەش زۆر کەمە، کاتێک تێچووی ژیان و چارەسەرکردن و چاکسازی و چاودێری لەبەرچاو دەگریت، ئەگەر وەک زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو، پێویستی شار، پەروەردە، گواستنەوەی گشتی، هەلی کار و خزمەتگوزاری پشتیوانی گونجاو پێشکەش بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کرابێت، کوالیتی ژیان باشتر دەبوو، بەڵام لە ئێراندا نەبوونی پێویستی و ڕێبازێکی هەمەلایەنە و پشتیوان، بارودۆخی ژیانی زۆرێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بنەماڵەکانیان دژوار دەکات و لە حاڵەتێکی خەمناک و ماندووبووندا بەجێدەهێڵێت.