لە رۆژئاوای میانمار، ناکۆکییەکان مەترسی نوێ بۆ ژنان دروست دەکات

لەگەڵ زیادبوونی بەرخۆدانی چەکداری لە بەرامبەر کودەتای سەربازی ١ی شوبات، دەسەڵاتدارە سەربازییەکان بە زەبری توند وەڵامی تەواوی گوندەکانیان دایەوە، ئەم ناکۆکی و ئاڵۆزییانە مەترسی نوێ بۆ ژنان دروست دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

خەین سۆ بۆ یەکەم جار لە مانگی حوزەیران لە ناوچەی ساگینگ لە باکوری ڕۆژئاوای میانمار کاتێک سەربازەکان هێرش دەکەنە سەر گوندەکەی، لە ماڵەکەی خۆی هەڵات، لە کاتێکدا لەو کاتەوە چەند جار هەڵاتووە، خۆی پێی وایە لەوانەیە ئێستا نزیکەی ١٥بێت.

ئەو وتی: "هەرکاتێک گوێمان لە هاتنی سەربازەکان بوو، ئێمە ڕا دەکەین، ئێمە هەڵدێن بۆ ناو دارستان و دەگەڕێینەوە بۆ گوند کاتێک سەربازەکان ڕۆیشتوون".

 

فیۆی، خاوەنی دوکانی فرۆشگاکانی گوندی چیاونگ ما ئاماژە بەوەکردوە، کە بۆ ئەم مەبەستەش بە کەمی دەچێتە دەرەوە، وتی: " گوێم لەوە بوو کە لە چەند گوند و هەرێمێکی تر دەستدرێژی کراوەتە سەر ژنان، بۆیە بەڕاستی دەترسم کە ئەوە بۆ من ڕووبدات".

ئەو لە نێوان لانیکەم ١٥ هەزار هاوڵاتییە کە بەهۆی پێکدادانی سەختەوە ئاوارەبوون لە مانگی نیسانەوە لە شارۆچکەی کانی کە دەکەوێتە ١٠٠کم لە باشوری ڕۆژئاوای دێپایین نیشتەجێیە.

دەڵێت: "کاتێک سەربازەکان هاتن، ئێمە هەموو شتێک دادەخەین و دووبارە ڕادەکەین تەنها بەساڵاچووان و ئەو ژنانەی منداڵێکی بچووکیان هەیە کە ناتوانن ڕابکەن لە گوندەکە ماونەتەوە"، فیو، وەک خەین سۆ، چیتر ناتوانێت ئەو ژمارەیەی خۆی و خێزانەکەی هەڵهاتوون بەبیری نایەت.

 

هەروەها سزار دوکانێکی بچوک  بەڕێوەدەبات و لە گوندی نا میار دەژی، کە ٣٠ کیلۆمەتر ڕۆژهەڵاتی ساتپیارکیین-ی سەر بە شارۆچکەی دێپاین-ە، ئەو هەروەها لەوەتەی سەربازەکان تۆپەکانیان تەقاندەوە و لە ٩ی ئاب هەڵیانکوتایە سەر گوندەکەی، لە دارستانەکەدا بوو، لەو بارەیەوە دەڵێت: " هەموو کەس لە گوندەکە چەند شتێکی ئامادەکردووە لە ئەگەری هاتنی سەربازەکان، بەڵام کاتێک لە ڕاستیدا هاتن، ئێمە بە پەلە هەڵاتین، بۆیە نەمانتوانی زۆر شت لەگەڵ خۆمان بهێنین".

 

ئاڵۆزییەکان لە رۆژئاوای میانماربەجۆرێکە کە ژنان ناتوانن بە ئازادی بچنە دەرەوەی ماڵەکانیان و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.