کریستیانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پارێزگاری لە بونیان دەکەن
لە سەردەمێکدا کە پێکهاتە و باوەڕە جۆراوجۆرەکان لە سووریا دەکرێنە ئامانج، چ لەو ناوچانەی کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە کۆنترۆڵکراون، چ لەو ناوچانەی کە تورکیا و چەتەکانی داگیریان کردووە، کۆمەڵگەی کریستیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئاشتیانە دەژین.

نور ئەحمەد
ڕەققە ـ لە سەرەتای شەڕی سووریاوە زۆرێک لە پێکهاتەکان بوونەتە ئامانجی سەرەکی ڕژێمە پاوانخوازەکان کە شۆڕشی سووریایان دزیوە، ئاین و پێکهاتەی جیاواز کراونەتە ئامانج و تەنانەت مزگەوتەکانیش بۆردوومان کراون، چونکە تیرۆر ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە و ئایین و پێکهاتەکان.
کۆمەڵگەی کریستیان کە بە یەکێک لە گرنگترین گەلان دادەنرێن و شارستانیەتیان لە سووریا دامەزراندوە، بە شێوەیەکی سیستماتیکی کراوەنەتە ئامانج و بەردەوامیش بە ئامانج ئەگیرێن، بەڵام لە دوای شۆڕشی ١٩ی تەمووز، خۆبەڕێوبەری دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کۆنترۆڵی ناوچەکەی گرتە دەست، پابەندە بە مۆدێلێکی هەمەچەشن کە مافی هەمووان مسۆگەر بکات.
سوهام قریو، کریستیانێکی ناوچەکە و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکرات پێی وایە، بە جێبەجێکردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکرات، کە لەسەر بنەمای پێکەوەژیان دامەزراوە، بازدانێکی مێژویی لە ڕاستیە پێکهاتە و ئایینەکانی ناوچەکەدا هێناوە، دیارترینیان کۆمەڵگەی کریستیان، لە ڕێگەی دانپێدانان بە بوونی خۆیان و ناسنامەی کەلتوری و گرنگی زیندوکردنەوەی شوێنە ئاینییەکانیان و کڵێساکانیان.
دەسەڵاتی ڕۆشنبیری و دێرینەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٢دا کڵێسای کاسۆلیکی ئەرمەنی نۆژەنکردەوە و ناوەڕۆک و شوێنە پیرۆزەکانی گەڕاندەوە.
سەبارەت بە مێژوی ئایینی کریستیان، سوهام قریو، وتی: تەمەنی ئایینی کریستیان زیاتر لە دوو هەزار و ٢٥ ساڵە، شارستانیەتی کریستیان ٥٣٩ ساڵ پێش لەدایکبونی عیسا مەسیح دامەزراوە و تا ئێستاش بەردەوام بووە، ئەوان پێیان دەوترا ئارامیی، ناویان بەسەر حەوت ناودا دابەش کرا: ئارامی، کلدانی، ئاشووری، سریان، ملکی، یاقوبی، و محلامی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئارامییەکان لە دوای ساڵی ١٩١٥ لە گوندی ماردین بوونەتە مەسیحی، پێکهاتەکان تەنها لە ناوەکانیاندا جیاواز بوون لە یەکتر، ئارامییەکان بە درێژایی مێژوو ئیمپراتۆریەتەکانیان دروستکرد، لەوانەش ئیمپراتۆریەتی ئاشووری و کلدان و ئەکەدی، کە لە دەشتی نەینەوا لە عێراقەوە تا سووریا درێژدەبووەوە، بەڵام ململانێ نێودەوڵەتییەکان بووە هۆی تاڵانکردنی کەلوپەلی کۆن و فرۆشتنیان لە دەرەوەی وڵات، تا بوونی ئەو ئیمپراتۆریەتە وەستا.
"کۆمەڵگەی کریستیانی یەکێکە لە کۆنترین و ڕەگ و ڕیشەی قوڵترین و ڕەسەنترین گەلەکان"
سەبارەت بەو ئاوارەبوونەی کە کۆمەڵگەی کریستیانی توشی بووە، ڕونیکردەوە، ئەوان لە ئوردن و لوبنان و فەڵەستین ئامادەن و بەسەر زۆرێک لە شارەکانی سووریادا دابەشکراون، بە تایبەتی لە وادی نەسارا لە حومس، بە یەکێک لە کۆنترین و ڕەسەنترین گەلانی سووریا دادەنرێت، کە لە نێوان ڕووبارەکانی دیجلە و فورات نیشتەجێ بوون، بەڵام لە ئەنجامی ئەو پراکتیزە تایبەتیانەی لە سووریادا هەیە، و دەسەڵاتدارانی یەک لە دوای یەک، بەشێکی زۆریان ئاوارە بوون، بەتایبەتی لە سووریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی کریستیانی بە زیرەکی و داهێنانەکانیان جیاکرانەوە، لەڕێگەی پراکتیزەکردنی کاری دەستی، کە بەدرێژایی مێژوو پراکتیزەیان کردووە و بەردەوامن، هەروەها خاوەنی ناسنامەی کلتووری و زمانی دایکی خۆیانن، کە بەردەوامن لە پاراستنی، هەروەها شارستانییەتی مێژوویی و پەرتووکە ئاینییەکانیان، کە لە سەردەمی کۆندا ڕۆڵێکی مێژوویی گرنگیان هەبووە.
سوهام قریو باسی لە ڕێوڕەسمەکانی باوەڕی کریستیانی کرد کە تا ئەمڕۆش بەردەوامن، ڕۆژی یەکشەممە بە ڕۆژی کریستیان و پەرستش دادەنرێت بۆ کریستیانەکان، کە نوێژخوێنان کۆدەبنەوە و لەسەر کورسییەکانی پشت مینبەرێک دادەنیشن، کە قەشەیەک لەوێ وەستاوە و پێشەنگایەتی نوێژەکان دەکات.
وتی: کڵێساکە چەندین ناوەڕۆکی تێدایە، لەوانە پەرتووکەکانی ئینجیل و چەند وێنەیەک کە وێناکردنی لەدایکبوونی عیسای مەسیح و دوا ژەمی ئێوارەی لەگەڵ دوانزە خوێندکارەکەی پێش بەرزبوونەوەی بۆ ئاسمان، هەروەها وێنەکانی چۆنیەتی لە خاچدان و ئەشکەنجەدانی، هەروەها حەوزەکان ناوی "القندیل" (چرا)، کە لە سەرەوەی وێنەی مەریەمی پاکیزەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانکەران دەچنە ئەم حەوزە ئەگەر بیانەوێت داوای شتێک بکەن، نوێژ بکەن، یان داوای پاراستن بکەن لە مەریەمی پاکیزە، بە داگیرساندنی مۆم لەبەردەمیدا، سەرەتا بە داواکردن دەستپێدەکەن، باوەڕیان وایە کە ئەو پشتگیریان دەکات و هاوکاریان دەکات لە ڕووی ڕۆحییەوە، پەرتووکی ئینجیل دوو بەرگی هەیە: پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێ.
"ئەو جینۆسایدانەی کۆمەڵگەی کریستیان کردە ئامانج"
بەدرێژایی تەمەنەکان کۆمەڵگەی کریستیان توشی چەندین کۆمەڵکوژی و هەوڵی جینۆساید بووە. سوهام قریو وتی: یەکەم جینۆساید لە ساڵی ١٩٣٣ ڕوویدا، کاتێک کریستیانەکانی شاری نەینەوای عێراق لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە هێرشیان کرایە سەر، کۆمەڵکوژی و جینۆسایدیان بەرامبەر ئەنجامدرا، ٢٥٩ کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، کوژران و ڕفێندران، ژمارەیەکیشیان کوژران، بکوژەکانیش داوای فیدیەی گەورەیان کرد بۆ ئازادکردنیان، ئاوارەبوون لە گوندەکانیان لە کەناری ڕووباری خابوور دوای ئەوەی ئاوی ڕووبارەکە بە تەواوی پچڕا دواتر بەرەو شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆیشتن، لەوێ نیشتەجێ بوون و گوندەکانیان دروستکرد و ناوی گوندەکانیان ناوناوە لە نەینەوا، بەو هیوایەی بگەڕێنەوە، سەرەڕای ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافییانەی کە بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵکوژی دژی کۆمەڵگەی کریستیان دووبارەبووەوە کاتێک داعش دەستی بەسەر شاری ڕەققەدا گرت، وتی: لە ساڵی ٢٠١٤ دوای ئەوەی داعش شاری ڕەققەی کۆنترۆڵکرد، کۆمەڵکوژییەک لە دژی کۆمەڵگەی کریستیان ئەنجامدرا و تۆمەتبارکردنیان بە بێباوەڕی و زۆرێک لە خێزانەکان لە دەرەوەی سووریا ئاوارەبوون.
نە مرۆڤ و نە بەرد لە تیرۆری داعش ڕزگاری نەبوو، بە کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە، تاریکی بەسەریدا دابەزی لە ئەنجامی ئەو ئایدۆلۆژیا تیرۆریستییەی کە پەروەردەی کردبوو، پێشێلکارییەکانی هەم دژی مرۆڤ و هەم کەلوپەلی بێ گیانیان ئەنجامدا، تەنانەت شوێنەوار و ئایینییەکانیش لە تێکدان و وێرانکردن ڕزگاریان نەبوو، سێ کڵێسای شاری ڕەققە بە تەواوی وێران بوون و تەنیا ستونەکان مانەوە، ناوەڕۆکی شوێنە ئاینییەکان بە شوێنەوار و موڵک و ماڵی ەکانەوە تاڵان کران و تەنانەت پەرتووکە ئاینییەکانیش سوتێنران.
"خۆبەڕێوبەری... مۆدێلێکی فرەیە کە باوەڕی بە هەمەجۆریی نەتەوەی و خێڵی هەیە"
لەگەڵ ڕزگارکردنی ڕەققە لەدەستی داعش لە ساڵی ٢٠١٧، مۆدێلێکی فرەی وەرگیرا کە باوەڕی بە هەمەجۆری نەتەوەی و خێڵی هەیە و پاڵپشتی دەکات، بە هێزی ناوچەکەی دەزانێت، هەروەک سوهام قاریو ڕونیدەکاتەوە، جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکرات، لەسەر بنەمای ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی، لە ڕووی دەستووری و یاسایەوە، ئازادی و مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر دەکات، کە دەروازەیەکی ڕزگاری و ژیانێکی نوێ بووە بۆ پێکهاتەکانی هەرێم دوای دەیان ساڵ لە پەراوێزخستن و هەڵاواردن.
پێی وایە، پاراستنی کۆمەڵگەی کریستیان مافێکە دوای ئەوەی بەدرێژایی ساڵان بەهۆی جینۆساید و ئاوارەبوونی زۆرەملێیەوە ماندو بووە، رزگارکردنی ناوچەکە لە دەستی داعش و گەڕانەوەی دانیشتوانەکەی، بەتایبەتی پێکهاتەی کریستیان، ڕووداوێکی مێژووییە، ئەمڕۆ کریستیانەکان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەبوون و ناسنامە و کلتووری خۆیان ناسراون و بە ئازادی ماف و ڕێوڕەسمە ئاینیەکانیان بەبێ قەدەغەکردن و نکۆڵیکردن پەیڕەو دەکەن.
سوهام قریو، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلانی دیموکرات لە کۆتایی قسەکانیدا، جەختی لەوە کردەوە، کە کۆمەڵگەی سریانی لە ناوچەکە کاردەکەن بۆ وەرگرتنەوەی هەموو موڵک و ماڵی کڵێساکان، بە شوێنەوار و پەرتووکە ئاینییەکانەوە، هەروەها بۆ زیندوکردنەوەی ڕێوڕەسمە ئاینییەکان، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی کریستیان دەکەین بگەڕێنەوە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کڵێساکان ئاوەدان بکەنەوە، ئەم خاکە خاکی هەمووانە، و ئەرکی ئێمەیە کە بوونمان و ناسنامەمان و کلتووری ئایینیمان بپارێزین.