شەڕڤانان: دەبینە قەڵغان بۆ پاراستنی مەنبج لە هەر هێرشێک

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی ئازادکردنی مەنبج، داگیرکەری تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر گوندەکان چڕتر کردەوە، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبجیش بەڵێن دەدەن ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیان هێنابوو بیپارێزن و ڕووبەڕووی هەموو هێرشێک بۆ سەر خاکەکەیان ببنەوە.

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبج- لە ماوەی ٧ ساڵدا، ژنانی مەنبج لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە زۆرترین پشکی پێشێلکارییەکانی چەتەکانی داعشی بەرکەوت، توانیان ڕاستتیەکەیان بەرەوپێش ببەن و لە هەموو بوارەکاندا بەشداری بکەن، بەتایبەتی سەربازی، بۆ ئەوەی ببنە قەڵغان بۆ پاراستنی ناوچەکانیان لە هەر ئامانجێک.

 

یەکینەکانی پاراستنی ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان بینی لە ڕزگارکردنی مەنبج لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دەستی چەتەکانی داعش و لە کاتی ئەو شەڕانەی کە ڕوویاندا چەندین ژن شەهید بوون، زۆرێک لەو ژنانەی کە بەدەست نادادپەروەری چەتەکانی داعشەوە دەناڵێنن، پەیوەندییان بە ڕیزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج دوای ئەوەی کەوتە ژێر کاریگەری ئیرادەی ئەو ژنە شەڕڤانانەی کە ئازایانە شەڕی داعشیان کرد، دوای ئەوەی ژنانی مەنبج توانیان لە ژێر چەتری ئەنجومەنی سەربازیی ژنان بۆ مەنبج لە ڕووی سەربازییەوە خۆیان ڕێکبخەن، سەرەڕای تەحەددیاتی زۆر لە ڕووی هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا، کە ژنە شەڕڤانان و پێشەنگەکانی ناو ئەنجومەنی سەربازیی کردە ئامانج، ڕێپێوانەکانی لەسەر ئاستی کۆمەڵگە کە سیستمێکی خێڵەکی تێیدا زاڵە و چەمکی داب و نەریتی کە چوارچێوەی ڕۆڵی ژن وئیرادەیان پەراوێز دەخات بەردەوامە.

 

"ناشیرینترین جۆری نادادپەروەری بەرامبەر گەل و ژنان پراکتیزە کرد"

ئامارا ئیبراهیم، ​​ فەرماندار لە ئەنجومەنی سەربازی مەنبج، وتی: داعش نزیکەی سێ ساڵ مەنبجی کۆنترۆڵکرد، لەو ماوەیەدا ناشیرینترین جۆری نادادپەروەری بەرامبەر گەل و ژنان بەتایبەتی پراکتیزە کرد، ئەشکەنجە و بەردباران و دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە و لەژێر ناوی ئیسلامدا خەڵکی ناوچەکەیان بۆ ڕیزەکانیان ڕاکێشا، بەڵام هەموومان درک بەوە دەکەین کە ئایینی ئیسلامی ئەوەندە توندڕەو نییە.

 

لە وەڵامی بانگەوازی گەل بۆ ڕزگارکردن ، هەڵمەتی ڕزگارکردنی مەنبج لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ دەستیپێکرد، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، ئەنجومەنی سەربازی مەنبج و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) پێشەنگایەتی هەڵمەتی ڕزگارکردنی مەنبجیان کرد لە گوندەکانەوە تا شارەکە، ستایشی ڕۆڵی ژنە شەڕڤانەکانیان دەکرد لە هەڵمەتەکەدا، ئەوان ڕۆڵیان هەبوو لە هەڵمەتی ڕزگاریکردندا، و ئەو ژنانەی کە لەلایەن ژنە شەڕڤانەکان لە دەستی بەکرێگیراوانی داعش ڕزگارکرابوون، لە ژێر کاریگەری ئازایەتی خۆیان و ئیرادەی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسیدارترین ڕێکخراوی تیرۆریستی لە جیهاندا بوون، ئەمەش بوو کە هانی زۆرێک لە ژنانی مەنبجی دا بۆ ئەوەی بچنە ڕیزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبجەوە و لێرەدا ژنان سەرنجیان دایە ئەو گۆڕانکارییەی کە لە واقیعەکەیاندا ڕوویدابوو.

 

" لە بەرامبەر هەر هێرشێک کە خاکەکەمان بکاتە ئامانج، بەرخۆدان دەکەین"

جەختیشی لەوە کردەوە، بەم ڕۆحەوە ژنان لە پارێزگای مەنبج ئەنجومەنی سەربازی ژنانیان دامەزراند، خاوەن ئیرادە و هێز بوون، لە ڕیزی پێشەوەی بەرەکانی شەڕدا جێگەی خۆیان گرتەوە، دوای ئەوەی ژنان بەهێز بوون و ئیرادەیان هەبوو بەرگری لە خاکەکەیان بکەن و خۆیان ڕێکبخەن، بوونە ئامانجی تورکیا، بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لەو ڕێبازەی خەبات کە شەهیدەکانمان دەستیان پێکرد، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئازادی و پاراستنی خاکەکەمان، لە بەرامبەر هەر هێرشێک کە خاکەکەمان بکاتە ئامانج، بەرخۆدان دەکەین.

 

"دەبینە قەڵغانی قەڵادار بۆ پاراستنی لە هەر لایەنێک کە بیەوێت داگیری بکات"

زەهرە عەلی، شەڕڤان لە ڕیزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج، وتی: کۆمەڵگەکەمان هێشتا بەستراوەتەوە بە هەندێک چەمکەوە، بۆیە خەباتی ئێمە لەسەر ئاستی فیکری و سەربازییە، زۆرێک لە ژنانی پێکهاتەی کورد و عەرەب و تورکمان لە مەنبج پەیوەندییان بە ڕیزەکانمانەوە کردووە، لە ژێر کاریگەری ئەو بنەما و ڕێبازەی کە ئێمە پەیڕەوی لێدەکەین، ئەمە بە دەستکەوتێک دەزانین بۆ ئێمە، چونکە هەموو ژنێک کە لە ڕیزەکانی ئێمەدا تێدەکۆشێت، بە ئیرادەیەکەوە تێدەکۆشێت بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکەی و گۆڕینی تێڕوانینە هەڵەکان، باجی زۆرمان دا بۆ ڕزگارکردنی مەنبج لە دەستی چەتەکانی داعش، هەروەها لە شوێنپێی ئەو ژنە شەهیدانەداین کە بە خوێنی خۆیان خاکی مەنبجیان ئاودا، ڕێپێوان دەکەین بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیان هێناوە، ئەمڕۆ مەنبج لەلایەن تورکیاوە هێرشی دڕندانەی دەکرێتەسەرو لە هەشتەمین ساڵیادی ڕزگارکردنیدا هەوڵدەدات داگیری بکات، بەڵام ئێمە وەک شەڕڤانان لە پێکهاتە جیاوازەکانەوە خەباتمان کرد بۆ ڕزگارکردنی ئەم شارە، دەبینە قەڵغانی قەڵادار بۆ پاراستنی لە هەر لایەنێک کە بیەوێت داگیری بکات، چونکە ئێمە بە باجێکی کەم ڕزگارمان نەکردووە، بەڵکو لە پێناو ڕزگارکردنیدا گیانمان بەخت کرد.

 

سەلافە تەمۆ، شەڕڤان لە ئەنجومەنی سەربازی مەنبج، وتی: بەگوێرەی ڕێباز و فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی تێدەکۆشین کە لە هزری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە سەرچاوەی گرتووە و لەبەرئەوەی ئەم فەلسەفەیە پاراستن و بەرخۆدان بنەمایەتی، ئەوە دەگرینە ئەستۆی خۆمان کە پارێزگاری لە خاکەکەمان بکەین و لە ژێر هەر بارودۆخێکدا بەرخۆدان دەکەین، لە پێناو خاکەکەماندا ئەمڕۆ، ژنە شەڕڤانەکان لە ئەنجومەنی سەربازی مەنبج جێگەی خۆیان لە خەندەقەکانی شەڕدا دەگرن، لە ڕیزەکانی پێشەوە لەسەرهێڵی پێشەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر مەنبج لەلایەن داگیرکەری تورکیاوە بە خوێنی خۆمان ئەم خاکە دەپارێزین.