چالاکوان: پێویستە لە ڕێگەی فشارەوە میکانیزمەکانی پاراستنی ژنان چالاک بکرێت

نەجات ئەلڕازی، چالاکوانی مافی مرۆڤ داوای کرد ژنان بخرێنە ناو دانوستانەکانی ئاشتی، بەتایبەتی دوای ئەوەی دەنگ و بۆچوونەکانیان پشتگوێ خران و دوورخرانەوە کە بەشداری نەکەن لە داڕشتنی ئاشتی داهاتووی وڵاتان دوای ململانێ.

حەنان حارت

 

مەغریب- ژنان بەدەست بەرزترین ئاستی توندوتیژی و هەژاری و دوورخستنەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی لە ناوچە نائارامەکاندا، لە کاتێکدا توندوتیژی دەبێتە هۆی ئازار بۆ هەمووان، بەڵام ژنان بە زۆرترین کاریگەری شەڕ و توندوتیژی لەگەڵ کاریگەرییە کورتخایەن و درێژخایەنەکانیدا دەمێننەوە.

 

ژنان لەو ناوچانەی کە تووشی ململانێ دەبن، ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاری دەبنەوە، سەبارەت بەم بابەتە، دەزگاکەمان گفتوگۆیەی لەگەڵ نەجات ئەلرازی، چالاکوانی مافی مرۆڤ ئەنجامدا.

 

مەغریب بێبەری نییە لەو قەیرانانەی کە لە جیهاندا ڕوودەدەن، بەو پێیەی لەسەر ژنان توندترن بەڕای ئێوە بۆچی ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لە کاتی قەیرانەکاندا؟

 ژنان لە ئەنجامی عەقڵیەتی پیاوسالاری و داب و نەریتی پیاوسالاری ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبن و لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان تووشی هەڵاواردن و بەرکەوتەی توندوتیژی دەبن، بەڵام لە کاتی شەڕەکاندا ئازارەکان توندتر دەبن و بە چەندین شێوەیە، لە ئەنجامی قەیرانە سروشتییەکانی وەک بوومەلەرزە و کارەسات یان پەیوەست بە شەڕ یان داگیرکارییەوە، و ژنان زیاتر لە کاتی قەیرانەکاندا زیانیان پێدەگات.

 

ئەگەر شەڕو ململانێ چەکدارییەکان زیان بە مرۆڤایەتی و خەڵکی مەدەنی بە گشتی بگەیەنن؛ ژنان بەهۆی بارودۆخی خۆیانەوە زیاتر ئازار دەچێژن و زیاتر ڕووبەڕووی هەندێک پێشێلکاری دەبنەوە کە کاریگەری لەسەر مافە مرۆییەکانیان هەیە، وەک بێبەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دادپەروەری، هەروەها بەهۆی نەبوونی پاراستن زیاتر ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە.

 

هەروەها ئەو وڵاتانەی لە جەنگدان، ژنان به شێوەیەکی گۆشەگیر و بێ هیچ پەناگەیەکی ئارام دەژین، بەرەوڕووی هەندێک تاوان دەبنەوە کە وەک ژن دەکرێنە ئامانج، وەک دەستدرێژی و. هێرشە جەستەییەکان کە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی زاوزێ و زایەندییان هەیە، چەند ژنێکی دووگیان کۆرپەکانیان لەدەستداوە و لەبارچوونیان هەبووە، و چەندیان بە زۆر دووگیان بوون، هەربۆیە پرسەکە پێویستی بە چۆنیەتی چالاککردنی میکانیزمەکانی پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە ، کە بڕیارە بێلایەن بن.

 

ئەوەی لە غەززە و فەلەستین ڕوودەدات و لەو ناوچانەی ڕووبەڕووی ململانێی چەکداری دەبنەوە وەک یەمەن، سووریا، عێراق، دەرکەوتەکانی تری زیانگەیاندن بە ژنان سەرهەڵدەدەن، وەک بێبەشبوونیان لە خوێندن، ژنانیش بەدەست بێبەشبوون لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانەوە دەناڵێنن، بۆیە ناچارن کۆچ بکەن، دیاردەی هاوسەرگیری تەمەن بچووکیش بەربڵاوە، دەزانین کە هاوسەرگیری منداڵان لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا تاوانێکە کە ناتوانرێت لە بارودۆخی ئاشتی و ئاسایش و سەلامەتی و پاراستن قبوڵ بکرێت، تاوانی توندوتیژی زایەندی بە هەموو جۆرەکانییەوە و تاوانەکانی پێشێلکردنی تایبەتمەندییەکانیش دەردەکەون، پێویستیان بە بارودۆخی تەندروستی پەیوەست بە سوڕی مانگانە، ، دوای منداڵبوون، و منداڵبوون هەیە.

 

ژنان چۆن دەتوانن ڕێگەی پەیوەندیکردن لەگەڵ پێکهاتەکانی تەڤگەری ژنان لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پرسی ژنان یەک و دابەشنەکراوە؟

ژنان لە بوارەکانی شەڕی چەکداریدا زیانیان پێدەگات لە هەندێک ناوچەی ئەفریقا زیاتر لە هەندێکی تر، بەڵام لۆژیکی هاوپشتی مرۆیی و ژنان ناچارمان دەکات باس لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەین، کە پارێزگاری لێدەکات و دڵنیایی دەدات لەوەی کە تا چەند بڕیارەکانی پەیوەست بە ئاسایش و ئاشتی ڕێزیان لێدەگیرێت و جێبەجێ دەکرێن.

 

پێویستە فشار لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت بۆ چالاککردنی میکانیزمەکانی پاراستن، لەوانەش دانوستاندنێک کە پێویستە ژنانی پەیوەندیدار بە ئاشتی و ئاسایش و کۆتاییهێنان بە شەڕەکان، نوێنەرایەتی و ئامادەبوونی ژنان هەبێت، بۆیە دەبێت پرسی مافەکانی ژنان لە کاتی شەڕ و دوای جەنگدا لەبەرچاو بگیرێت.

 

 هەروەها دەبێت ئاگاداری ئەوە بین کە ئەگەر ژنان لە تۆڕە ناوچەییەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا خۆیان ڕێکبخەن، ئەوا کاتێک باس لە پرسی ژنان و توندوتیژی و جیاکاری بەرامبەریان دەکرێت، دەنگی ئەوان دەبیسترێت، ئەو پێشێلکاریانەی کە ژنان بەرکەوتەی ژنان دەبن لەو ناوچانە، پەیوەندییان بە هەموو ژنانەوە هەیە ، تەنانەت ئەوانەی لە بوارە سەلامەتەکاندا دەژین، و هەمووان پێویستە ئەو کارە بکەن، و دابینکردنی پاراستن و خۆپاراستن، جا پێش جەنگ بێت، لە کاتی جەنگدا بێت یان دوای جەنگ.

 

پەیامت چییە بۆ ژنان لەو ناوچانەی کە شایەتحاڵی ململانێ و شەڕەکانن؟

ئەو پەیامە تەنیا بە هاوسۆزی و بە ئیدانەکردنی شەڕی قڕکردن لە دژی گەلی فەلەستین کە ژنان دەکاتە ئامانج و ژیانی سەلامەتیان بێبەش دەکات، دەرببڕدرێت، دوای ئەوەی شەڕەکە مافە سەرەتاییەکانیان لێ سەندەوە، لەوانەش مافی ژیانیان لە ژینگەیەکی خێزانی سەلامەت و سەقامگیردا.

 

هەروەها، وەدەرنانی دەنگی ژنان و بێتوانایییان لە ئیدانەکردن و ئاشکراکردنی ئەو تاوانانەی کە دەیانکەنە ئامانج، وامان لێدەکات، وەک ژنانی ناوچەکانی دیکە، ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگرین، و هەموو لایەنەکان ئیدانە بکەین و بەرپرسیار بن لە پێویستی دابینکردنی پاراستن بۆ ئەو گەلانەی کە هەڕەشەی قڕکردنیان لەسەرە، لەوانەش گەلی فەلەستین، و دابینکردنی پاراستن نەک تەنها بە کۆتاییهێنان بە شەڕەکان، بەڵکو بە دڵنیابوون لە ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان و بەشداریکردنیان لە دانوستانەکانی ئاشتی و ئاسایشدا.

 

پەیامی هاوپشتی و بانگەوازێک بۆ هەموو ئەو کەسانە دەنێرم کە زانیارییان هەیە، چ لە ڕاگەیاندن، چ لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، یان ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان، چاودێری و بەڵگەنامەکردنی ئەو پێشێلکاریانە بکەن کە کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە و بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بیانزانن، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و لە سزا دەرباز نەبن، و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل نەکەن.