نەتەوەی دیموکراتیک لە ئیرادەی ژنانی گوندنشینەوە سەرچاوە دەگرێت

پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکەمین پرۆژەیە کە کۆمەڵگە بە هەموو گروپ و پێکهاتەکانیەوە لە باوەش دەگرێت، سەرەڕای ڕەگەزە جیاوازەکانی.

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبج- ژنان لە شاری مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕیاریاندا ئەو چەشنە کۆنەپەرستانە بشکێنن و بەشداری لەو بوارانەدا بکەن کە لەڕێگەیەوە بیر و ئیرادەی خۆیان دەردەبڕن.

 

کۆمەڵگە جاران کاری ژنانی گوندنشینی لە کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵدا سنووردار دەکرد، بەڵام ئیرادەی ژن لەوە گەورەتر بوو، هەروەها ئەزموونی نەتەوەی دیموکراتیک باشترین نموونەیە توانای ژنان بۆ ڕێکخستن و خزمەتکردن و نوێنەرایەتیکردنی کۆمەڵگەکەیان لە شوێنەکانی بڕیاردان دەربخات.

 

گوند بە دەستی ژنان دەدرەوشێتەوە

عالیە مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی سوریای ئایندە لە ناوچەی ئەبو قەلقەل و تەل حەوزان لە شاری منبج، باسی لە ژیانی ژنانی لادێکان کرد و وتی: ژنانی گوندەکان بۆ داهاتیان پشت بە چاندنی پەتاتە و گەنم و جۆ و گەنمەشامی و سەوزە دەبەستن، جگە لە بەخێوکردنی ئاژەڵ، وەک هەموو ژنانی گوندنشین، ٤٢ ساڵ لە لادێدا ژیام، لە بواری کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵدا کارم دەکرد و زۆربەی ژنانی ئێرە کاری کشتوکاڵی وەک چاندن و ئاودێری و دروێنەکردن دەکەن، بەو پێیەی پشت بە خۆیان دەبەستن، و ژنان شارەزان لە لێخوڕینی تراکتۆر و ئاودێری زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەڕێوەبردنی کرێکاراندا.

 

ژیانەوەی ژیانی ژنانی گوند هاوکات بوو لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک

عالیە مستەفا، سەبارەت بەو کارانەی کە ژنانی گوندنشین لە دەرەوەی چوارچێوەی کشتوکاڵدا ئەنجامی دەدەن، دەڵێت: کۆمەڵگە گوندنشینەکانی پێشوو لە لایەنی پەروەردەییەوە شوێنیان بە ژنان نەدەدا، تەنها دەرفەت لە بەردەم ژنانی گوندنشیندا بوون بە مامۆستا بوو، بەڵام دوای ئەوەی شاری مەنبج لە دەست چەتەکانی داعش ئازاد کرا و نەتەوەی دیموکراتیک جێبەجێکرا، وەک ژنانی گوندنشین توانیمان نوێنەرایەتی خۆمان و کۆمەڵگەکەمان بکەین، لە کۆمۆنەوە دەستپێبکەین تا ئەنجومەنی یاسادانان و جێبەجێکردن و لایەنە سیاسییەکان، لەبەر ڕۆشنایی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکدا، درکمان بەوە کرد کە هیچ شتێک نییە ڕێگری بکات لە بوونی ژنان لە شوێنەکانی بڕیاردان و ئەمەش هاندەرێکی باش بوو بۆ بەرخۆدان لە ماوەی شەڕ و قەیرانەکاندا.

 

"سەرەڕای قەیرانەکان خاکی خۆمان بەجێناهێڵین"

عالیە دوای ئەوەی ساڵی ٢٠٢٠ پارتی سوریای ئایندە دامەزرا، بووە جێگر و وتەبێژی ژنان لە ئەنجومەنی پارتەکەدا، لەبارەی خود بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە دەڵێت: کاتێک کۆمەڵگە نوێنەرایەتی خۆی دەکات و خۆی بەڕێوەدەبات، پێویستی بە لایەنێکی تر نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی و ئەمڕۆش ئێمە وەک کۆمەڵگە نوێنەرایەتی خۆمان دەکەین لە ئەنجومەن و ئیدارە و حزبەکاندا، سوریا بە چەندین قەیراندا تێپەڕیوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە خاکی خۆمان بۆ کەسانی دیکە بەجێبهێڵین، بەڵکو ئیرادەی گەل هەندەری پاراستنی خاک بوو.

 

عالیە مستەفا باسی لە بەشداری ژنانی مەنبج لە ناوەندەکانی بڕیاردا کرد و وتی: ئەو ڕژێمانەی حوکمڕانی شاری مەنبجیان دەکرد دەرفەتیان بە هیچ کەسێک نەدا کە ڕای خۆیان دەرببڕن و لەلایەن گروپێکی دیاریکراوەوە قۆرخ کرابو، بڕیارەکان لە ئیرادەی خەڵکەوە سەرچاوەی نەدەگرت، بەڵکو ئەمڕۆ لە ژێر ئیدارەی مەدەنیدا کە بەپێی نزیکبوونەوەی نەتەوەی دیموکراتیک بەرەوپێش دەچێت، کۆمەڵگە بووەتە خۆبەڕێوەبەر، و پانتاییەکی فراوانی ئازادی بەخشیوە بە ژنان تا بتوانن خۆیان و کۆمەڵگەکەیان ڕێکبخەن، لە ڕێگەی سیستەمی هاوسەرۆکایەتییەوە لەسەر ئاستی شار و ناوچەکان، هەروەها ئەو ژنانەی لە ڕێگەی کشتوکاڵەوە توانای خۆبژێوی خۆیان بەدەستهێناوە هیچ شتێک ڕێگری لە ئیرادەیان ناکات کە بڕیاردەر بن سەبارەت بە کاروباری کۆمەڵگەکەی و وڵاتەکەی.