"سیستمی خۆبەڕێوەبەری تاکە رێگایە بۆ پێکەوەژیان"

دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ و دامەزراندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توانیان بەشداری لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەکەیاندا بکەن و ببنە بڕیاردەر لە ناوچەکەدا.

نورشان عەبدی

 

عەین عیسا- لەدوای ڕاگەیاندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، ژنان ٥٠٪ بەشدارییان لە هەموو دەستەو نووسینگە و کۆمیتەکاندا تۆمارکرد تا ئەو کاتەی گەیشتینە سیستمی هاوسەرۆکی.

 

مەدینە موسلیم، ئەندامی لیژنەی ژنان لە ئەنجومەنی شاری گرێ سپی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: سیستمی خۆبەڕێوەبەری لەسەر بنەمای دیموکراسی و یەکسانی دامەزراوە و هەوڵدەدات مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە بپارێزێت بەبێ جیاکاری، چەندین دەستکەوت بەدەست هاتووە، لەناویاندا دامەزراندنی هێزەکانی پاراستنی گەل و ژنان، تاکە هێز کە دژی بەکرێگیراوانی داعش وەستاون و کۆتاییان بە بوونی لە ناوچەکە هێناوە، هەموو پێکهاتەکان لەژێر ئاڵای دیموکراسی و ئازادیدا یەکگرتوو بوون بۆ ئەوەی لە ئاشتی و ئاسایشدا بژین.

 

"ژنان پێشتر سنووردار کرابوون"

ئاماژەی بە گرنگی بەشداریکردنی ژنان کرد لە سیستمی خۆبەڕێوەبەرییدا و وتی: پێشتر ڕۆڵی ژنان نەبوو و سنووردار بوو بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی خێزانەکانیان دوور لە دامەزراوە و ناوەندەکانی دیکە، لەگەڵ شۆڕشی ژنان و دامەزراندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری، توانیان ئازادییەکی ڕەهای خۆیان بەدەست بهێنن و بەشدارییان لە ڕێکخستن و چالاککردنی زۆر بواردا کرد و لە زۆر پڕۆژەدا سەرکەوتوو بوون، بۆیە باوەڕمان وایە ئەمە سەرکەوتووترین پڕۆژەیە و دیارترین ڕێگایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و بەربەستەکان و بنیادنانی سووریایەکی فرەیی و لامەرکەزی کە هەموو بەشەکان و پێکهاتەکانی لەخۆبگرێت، پێویستە ئەم پڕۆژەیە لە هەموو وڵاتدا جێبەجێ بکرێت نەک تەنها لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

"دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕێگری لە پڕۆژەکە هێرش دەکات"

سەبارەت بەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە، وتی: دەوڵەتی تورکیا هەرێمەکانمان دەکاتە ئامانج لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و لاوازکردنی ئیرادەی گەلان، بەڵام هەر کاتێک شکست بهێنێت لە بەدیهێنانی خواستەکانی، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی ئەو خەڵکانە پابەندن بە پرەنسیپەکانی خۆیانەوە و ئەگەر هێرشە بەردەوامەکانی داگیرکاری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ئێمە نەبوونایە، ئەوا ئاوارەکان دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان، هەموو ئەمانە بە ئامانجی لاوازکردنی هێزی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و گەلانە لەسەر ڕێگای ئازادی و خەبات، لە ناوچەی عەین عیسا دەمێنینەوە کە بەردەوام لە ژێر هێرشدایە و ئەم هێرشانە تەنها سووربوونمان بۆ بەرگریکردن لە ناسنامە و پڕۆژەکەمان زیاتر دەکەن.

 

"نەتەوەی دیموکراتیک گونجاوترین چارەسەرە بۆ قەیرانی سووریا"

لە لایەکی دیکەوە، ئیمان ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار لە ئەنجومەنی شارەکە وتی: خۆبەڕێوەبەری لە دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ڕۆشنبیری گەلی ناوچەکە و یەکخستنی هەموو پێکهاتەکانی لەسەر ڕۆح و دەنگی دیموکراسی کە نەتەوەی دیموکراتیکە، لە سەرەتادا زانیاری تەواومان نەبوو دەربارەی بنەماکانی بەڕێوەبردن، بەڵام دوای ئەو ئەنجامانەی بینیمان، دەبینین کە ئەمە گونجاوترین چارەسەرە بۆ قەیرانی سووریا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ١٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری لە پارێزگای فورات تێدەپەڕێت، کە پڕۆژەیەکی خۆبەخۆیی بونیادنەرانەیەو مافی ئەوەی بە هەمووان داوە و گۆڕانکاری ئەرێنی لە بەرژەوەندی ژناندا کردووە، چونکە لەو سنوورانە ئازاد بوون کە بەهۆی بیری پیاوانەوە سنوورداربوون، بە سایەی پڕۆژەکە ئەمڕۆ ژنان لە هەرێمەکانمان دەتوانن بڕیار بدەن و بوێری ئەوەیان هەیە بەرەنگاری بیرکردنەوەی پیاوان ببنەوە و بەشدارییان لە کاری پیشەییدا هەنگاوێکی ڕوونە.

 

"ئەم پڕۆژەیە پێگەو ناسنامەی بە ژنان داوە"

ڕەجا داهش، هاوسەرۆکی لیژنەی شارەوانییەکان، ، جەختی لەوە کردەوە ژنان ٥٠%ی بەشدارییان بەدەستهێناوە و گەیشتوون بە پۆستی هاوسەرۆکی، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چەندین سیستم هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا بەشدارییەکی ڕوونمان لە ژنان لەناو خۆیاندا نەبینیوە، بەتایبەتی سیستمی سەرۆکایەتی، ئەم پڕۆژەیە پێگە و ناسنامەی بە ژنان داوە لەناو کۆمەڵگەدا و ڕۆڵی خۆیان بەهێزتر کردووە، بەم شێوەیە ڕێگەیان پێدەدات بەشداری بکەن لە پیشەنگایەتی کردنی کۆمەڵگە و خۆیان لەناو کۆمەڵگەدا ڕێکبخەن، لە ماوەی ئەو ١٠ ساڵەی کە لە دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری لە هەرێمەکانمان تێپەڕی، بۆ هەموو جیهان پشتڕاستمان کردەوە کە ئەمە پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە بۆ یەکخستنی گەل و پێکهاتەکان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ ڕێگری جێبەجێکردنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری، ڕەجا داهش وتی: دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بە هاوبەشی لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەریدا چڕکردەوە، چونکە چەندین ساڵە بە بەئامانجکردنی ناوچەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی بێچەک هەوڵدەدات ڕێگری لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بکات بە بەردەوامی دەبینین هێرشەکان زیاد دەبن.