٣٠ ساڵ خەبات: بەرخۆدان تا کۆتایی

خانێ ئیزەر، کە تەمەنی ٩٥ ساڵە، شوێنی خۆی لە هێڵەکانی پێشەوەی بەرخۆدان لە دژی هەوڵی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کامپی مەخموور گرتووە و باسی ۳۰ ساڵەی بەرخۆدانی ژنان دەکات.

نوپەلدا دەنیز

 

مەخموور- بەرخۆدان کولتوورێکە کە لە ڕێگەی دایک و باوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵان، ئەم کولتوورە بەرگرییەی بۆتان، چووەتە ناو جەستەی خەڵکی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، لە ماوەی ۳۰ ساڵدا لە کامپی پەنابەران زیندوو کرایەوە و منداڵە تازە لەدایکبووەکان بە ڕووناکی بەرخۆدان گەورە بوون.

 

 

دوا وێستگەی پەنابەران : مەخموور

خەڵکی بۆتان کە لە ساڵی ١٩٩٤ بەهۆی سەرکوتکردنی دەوڵەتی تورکیاوە ناچارکران لە گوندەکانیانەوە کۆچ بکەن بۆ خاکی عێراق، لە ساڵی ۱۹۹۸ نیشتەجێی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بوو لە لێواری چیای قەرەچۆخ لە قەزای مەخموور، دوای گەشتێکی سەخت لە حەوت کامپەوە وەک بهێرێ و شەرانیش و بەرسیڤ و گەلی قیامەت  و ئەترووش و نەینەوا و نەهدران، لە ساڵی ١٩٩٨ نیشتەجێی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بوون لە لێواری چیای قەرەچۆخ لە قەزای مەخموور، گەلی مەخموور تۆوی بەرخۆدانیان بەسەر ئەو خاکانەدا ڕشاند لە هەر حەوت ناوچەکەی دیکە پێش ئەوەی لە کامپی مەخموور نیشتەجێ بن،  لەم ڕووەوە، ژنان، منداڵان، گەنجان و خەڵکی بەرە،ەم لە ماوەی ٢٥ ساڵدا ژیان بە دەستی خۆیان دووبارە لە ناوچەکانی مار و دووپشکدا ژیانیان دروست کردەوە.

 

هەموو ڕۆژێک لەگەڵ بەرخۆدان

جارێکی دیکە لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی بەرخۆدان دەبێتە ناوی گەلی مەخموور،  لەم کامپەدا، دایکان سەرچاوەکانی ژیانیان وەک بەرخۆدان، خەبات و سەرکەوتن وەک ناوی منداڵەکانیان دەبەخشن. بۆیە ئەوانەی بە زووترین کات دەگەنە هێڵەکانی پێشەوەی بەرگری منداڵانن.

 

گەلی مەخموور کە بە درێژایی گەشتە پەنابەرییەکەیان دەیان هێرشیان کراوەتە سەر لەلایەن دەوڵەتی تورک و پەدەکەوە، هەرگیز لە بەرامبەر ئەو هێرشانە سەریان دانەنەواندووە و بە سووربوونی خۆیان سەلماندووە، بەیانی ڕۆژی ۲۰ی ئایاری ئەمساڵ، کاتێک سوپای عێراق جارێکی دیکە هەوڵیدا کامپی مەخموور گەمارۆ بدات، بە چاوی خۆمان بینیمان کە چۆن بەرخۆدان بەڕێوەچوو، هەروەها گەل چۆن دەتوانێت بە دروشم و هەل هەلە پلانی داگیرکەران تێکبشکێنن.

 

ئیرادە و بەرگری تەواو

لە ٢٠ی ئایاردا، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو ٨٠ ساڵ بوو کە هیچ ڕێگایەکی دیکەیان نەبوو بۆ بەرەنگاربوونەوە، لەبەردەم سوپای عێراق لە هەر چوار لای کامپەکە لە چادری بەرخۆداندا دانیشتن و منداڵەکانیان فێری بەرگری کرد. لەو بەرخۆدانەدا ژنان و منداڵان بوون بە هێما و سنگ لەبەردەم تانک و چەکی قورسی سوپای عێراق کە هەوڵی گەمارۆدانی ناوچەی کامپی مەخمووری دەدا.

 

یەکێک لەو ژنانەی کە لە چادرەکانی بەرخۆداندا کە لە ٢٠ی ئایار داندراو لە ٤ی حوزەیران لە  دوای کشانەوەی سوپای عێراق بەهۆی بەرخۆدانی خەڵک لەگەڵ سەدان دایک، دایکە خانێ ئیزەر کە تەمەنی ۹۵ ساڵە، لە هەموو لایەکی بەرخۆداندا لە دژی هەوڵی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کامپی مەخموور شوێنی خۆی گرتووە.

 

لەسەر زەوی وشک زیندووکردنەوەی ژیان

دایکە خانێ ئیزەر، خەڵکی گوندی گۆندیکرەمۆ لە لێواری چیای جودی، دەربارەی گەشتە ۳۰ ساڵەکەی پەنابەران قسەی کرد: کامپی ئەتروش زۆر زەحمەت بوو گەلی قیامەت زەحمەت بوو، کاتێک چووین بۆ ئەو کامپانە، برسی بووین، ڕووت بووین، ئێمە بەردەوام بووین لە ژیانمان لە چادر و چەندین کێشەمان هەبوو. لەو کاتەدا هیچ شتێک نەبوو بۆ خواردن و هیچ جلوبەرگێک بۆ منداڵەکانمان نەبوو، نەینەوا و نەهدرا: دۆخەکە خراپتر بوو ئەوەی عەرەب لەگەڵ ئێمەدا کردی کەس نەیکرد، خەڵکەکەمان شەهید بوون و سەریان بڕدرا. ئێمە لە گەشتەکەماندا بۆ پەنابەری تووشی چەندین زەحمەتی بووین، لە نیوەشەودا پێمان وترا کە پەدەکە هێرش دەکات و ئێمە هەموو شتەکانمان بەجێهێشت و کۆچمان کرد.، ئێمە چەند ڕۆژێک لەسەر شەقامەکان ماینەوە، هیچ شتێک نەبوو کە ئاگاداری خۆمان بین، منداڵەکانمان چوون بۆ گوندەکانی دۆردەر و خواردنێکی کەمیان هێنا، کاتێک گەیشتینە مەخموور، هیچ شتێک نەبوو، دەچووین بۆ گوندەکانی دەوروبەری و هەندێک ئاومان دەهێنا.

 

خانێ ئیزەر باسی لە کولتووری بەرخۆدانی گەلی مەخموور کرد و وتی: ئێمە سەرمان دانەنەواندو بەرخۆدانمان کرد،  کاتێک هێشتا لە باکووری کوردستان بووین، دەوڵەتی تورکیا هەمیشە هێرشی دەکردە سەرمان، ئێمە بەرگریمان کرد و وتمان دەبێت بمرین و نابێت بەگوێرەی بیرکردنەوەکانتان کار بکەین.

 

منداڵان لە بەرخۆداندا گەورە بوون

خانێ ئیزەر لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بەوەی کە چۆن منداڵەکانی بەرگرییان کردووە و وتی: ئێمە منداڵەکانمان لە دژی ئەو هێرشانە گەورە کرد، هەموو منداڵ و نەوەکانمان لە بەرخۆداندا گەورە بوون و فیری بەرخۆدان بوون، هەموو ئەو کەسانەی لێرەن لە تەنگانەدا گەورە بوون. بەڵام گەورەترین کێشە  لە کەمپەکانی تردا بینیمان.، دوای ئەوەی لێرە ژیانمان بونیاد نا، هەندێک دڵخۆشی لە ژیانماندا هەبوو، بەڵام دیسان دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە هێرشیان کردە سەرمان.

 

"ئێمە ئامادەین بۆ هەموو شتێک"

لە کۆتایی قسەکانیدا خانێ ئیزەر تیشکی خستە سەر بەرخۆدانی خەڵکی مەخموور کە بووە هۆی شکاندنی گەمارۆکانی عێراق و وتی: تا کۆتایی بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت. ئێمە ئامادەین بۆ هەموو شتێک.