ژنانی ئاوارە بە وریایەوە ڕووبەڕووی سەرمای وەرزی زستان دەبنەوە

بەهۆی بارودۆخی سەخت و پشتگوێخستنی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ ئاوارە نیشتەجێبووەکانی کامپی واشۆکانی، ئاوارەکان بە ترسەوە ڕووبەڕووی سەرمای وەرزی زستان دەبنەوە، ژنانیش لە کامپەکەدا کار دەکەن بۆ ئەوەی ژیانێکی سەلامەت بەدەستبهێنن.

ڕونیدا حاجی

 

حەسەکە- دوای داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەکارهێنانی فڕۆکە، تانک، زرێپۆش و هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوو لە هێرشە داگیرکاریەکانیدا، هەزاران هاوڵاتی ناچاربوون بۆ پاراستنی ژیانیان ئاوارە ببن و لە کامپەکانی ئیدارەی خۆسەری کامپەکانی واشۆکانی و سەرێکانییە.

 

بەهۆی پشتگوێخستنی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاوارەکانی کامپی واشۆکانی لە سەختترین بارودۆخدا دەژین، ساڵانە ڕووبەڕووی ڕووداوەکانی سووتانی چادرەکانی ناو کامپەکانیان دەبنەوە و تێکۆشان دەکەن بۆ پاراستنی ژیانێکی سەلامەت بۆ خۆیان و منداڵەکانیان، ئێستاش لەگەڵ نزیکبوونەوەی زستان، ئاوارەکان بە ترسەوە پێشوازی لەم وەرزە دەکەن.

 

گەرمکەرەوەی ناو چادرەکان مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانیان دروستدەکات، چادری ئاوارەکانیش لە دوای دروستکردنی کامپەکەوە تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، ئەمەش وایان لێدەکات زیاتر بترسن، بەو پێیەی سێ ساڵ بوو چادرەکان نەگۆڕدرابوون، ئاوارەکان ناچار بوون ژووری بچووکی قوڕ دروستبکەن.

 

فاتم ئەحمەد، تەمەن ٦٧ ساڵ، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر سەرێکانییە ئیدانە کرد و وتی: کاتێک داگیرکەرانی تورکیا هێرشیان کردە سەر شارەکەمان، بەزەحمەت دەمانتوانی منداڵەکانمان ڕزگار بکەین، هەموو شتێکمان بەجێهێشت و ناچار بووین ئاوارە بین، ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک ئەم کامپەی دروستکرد بۆ ئێمە، ئەگەر ئەم کامپە نەبووایە، ئێمە بۆ کوێ بڕۆیشتینایە؟

 

"ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەرپرسیارن لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە"

فاتم ئەحمەد سەرنجی بۆ هاتنی وەرزی زستان ڕاکێشا و وتی: لەو کاتەوەی گەیشتووین بە کامپەکە تا ئێستا، ئاگر لە چادرەکان دەکەوێتەوە، هەندێک منداڵیش بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستداوە، ئێستا لە زستان نزیک دەبینەوە، ئێمە زۆر دەترسین، سۆپا و چادرەکان زۆر مەترسیدارن، و ژیانمان لە مەترسیدایە، بۆ ئەوەی منداڵەکانم لە ئاگرەکە بپارێزم، قوڕم هێنا بۆ ئەوەی ژوورێکی بچووک دروستبکەم" هەرچەندە قورسە بەڵام بۆ پاراستنی منداڵەکانمان ناچارین.

 

فاتم باسی لە خۆپارێزی و ڕێوشوێنی پێویست کرد تا خۆیان لە مەترسی ڕزگار بکەن و وتی: شەوانە بەهۆی ئازاری جەستەمەوە ناتوانم بخەوم، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەرپرسیارن سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە کامپەکە، بۆ تا ئێستا چادرەکانیان نەگۆڕیوە؟، بۆچی یارمەتی پەنابەرەکان نادەن؟ ئێستا قوڕم هێناوە و پووشی لەگەڵ تێکەڵ دەکەم، دەبوو لەگەڵ پووشەکە پەڕی تێکەڵ بکەم، بەڵام توانای کڕینی پەلەوەرم نییە."

 

"ژن لە سەختترین بارودۆخدا ژیان دروست دەکات"

فاتم ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە کە ژنان لە هەر شوێنێک بژین ژیان دروستدەکەن و ئاوەدانی دەکەنەوە، ئەمڕۆ هەر ژنێک لەناو خێمەیەکدا دەژی و کاردەکات بۆ درێژەدان بە ژیانی خۆی و خێزانەکەی بە شێوەیەکی باش، ئەگەر ئەوان چاوەڕێی یارمەتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بن، هەمووان لە برسێتی و سەرما و لە ئاگردا دەمرن، ئێستا لە کامپەکەدا ژنەکان بەپێی پێویستی خۆیان سەوزەی زستان دەچێنن بۆ ئەوەی لە زستاندا ڕووبەڕووی برسێتی نەبنەوە، تەنانەت ئەگەر کەمیش بێت، بەڵام ئەوان بۆ بژێوی ژیانیان بەو کارە بەڕێوەدەبەن، هەمووان باش دەزانن کە جگە لە ئازاری کۆچ، ئێمە بە قەیرانێکی ئابووریدا تێدەپەڕین و دەبێت هەوڵبدەین بۆ ڕزگارکردنی خۆمان لە قەیرانەکە.