ژنانی فەڵەستینی خوازیاری پێکهێنانی لیژنەیەکن بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ژینا ئەمینی

چالاکوانانی غەزە دووپاتیان کردەوە کە ژنانی فەڵەستین ئامادەن هەموو جۆرە پشتیوانی و هاوپشتییەک پێشکەش بکەن، لە هەڵمەتەکانیان لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە تا دەگاتە چاودێری، بۆ ئەوەی ژنانی دیکە نەچنە ژێر چەوساندنەوەی ڕژێمی ئێرانەوە.

غەزە

 

کوژرانی ژینا ئەمینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەپۆلێکی توڕەیی لێکەوتەوە کە لە ئەنجامدا ناڕەزایەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەریهەڵدا، بۆ ئەوەی بەهەڵمەتێکی بەرفراوانی هاودەنگی پشتیوانی بکرێت، لە لایەن چالاکوانان و فیمێنستەکانەوە لە پەیجە تایبەتییەکانیان و لە تۆڕە کۆمەڵیاتیەکانیان پشتیوانی دەستیپێکرد بۆ داواکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی کە تاوانابارانی کوشتنیی ژینا ئەمینی ئاشکرا بکرێت.

 

چلاکوان و فیمێنست و بەڕێوبەری دامەزراوەی یەکێتی لیژنەکانی ژنان لە کەرتی غەزە، تەغرید جومعە، ئیدانەی کوشتنی ژنان دەکات، چونکە نوێنەرایەتی بردنی مافی ژیانی ژنێک دەکات، ڕوونیشیکردوەو هیچ کاردانەوەیەکی گونجاو نەگیراوەتەبەر دژی کوشتنی ژنان، بە ڕوونی دیارە کە ژینا ئەمینی توندوتیژی بەرامبەرکراوە، نەک یەک جۆر توندوتیژی بەڵکو چەند جۆرێک توندوتیژی، لە دەستبەسەر کردنیەوە دەستپێدەکات لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە، لێدان لەسەری کە هەر ئەمەش بووە هۆی لەدەستدانی ژیانی، فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ بۆ براکەی کە هەوڵی دەدا ڕێگری بکات لە بردنی ژینا ئەمینی.

 

تەغرید جومعە ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەسەرکردنی ژینا ئەمینی بە دەستدرێژیکردن دادەنرێت بۆ سەر ئازادی کەسیی ئەمەش کاردانەوەکانی بەدوای خۆیدا هێنا، لە کاتیکدا ژنانی ئێرانی بە سەرپۆشەوە چوونە دەرەوە بۆ ناڕەزایەتی دەڕبڕین بە بڕینی قژی خۆیان پەیامێکی ڕوونیان بۆ ڕژێمی ئێران نارد، ئەوەی کە ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە ژنان دەیکات هیچ سودێکی نییە بۆ ترساندن و بێدەنگکردنی دەنگی ئەو ژنانەی کە بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە مافی ژنان تا دوا هەناسە.

 

تەغرید جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کەس مافی ئەوەی نییە تاوان بەرامبەر کەسێکی تر بکات بە هۆی شێوە و ڕووخسار و پۆشینی جلوبەرگییەوە، یاخود حکومدانی بە هۆی ئەخلاقەکانیەوە، بە تایبەت کاتێک ئەو ئەخلاقە بەستراوەتەوە بەو نەریتانەی کە شەڕ بە ژنان دەفرۆشن بەو پێیەی بەشێکی زۆری لەسەر بنەمای بیرۆکەی ناڕاستن.

 

تەغرید جومعە ئاماژەی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: " ئێمە لە سەدەی بیست و یەکەمدا دەژین، هێشتاش بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ژنان دەکرێت، سەرەڕای داگیرکردنی پۆستی سەرکردایەتی وەک ئەندام پەرلەمان و وەزیرەکان، بۆیە دەبێت نەوە نوێیەکان کلتورێک پەروەردە بکەن کە جیاوازییەکانی ناو کۆمەڵگە قبوڵ بکات."

 

ڕونیشیکردوە، هیچ کێشەیەک لەگەڵ ئەو سیستەمەدا نییە کە سەرکردایەتی وڵات دەکات، جا ئیسلامی بێت یان عەلمانی، بەڵام کێشەی ڕاستەقینە لەوەدایە کە ئەو وڵاتانە چۆن مامەڵە لەگەڵ مافەکانی ژنان دەکەن کە لە لایەن حکومەتەوە گەرەنتی کراوە، وەک مافی ژیان، بزووتنەوە، ئازادی کەسی، کار، پەروەردە، میرات و مافەکانی تر کە پیشێلکاری مافەکانی ژنان دەکەن بۆ ئەوەی بێدەنگ بکرین.

 

تەغرید جەختی کردەوە کە پێوەستە هەموو فێمینیستەکان بەردەوام بن لەسەر داواکاری و خۆپیشاندان وناڕەزایەتی، کە پێویستی بە کاری لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە هەیە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی کوشتنی ژینا ئەمینی و دەرەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە، تاوانبارەکە بە زووترین کات لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت بۆ ئەوەی قوربانی دیکەی بە دواوە نەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەرکردایەتی هەموو نارەزایەتیەکانیان کردووە لە هەموو شارەکانی ئێران، هەرچەندە بەشێکی زۆری خەڵکەکەی بەشداری خۆپیشاندانەکانیان نەکرد، بەڵام هاوخەمی خۆیان دەربڕی، بڕینی کارەبا و ئینتەرنێت و رێگری کردن لە بەکارهێنانی هەر ئامرازێکی پەیوەندی بۆ ماوەیەکی زۆر شاهیدی ئەوەن کە توانیویانە کاریگەری بەجێبهێڵن.

 

 

لە بەرامبەردا فاتیمە عاشوور، چالاکی مافی مرۆڤ رایگەیاند، ئەوەی ژنان لە ئێران کردیان کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر بەو نادادپەروەرییەی کە دەسەڵات بەرامبەر بە ژنانی گەنج ئەنجامی دەدا، هەروەها لە ترسی ئەوەدان بۆ داهاتوو ژنانی دیکە ڕووبەڕووی هەمان ئەزموون ببنەوە، چونکە پۆلیسی ئەخلاقی ئێران بەردەوام پاساو دەدۆزێتەوە بۆ کوشتنی ژنان.

 

فاتیمە ڕاشیگەیاند، وەڵامی یاسایی گونجاو بۆ ئەم تاوانە بریتییە لە تۆماركردنی دۆسیەیەك لەلایەن سەرجەم رێكخراوە فێمینیست و نێودەوڵەتییەكانەوە بۆ ئەوەی بخرێتە ناو داواكارییەكی هاوبەشەوە و پێشكەشی دادگا بكرێت بۆ ئەوەی بكوژی ژینا ئەمینی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

 

فاتیمە عاشوور جەختیشی كردەوە كە ژنانی فەلەستین ئامادەن هەموو جۆرە پشتیوانی و هاوسۆزییەك پێشكەش بكەن، سەرەتا لە هەڵمەتەكان لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە و تەنانەت هۆشیارییەكانیشەوە دەستپێدەكەن بۆ ئەوەی حاڵەتێكی دیكەی دەستدرێژی بۆ سەر ژنانی ئێران دروست نەبێت كە تووشی نادادپەروەرییەكی توند دەبنەوە كە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەرامبەریان ئەنجامدەردرێت.

 

نیهال ئەبو دەققە، چالاكوانی مافی مرۆڤ رایگەیاند، ئەوەی لەگەڵ ژینا ئەمینی ئەنجامدرا ، پێشێلكردنی مافی مرۆڤە نەك تەنها ژنێك و مردنی ئەویش پریشكێك بوو بۆ ئەو ناڕەزایەتیانەی كە لە دژی ئەو نادادپەروەرییە سەریان هەڵدا و نادادییەک کە ئێرانییەکان ٤٣ ساڵە ڕووبەڕووی دەبنەوە، هەماهەنگی لە نێوان ڕێکخراوەکانی ژنان لە ئێران و فەلەستین و هەموو جیهان بۆ ئەنجامدانی چاودێری هاوپشتی کە پشتیوانیان دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو توندوتیژییانەی کە تووشی دەبن.