بەردەوامیی بۆردوومانی یەمەن و بەکارهێنانی موشەکی گازی ژەهراوی تەندروستی هاوڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە
هاوڵاتیانی مەدەنی لە گوندەکانی تەعز ڕووبەڕووی مەترسی تەندروستی جددی دەبنەوە بەهۆی دووبارەبوونەوەی بۆردوومانی حوسییەکان بە موشەک کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت گازی ژەهراوییان تێدابێت، ئەمەش دەبێتە هۆی حاڵەتە بەربڵاوەکانی خنکاندن.
یەمەن
دانیشتوانی جەبەل سەبر لە شاری تەعز لە یەمەن، چیتر تەنها ڕووبەڕووی مەترسی گوللـە نابنەوە، لەگەڵ بەردەوامی تۆپبارانەکان لەلایەن حوسییەکانەوە، نیگەرانی لەسەر بەکارهێنانی موشەک دروستبووە کە گومان دەکرێت مادەی ژەهراوییان تێدابێت، دوای ئەوەی حاڵەتی خنکاندن لەنێو دانیشتووانەکەدا تۆمارکرا، لەکاتێکدا لەژێر بۆردوومانەکەدا ژیان بەسەر دەبەن، ترسی دانیشتووانەکە زیاتر دەبێت سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەو ماددانە لەسەر ژیانی خۆیان، بەتایبەتی بۆ ژنان و منداڵان و کەسانی بەتەمەن.
ڕێکخراوی سام بۆ ماف و ئازادیەکان ڕایگەیاند، کە بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ دەستوەردان و ڕاگرتنی تۆپبارانی حوسییەکان بۆ سەر هەوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەی کەحلان لە ناوچەشاری سەبر مەوادم و ناوچەی دوبا ئەقروز لە تەعز، ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە کەحلان بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر تۆپبارانی توند کراوە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٢٠٠ گوللـەی موشەک و تۆپ کەوتوونەتە سەر ماڵە مەدەنییەکان و لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، لەنێویاندا ژن و منداڵ.
ڕێکخراوەکە هۆشداری داوە لە تێکچوونی ڕەوشی مرۆیی و پزیشکی و وێرانکردنی ماڵ و موڵک و سامان، بە لەبەرچاوگرتنی سەختی چۆڵکردنی برینداران و بەڵگەنامەکردنی زیانبەرکەوتوان بەهۆی بەردەوامی تۆپباران و گەمارۆدان، بەئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی بە چەکی قورس بە تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامەکانی جنێڤ دەزانێت.
مەترسییەکانی خنکان
سەما فەزلی ئاماژەی بەوەشکرد، کە حوسییەکان لە بەئامانجگرتنی ژنان و منداڵان بە گوللـەی قەناس بەدەست و موشەکی بالیستیک نەوەستاون، بەڵکو پەنایان بردووە، بۆ بەکارهێنانی گوللـە و مادەی ژەهراوی و وروژێنەر کە بووەتە هۆی حاڵەتی خنکاندن لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنی لە ژمارەیەک گوندی ئامانجکراو.
ڕوونیشیکردەوە، تۆپبارانەکە بەو موشەکانە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی مادەی مەترسیدار لە دەوروبەری ناوچەکانی نیشتەجێبوون، کە دانیشتووانیش بە ژنان و منداڵانیشەوە بەرەوڕووی مەترسییە تەندروستییەکان بوونەتەوە، هەروەها چەندین حاڵەتی خنکان تۆمارکراوە، کە پێویستی بە گواستنەوەی ژمارەیەک کەسی بریندار بۆ نەخۆشخانەکان بووە بۆ چارەسەری پزیشکی.
زوبەیدە وجیە ئەو تاوانانەی کە حوسییەکان بە دژی هاوڵاتینای مەدەنی لە گوندەکانی جەبەل سەبر پێناسەی کردووە، شەرمەزاریکرد و جەختی لەوە کردەوە، کە لە ماوەی ڕابردوودا گوندەکان بە چەندین جۆری چەک تۆپباران کراون، لەوانەش گوللـە هاوەن کە گومان دەکرێت مادەی ژەهراوییان تێدابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هاوڵاتیانی مەدەنی بە چەندین شێوە ڕووبەڕووی هەڕەشەی مردن دەبنەوە، جگە لەو موشەکانەی کە گیانیان لەدەست دەدەن و دانیشتووان بریندار دەکەن، نیگەرانی هەیە سەبارەت بەو ماددە و گازانەی کە لە بەشێکی موشەکەکانەوە دەردەچن، دەببنە هۆی خنکان و برینداربوونی سەخت، تەنانەت لەنێو ئەو کەسانەی کە ڕاستەوخۆ پارچەی موشەکیان بەرنەکەوتووە.
زوبەیدە وجیە بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەم چەک و کەرەستانە بە پێشێلکارییەکی جددی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی زانی، وتی: پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ هەیە بۆ دیاریکردنی سروشتی ئەو کەرەستانەی کە بەکارهێنراون و دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن.
لەیان عەبدول ڕەقیب ڕایگەیاند، حوسییەکان "زیادەڕۆییان کرد لە بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی" بە هەڵدانی موشەک کە گومان دەکرێت مادەی ژەهراوییان تێدابێت، وتی: مەترسی ئەم موشەکانە تەنها بە تەقینەوەکە یان پارچەکانی سنووردار نییە کە لە ئەنجامدا دروست دەبێت، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ ئەو ماددانە کە پێدەچێت لە دەوروبەری کاریگەرییەکانیان دەربچن و بڵاوببنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم جۆرە لە ئامانجکردن مەترسییەکان لەسەر ژیانی دانیشتووان دووهێندە دەکات، چونکە خەڵکی نزیک شوێنەکانی تۆپبارانەکان بەرکەوتەی خنکان یان ژەهراویبوون دەبن تەنانەت ئەگەر ڕاستەوخۆ بەریان نەکەوێت، ئەمەش هاوڵاتیانی مەدەنی لە گوندە ئامانجدارەکاندا بەرەوڕووی مەترسییەک دەکاتەوە کە ناتوانن خۆیان لێی بەدوور بگرن و تەنانەت لێی تێبگەن.