سەرەڕای تووشبوونی بە شێرپەنجە توانی بڕوانامەی ماستەر بەدەستبهێنێت
بێگەرد عەلی زیاتر لە ساڵێکە توشبووی شێرپەنجەیە، دەستپیکی شێرپەنجەی توانی بڕوانامەی ماستەر بەدەستبهێنێت، وتیشی: دایکایەتیم بۆ کچەکەم شێرپەنجەی بیر بردمەوە".
هێلین ئەحمەد
سلێمانی- بێگەرد عەلی محەمەد، قۆناغەکانی خویندنی سەرەتای و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم و ماستەری لە ڕاگەیاندندا لە شاری سلێمانی بەدەست هێناوە، ماوەی چەندین ساڵ کاری ڕاگەیاندن و خێرخوازی ئەنجام داوە، پاشان لە کۆمپانیای مەستی فلیم ئەندامی فیستڤاڵی فلیمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەبێت، لە ئێستادا وەک یاریدەدەر لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی کاردەکات، پاشان بەشداری چەندین دەورە و بەدەستهێنانی بڕوانامە دەبێت.
بێگەرد عەلی، لە مانگی ئابی ٢٠٢٣دا لە ئەنجامی پشکنین دەردەکەوێت توشبووی شێرپەنجەی مەمکە، دەستپێکی توشبوون بە شیرپەنجە دەست بە موناقەشەی بەدەست هێنانی ماستەر لە بەشی ڕاگەیاند دەکات، لەگەڵ توشبوونی دەست بە وەرگرتنی چارەسەر دەکات، لە دوای وەرگرتنی چارەسەر زوڵف و ئەگریجە درێژەکەی کە وەک سەرمایەیەکی ژنبوونی خۆی لێی دەڕوانی دەست بە وەرین دەکات، وەرگرتنی چارەسەرەکان و کیمیای شەکەتیەکی تەواو دەدات بە مامۆستا بێگەرد، بەڵام شێرپەنجە چۆکی پێداناندات و لە ژیانکردنی ئاسای و کارکردن و پەروەردە کردنی کچە تاقانەکەی بە ناوی "ئالین" بەردەوام دەبێت، جیاواز لە توشبوانی دیکە شێرپەنجە دەبێتە ڕێگە خۆشکەریک بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی تەواوی کێشەکانی کە لە ژیانیدا بەسەریدادێت، سەرەڕای توشبوونی بە شێرپەنجە بەشداری چەندین چالاکی وەرزشی و بەخێوکردنی ئاژەڵی دەکرد.
"شێرپەنجە فێری ڕوبەڕوو بونەوەی ئاستەنگیەکانی ژیانی کردم"
بێگەرد عەلی، یاریدەدەر لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی، توشبووی شێرپەنجەی مەمک، باس لەوەدەکات، شێرپەنجە چۆک بە مامۆستا بێگەرد دانادات و بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی ماستەر لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی، بە هاوکاری خێزان و دکتۆرەکانی لە وەرگرتنی چارەسەر بەردەوام بوو، سەرەڕای بەکارهێنانی چارەسەرە کیمیایەکان بەردەوام گرنگی بە وەرگرتنی زانیاری و بەکارهێنانی چەندین دەرمانی کوردەواری دەدا، دەڵێت: سەرەتای توشبوونم بە شێرپەنجە بە ئازارێکی گەورەی جەستەی و دەروونیدا تێپەڕیم، بەڵام لەگەڵ توشبوونم بەڵێنم بە خۆمدا بەرەنگاری شێرپەنجە ببمەوە، ئامانجەکانم و خێزانەکەم هانیان دەدام بۆ ژیانێکی نوێ، بەردەوام گرنگیم بە چونە ناو سرووست و وەرزش دەدا، لە ڕێگەی ئەنجامدانی پیادەڕەوی و تێکەڵبوونم لە گەڵ سروشت و بەخێوکردنی ئاژەڵدا هەستم بە گۆڕانکاری دەروونی دەکرد، لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرم بەردەوام لە هەوڵی بەدەست هێنانی زانیاریم لە بارەی شێرپەنجەوە تا بتوانم بەرەنگاری ببمەوە، پێویستە هاوڵاتیان و خێزانەکان هۆشیاری تەواویان لە بارەی شێرپەنجەوە پێبدرێت، شێرپەنجە ئەوەندە مەترسیدار نییە کە هەموان لێی دەڕوانن، تەنها خێزانەکان هاوکاری تێپەڕاندنی نەخۆشەکە بن و بە چاوی بەزەیەوە لێیان نەڕوانن دەتوانن زاڵبن بەسەر شێرپەنجەدا.
مامۆستا بێگەرد سەرەڕای توشبوونی بە شێرپەنجە و ئازاری جەستەی و دەروونی بەردەوام لە خەمی خێزانەکەیدابووە، لەگەڵ توشبوون بە شێرپەنجە بارودۆخی دایکی باش نابێت بەردەوام لە خەمی دایکیدا دەبێت، لە سەرەتای توشبوونی تا نزیکبوونەوە لە تێپەڕاندنی شێرپەنجە هێز و ووزەی داوە بە کچەکەی و خێزانەکەی، وتیشی: پێش ئەوەی بزانم توشبووی شێرپەنجەم چەندین مانگ بە تێکچوونی تەندروستی دایکمەوە دەمناڵاند، لە دوای توشبوونم بەردەوام هەوڵمم دەدا سروشتیانە لە بەردەم دایکم و خێزەنەکەم دەربکەوم، تا بتوانن لە ژیانکردن و هاوکاری کردنی من بەردەوامبن،پێش توشبونم بە شیرپەنجە چەند گرێیەکی بێ زیانم هەبوو، بەڵام بەردەوام لە تەندروستی خۆم ئاگاداربووم و خۆم پستگوێ نەدەخست، کۆتا پشکنینم دکتۆرەکەم ئاماژەی بە شێرپەنجەی مەمکدا، بۆیە سەرەتا ڕوبەڕوو بونەوەی کەمێک سەختبوو، بەڵام لە دوایدا بە هاوکاری خێزانەکەم توانین چەندین زەحمەتی تێبپەڕێنم، بە وەرگرتنی دەرزی و تیسک و نەشتەرگەری دەستمکرد بە وەرگرتنی چارەسەر، هەبوونی ئەو زەحمەتییەی توانیم بە هاوکاری خوای گەورە و خێزانەکەم تییپەڕێنم ژیانێکی نوێ بەمندا، پێش توشبوونم بۆ زۆر بارودۆخی ژیانم دڵگران دەبووم، بەڵام شێرپەنجە فێری بوێری و بەرەنگاربوونەوەی ناخۆسیەکانی ژیانی کردم.
" تێکەڵبوون بە ئاژەڵ و سروشت شێرپەنجەی لەبیربردمەوە"
بێگەرد عەلی وەک توژبوویەکی شێرپەنجە ئاماژەی بە ئاستەنگیەکانی ژیانکردنی لە کاتی توشبوون بە شێرپەنجە دەکات، مامۆستا بێگەرد چەند مانگێک پێش توشبوون بە شێرپەنجە دایکی تەندروستی تێکدەچێت، بەهۆکاری سەرقاڵبوونی بە دایکیەوە، پاشان گرتنەبەری ڕێکارەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر کەمێک دوور دەکەوێتەوە لە ئەنجامدانی پشکنین، کە پشتگوێخستنی دەبێتە هۆی تەشەنەکردنی نەخۆشیەکەی، دەستبەجێ لەگەڵ هەستکردن بە زیادبوونی گرێکانی سەردانی دکتۆردەکات، بۆ ڕێکارەکانی نەخۆشخانە خێزانەکەی بەردەوام هاوکاری دەبن، لەگەڵ دەستکردن بە وەرگرتنی چارەسەر پرچی کەوەک گەوهەرێک لێی دەڕوانی دەستی بەوەرین دەکات، سەرەڕای ئەوەی کچە تاقانەکەی بێ ئاگا لەوەی دایکی توشبووی شێرپەنجەیە، دەیەوێت هەمان ڕێچکەی دایکی بگرێت و داوا دەکات پرچەکانی ئەویش بوەرێت، وتی: سەرەتای وەرگرتنی چارەسەر قژم دەستی بە وەرین کرد، نەمدەویست کچەکەم بزانێت دایکی توشبووی شێرپەنجەیە تا نەبێتە هۆکاری دابڕانی لە خوێندن، بۆیە پێیوتم " پرچەکانت بۆ دەوەرێت، لە وەڵامدا وتم لایدەبەم تا پرچی جوانتر لە جێگای سەر دەربکات، بەڵام داوایکرد قژی بۆ لابەم"، هەروەها لەگەڵ توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک دایکیم لە ژوری چاودێری چر دەخاتەوە ناو خێزانەکەی، هەموو ئەو هاوکاریانەی خێزانەکەم دەبێتە هۆی تێپەڕاندنی شێرپەنجەم.
مامۆستا بێگەرد باسی لەوەشکرد، بۆ تێپەڕاندنی شێرپەنجە چەندین ڕێکاری سروشتی دەگرتەبەر، بۆ باشترکردنی لایەنی دەروونی تێکەڵ بە سروشت و گوڵ و ئاژەڵ ببێت، لە ماڵەکەی خۆیدا چەندین جۆر گوڵ و ئاژەڵ بەخێوو دەکات. لە کۆتایشدا وتیشی: بەهۆی کۆڕ و سیمینارەکانەوە هاوڵاتیان لە بەرامبەر شێرپەنجە هۆشیاریان هەیە، پێشکەوتنی زانستی تەندروستیش هۆکاری سەرەکی تیپەڕاندنی شێرپەنجەیە، هەبوونی هیوا و ئومێدێک بۆ چاکبوونەوە مەچۆرە ژێر باری دەرونییەوە، هەروەها خێزانەکان هاوکاری باشبون بۆ توشبوو، بەردەوامبن لە ڕوبەڕوو بونەوەی شێرپەنجە، بە چاوی بەزەیە لە توشبووی شێرپەنجە مەڕوانن.