زیاتر لە دوو هەزار منداڵی ئۆکرانی ڕفێندراون و چارەنوسیان نادیارە
لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە دوو هەزار منداڵی ئۆکرانی رفێندراون وحکومەتی ئۆکرانیا چارەنوسیان نازانێت.
بەپێی وتەی سەرۆکی ئۆکرانیا لە سەرەتای جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە ٢٤ شوباتی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار منداڵی ئۆکرانی رفێندراون و هیچ لێدوانێك لەلایەن رووسیاوە لەبارەی ئەو بابەتە بڵاونەکراوەتەوە.
هاوکات رێكخراوی یونیسێفی سهر به نهتهوهیهكگرتووهكان ئاشكرای دهكات، بههۆی جهنگی ئۆكرانیا و هێرشهكانی رووسیا بۆ سهر ئهو وڵاته، ٤.٣ ملیۆن منداڵی ئۆكرانی له كۆی ٧.٥ملیۆن منداڵ ئاواره بوون.