زیاتر لە ٦٠٠ زیندانی سیاسی بۆ زیندانی ئێڤین گواستراونەتەوە

زیاتر لە ٦٠٠ زیندانی سیاسی لە زیندانی گەورەی تاران بۆ زیندانی ئێڤین گواستراونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

زیاتر لە ٦٠٠ زیندانی سیاسی زیندانی گەورەی تاران بۆ زیندانی ئێڤین گواستراونەتەوە. زۆربەی زیندانییەکان دوای بۆردوومانی زیندانی ئێڤین لەلایەن ئیسرائیلەوە گواسترابوونەوە بۆ زیندانی گەورەی تاران.

 

کاتژمێر ٤:٠٠ی سەرلەبەیانی٨ی ئاب، بەندکراوان بۆ زیندانی ئێڤین گواستراونەتەوە. تا ئێستا کەسوکاریان لەوبارەیەوە ئاگادار نەکراونەتەوە.

 

هەرچەندە هێشتا نۆژەنکردنەوەی زیندانی ئێڤین تەواو نەبووە، بەڵام داکۆکیکاران و چاودێرانی مافی مرۆڤ کە هەڵسەنگاندنیان بۆ گواستنەوەکان کردووە، بە فێڵێکی سیاسی ناویان بردووە و ڕایانگەیاندووە کە ژیانی زیندانیانی سیاسی دەخەنە مەترسییەوە.