زنجیرە درامایەک لەسەر مەستورەی ئەردەڵانی بەرهەم دەهێنرێت

لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زێدی مەستورەی ئەردەڵانەوە، زنجیرە درامایەک لەسەر ژیان و نووسین و هۆنراوەکانی مەستورەی ئەردەڵانی بەرهەم دەهێنرێت.

لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زێدی مەستورەی ئەردەڵانەوە، زنجیرە درامایەک لەسەر ژیان و نووسین و هۆنراوەکانی مەستورەی ئەردەڵانی بەرهەم دەهێنرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهمەن مورادنیا، پارێزگاری سنە، لەکاتی ئامادەبوونی لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی شاری مەریوان ڕایگەیاند، هونەرمەندان و فیلمسازان کارەکانی زنجیرە درامای مەستورەی ئەردەڵانی-یان تەواوکردووە.

مەستورەی ئەردەڵانی، شاعیر و مێژوونووسی کورد، لە ساڵی ١٨٠٤ لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنە لەدایکبووە و ماوەی ٤٨ ساڵ ژیاوە، لەو ماوەیەدا بەهۆی ئەوەی باوکی خستبوویە بەر خوێندن، خوێندەواریی هەبوو، چەندین هۆنراوە و نامیلکەی نووسیوە.

مەستورەی ئەردەڵانی، نازناوێک بووە بۆ ئەو، چونکە خۆی ناوی "ماه ئەشرەف خانم" بووە ، بەهۆی چەند ڕووداوێکەوە مەستورە دەچێتە شاری سلێمانی و دوای مردنیشی هەر لە سلێمانی دەنێژرێت و لەساڵی ٢٠١٣دا گۆڕەکەی لە سلێمانی دەستنیشانکرا.