زەکیە خودادادی خەڵاتی "سەرکردایەتی تازەپیگەیشتووان"ی بەدەستهێنا

زەکیە خودادادی، وەرزشکاری پارا تایکواندۆی ئەفغانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، خەڵاتی سەرکردایەتی تازەپێگەیشتووانی وەرگرت.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمیتەی نێودەوڵەتی پارالۆمپیک، ڕۆژی ٢٢ی ئازار، براوەی خەڵاتەکانی ڕۆژی جیهانی ژنانی ٢٠٢٥ی ڕاگەیاندو زەکیە خودادادی، پێنی بریسکۆ و کۆمیتەی پارالۆمپیکی ئێران وەک ڕۆڵگێڕانی پارالۆمپیک ڕێزیان لێگیرا، هەروەها IPC خەڵاتی سەرکردایەتی پێگەیشتووانی بەخشییە زەکیە خودادادی، وەرزشکاری ئەفغانی.

 

پێنی بریسکۆ (لە کۆمیتەی پارالۆمپیکی بەریتانیا) لە بەشی سەرکردایەتی و کۆمیتەی نیشتمانی پارالۆمپیکی ئێران لە بەشی ئەندامێتیدا بەهۆی چالاکییە ناوازەکانیانەوە ڕێزیان لێگیرا.

 

لیژنەی نێودەوڵەتی پارالۆمپیک له راگەیەندراوەکەیدا رایگەیاند، زەکیە خودادادی،وەرزشکاری پاراتاکواندۆ لە تۆکیۆ ٢٠٢٠ سەرنجی جیهانی بەدەستهێنا، له یارییەکانی پارالۆمپیکدا ڕکابەڕی کرد، دوای ئەوەی بەهۆی سزای تاڵیبان ئەفغانستانی جێهێشت.

 

دوای ئەم یارییانە بووە داکۆکیکار لە مافەکانی ژنانی ئەفغانستان، بەتایبەتی مافی بەشداریکردن لە وەرزشدا، لە پاڵەوانێتی ئەوروپای ٢٠٢٣ میدالیای زێڕی بەدەستهێنا لە پاریس ٢٠٢٤ وەک ئەندامی تیپی پارالۆمپیکی پەنابەران میدالیای تیپی یەکەمی بەدەستهێنا.

 

زەکیە خودادادی سەبارەت بەو خەڵاتە وتی: هەڵبژاردن وەک سەرکردەیەکی تازەپێگەیشتوو بۆ خەڵاتی ڕۆژی جیهانی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٥دا شەرەفێکی گەورەیە بۆ من و بۆ ژنانی ئەفغانستانم من زۆر دڵخۆشم، و هەست بە خەونێک دەکات، بەڵام ئەمە ڕاستییەکەیە، ​​ژنانی ئەفغانستان ئازایانە دژی نادادپەروەری دەوەستنەوە و داوای ئازادی دەکەن نەک وەک ئاواتێک، بەڵکو وەک مافێک، دەنگەکانیان بێدەنگ ناکرێت.

 

زەکیە خودادادی کە ئێستا لە فەڕەنسا دەژی، یەکەم وەرزشکاری ئەفغانی بوو کە بەشداری لە پارا ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ کرد.