"ژیانمان لە تورکیا پارێزراو نییە"

کۆمەڵکوژییەکانی ژنان لە تورکیا لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی سیاسەتی بێ سنوورەوە زیادیان کردووە و ئەم ڕێژەیەش لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ کە هێڵی ژیانی ژنانە لە زیادبووندایەم مایکەکانمان برد بۆ ژنانی ئامەد و ژنانیش وەڵامی پرسیاری ئێمەیان دایەوە کە "ئایا ئێوە لە تورکیا هەست بە سەلامەتی دەکەن؟" و ڕایانگەیاند، کە بە سزا نەگەیاندنی تاوانباران، ژیانی ژنانی بە ناپارێزراویی هێشتوەتەوە.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵۆ

ئامەد- کۆمەڵکوژکردنی ژنان لە شارەکانی تورکیا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت هەرچەندە هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوە بۆ ئەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بکرێتە کۆمەڵکوژییەکی ڕەگەزیی، بەڵام لە ١ی تەموزدا پەیماننامەی ئیستەنبوڵ بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و دەستکەوتەکانی ژنان هەڵگیرا ئەو ژنانە ڕایانگەیاند، کە کەمکردنەوەی ڕەفتاری باش و سیاسەتی سزاکانی دادوەری هانی تاوانبارانی دا و داوایان لە هەمووان کرد کە ئەرکی خۆیان لە بواری کۆمەڵکوژکردنی ژناندا جێبەجێ بکەن، سەبارەت بە زیادبوونی کۆمەڵکوژییەکانی ژنان لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا مایکەکانمان بۆ ژنان درێژکردەوە جگە لە کۆمەڵکوژکردنی ژنان، بە تایبەتی پرسیارمان لە ژنان کرد کە "ئێوە لە تورکیا هەست بە سەلامەتی دەکەن؟" سەرجەمی ژنانی ئامەد وەڵامی ئەو پرسیارەیان بە "نا" دایەوە و ڕایانگەیاند کە بە ناڕەحەتی بەدوای پرسی ژناندا دێن لەو وڵاتەدا.

 

" بکوژان و هەراسانکەرەکان لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئازاد دەکرێن"

هیجران ئاچیکگۆز، یەکێک لەو ژنانەی بۆ ژنها قسەی کرد، وتی: "لە تورکیا هەست بە سەلامەتی ناکەم" و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی:"ئایا ئەگەر ئەمڕۆ پیاوێکی سەپەکی بە ئازادی لە شەقامەکاندا پیاسە بکات سەلامەتم؟ ئەوەی ئەمڕۆ بۆ منداڵێکی تر ڕوو دەدات بە ئاشکرا سبەینێ بۆ من ڕوو نادات، ئێمە نیگەرانییەکی زۆرمان هەیە، ئەوان بەدوای هەراسان و بکوژەکان دەگەڕان، دەوڵەت بکوژان و هەراسانکەرەکان ئازاد دەکات "تاوانبارەکان دەبەن و دوو ڕۆژ دواتر ئازادیان دەکەن".

 

"ئازادی ئێمە لە دەستی ئێمە وەرگیراوە"

ئایشە ئیسر ڕایگەیاند، کە بەهۆی کۆمەڵکوژکردنی ژنان لەو وڵاتەدا ناتوانن ئێواران دەربچن، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو کوشتنانە بە سیاسەتی بێ بەرامبەری زیادیان کردووە و وتی: "چۆن دەتوانم هەست بە سەلامەتی بکەم کاتێک مردنی ژنان زۆر بەرزە؟، ئایا تا ئێستا ژنێکت بینیوە کە پیاو بسوتێنێت چونکە ئەوان خواردنیان خۆش نییە؟ دەبێت وەک وڵاتانی تر کۆتایی بەم مردن و توندوتیژیانە بهێنرێت، دەبێت بکوژەکان سزا بدرێن بەم شێوەیە تاوانباران دەترسن و خەڵکی تریش لەو سزایانە دەرس وەردەگرن، خێزانەکەم کە ئەم توندوتیژی و ڕووداوانە دەبینن، ناهێڵن شەوانە بڕۆمە دەرەوە".

 

"نە ژن و نە سروشت و نە ئاژەڵ پارێزراو نین"

ژنێکی دیکە بەناوی مزگین کیربۆگا، کاردانەوەی خۆی بەرامبەر ئەو ڕووداوانە پیشاندا و وتی: "ئەمڕۆ نەک تەنها من، هەموو ژنان لە تورکیا هەست بە سەلامەتی ناکەن چۆن دەتوانم پێت بڵێم، کاتێک دەچنە دەرەوە یان دەیانەوێت بڕۆن بۆ شوێنێک، کاتێک خۆر دادەبەزێت ئەوان دەکەونە نیگەرانییەوە، ژنان ئایندەی ئێمەن، بەڵام ژنانمان هەموو رۆژێک کۆمەڵکوژ دەکرێن ئەمڕۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوام داوای هەستیاریی لە مردن و توندوتیژی دەکەن، بەڵام هیچ ڕێوشوێنێک ناگیرێتەبەر ئەمڕۆ کێشەکە ئەو جلانە نییە کە ژنان لەبەری دەکەن چونکە هەمان شت لەگەڵ ئاژەڵدا ڕوودەدات ئێستا گەیشتۆتە ئاستێک کە ئێمە نازانین چۆن ژنان، ئاژەڵان، یان سروشت بپارێزین هەموو دڵڕەقییەکە لە سەر ئاژەڵانیش بە ژنان دەکرێت".

 

"با ڕێککەوتنی ئیستەنبووڵ کاری پێبکرێت"

ئیپیک کورت ڕایگەیاند، کە تا ئەو کاتەی سیاسەتی بێ بەرامبەری جێبەجێ نەکرێت تاوانەکانی دژ بە ژنان و سروشت و ئاژەڵان کۆتاییان پێنایەت و وتی: "ئەم ڕووداوە هەمیشە دووبارە دەبێتەوە چونکە هیچ یاسا و سزایەکی ڕوون نییە بەڵام ئەوان هەمیشە هەموو شتێک دەکەن بە بیرۆکەی 'من ئازاد دەبم'. ئێمە هەمیشە کوشتنی ژنان لەهەواڵەکاندا دەبینین و بەڕوونی دەڵێین ئەم هەواڵەش بێزارمان دەکات، دوای ئەوەی من دەکوژرێم، بکوژ بۆ ماوەی دوو مانگ لە زینداندا دەبێت ئایا کوشتنی من لێرە بێ سزایە؟ کەواتە بێگومان من هەست بە سەلامەتی ناکەم پەیماننامەی ئیستەنبوڵ مافی ژنانی پاراست بۆ ئەوەی ئەو مافانە بگەڕێنرێتەوە، پێویستە رێککەوتنەکە دووبارە بکرێتەوە".