"ڕێژەی ئەو منداڵانەی كاردەكەن بە شێوەیەكی مەترسیدار لە هەڵكشاندایە"

ڕاپۆرتێكی لیژنەی ڕزگاركردنی نێودەوڵەتیی لە عێراق ئاشکرایدەکات، ڕێژەی ئەو منداڵانەی كاردەكەن بە شێوەیەكی مەترسیدار لە هەڵكشاندایەو هۆکارێکە بۆ وازهێنان لە خوێندن و بێبەش بوونیان لەمافی منداڵێتی و مافە بنەڕەتیەكانیان.

ناوەندی هەواڵ


لە ڕاپۆرتێکی لیژنەی ڕزگاركردنی نێودەوڵەتیی لە عێراق هاتووە، ٨٥%ی منداڵان لە كاتی كاركردن و لە شوێنی كارەكانیان هەست بە ئارامی و سەلامەتی ناكەن، هەندێك جاریش لە شەقام و شوێنەكاندا ڕووبەڕووی دەستدرێژیی دەبنەوە.


هەروەها ناوەندی ستراتیجیی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئاشكرای كردووە، زیاتر لە 200 ملیۆن منداڵ لە ‌جیهاندا كە تەمەنیان لە نێوان 6 بۆ 17 ساڵیدایە لە بازاڕ و شوێنەكاندا كار دەكەن.


رێكخراوی یونیسێف ئاشكرایكردوە، یەك لەسەر سێی منداڵانی عێراق لە بارودۆخی سەختی ئابووریدا دەژین و بۆ پەیداكردنی بژێوی خێزانەكانیان ناچارن كاربكەن، بەجۆرێك لە هەر پێنج منداڵێكدا، منداڵێك بە ناچاری و بۆ بژێوی ژیان و دەستەبەركردنی پێداویستییەكانی كار دەكات.