ژنۆلۆژی پەیکەری ژیان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی دەبەستێتەوە

کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شنگال لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە، ئەمڕۆ وتاری ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شنگال پێشکەش کرا. لە وتارەکەدا هاتووە کە ژنۆلۆژی ەیکەری ژیان لەگەڵ فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی دەبەستێتەوە.

شنگال 

 

دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شنگال بە دروشمی "بانگەواز بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک وەڵامی ٧٣ فەرمانە" دەستیپێکرد، و بە هەڵسەنگاندنی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شنگال دەستیپێکرد. بە ناوی ئەکادیمیاکە بەسێ ئاڤێستا، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شنگال وتارەکەی پێشکەش کرد.

 

بەڵام پێش ئەوەی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شنگال وتارەکەی پێشکەش بکات، نامەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ناردبوو خوێندرایەوە.

 

وتارەکەی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شنگال بەم شێوەیەیە:

وەک چۆن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە یەکەم شوێنی پەناگەی کولتوەری خوداوەندەکان، هەروەها بووەتە یەکەمین شوێنی ئینکاری و کوشتنی ژنان، سیستمی دەوڵەتی پیاو بە لەناوبردنی کولتووری کۆمەڵایەتی ژنان بوونی خۆی بەسەر ئەو خاکانەدا سەپاندووە، یەکەم کێشە بەم شێوەیە سەرهەڵدەدات. ڕێبەر ئاپۆ کێشەی ئازادیی ژن بەم شێوەیە پێناسە دەکات هیچ بزووتنەوەیەکی ڕاستەقینە نییە، تا کێشەی ئازادیی ژنان بە شێوەیەکی دروست شیکاری نەکرێت، لە ڕەگی هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا کێشەی نێوان پیاوان و ژنان هەیە، ژن ڕووبەڕووی تێڕوانینە سێکسیستەکان دەبێتەوە، ئەو ڕێبازە ناشرینانەی کە ژنان لە ماڵدا دەخەنە تەڵەوە و دەیکوژن، وەکو کۆیلە خەبات دەکات، خۆی بە کەمتەرخەم دەبینێت، بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ ڕزگارکردنی ژن و پیاو لە ڕێگەی شیکاری زانستییەوە.

 

"ئەقڵی بکوژ ویستی کۆمەڵگەی ئێزدی لەناو ببات"

هەمان عەقڵیەت لە فەرمانەکاندا کاریگەر بوو، لە ڕێگەی داعشەوە. لەو ٧٤ فەرمانەی کە دژی پێکهاتەی ئێزدی دەرچووە؛ ئەو عەقڵە ویستویەتی ڕۆحی کۆمەڵگە بە ڕەگەوە لەناو ببات، بوونی کۆمەڵگەی کردە ئامانج و ژنانی کوشت، لە فەرمانی ٧٤ی ساڵی ٢٠١٤دا ئەم واقیعە بە شێوەیەکی زۆر توند هاتە ئاراوە، هەزاران ژنی ئێزدی لە بازاڕەکاندا کوژران و ڕفێنران و وەک کۆیلە فرۆشران. بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٥، ٧هەزار ژنی ئێزدی ڕفێندراون، بەڵام تائێستا ژمارەی ئەو ژنە بێسەروشوێنانە بەڕوونی نازانرێت. عەقڵی پیاوکوژ ویستی بە ئامانجگرتن و ڕفاندن و کوشتنی ژنان کۆمەڵگەی ئێزیدی لەناوببات، لە لاوازترین خاڵی خۆیەوە هێرشی کردە سەر کۆمەڵگاکە و ویستی وا لە کۆمەڵگەی ئێزدی بکات ڕادەست بێت.

 

لە ئەنجامدا عەقڵی  دەسەڵاتدار کە لەسەر بنەمای نەبوونی کولتوور و ناسنامەی ژنان بوو، ژنانی لە بواری زانست دوورخستەوە. نەزانی و جەهالەت بە ڕەوا دادەنرێت بۆ ژنان. زانستی ژن کە جیهانی دەوڵەمەند کردووە، ئەمڕۆ بەهۆی ڕەشکردنەوەدا تێکدەچێت. لە ئەنجامی ئەم ڕاستیانە؛ بوون و ناسنامە و خەبات وجالاکی، دۆزینەوە و گەڕانەکانی ژنان لە جیهانی زانستدا نابینرێن. کاری ژنان ڕەتکراوەتەوە.

 

ژنۆلۆژی زانستی شۆڕشی ژنانە

بە پێچەوانەی ئەم واقیعانە، هێڵی شارستانیەتی دیموکراسی کە بە عەقڵی ژن بونیاد نراوە، هەزاران ساڵە بەرەنگاری هەموو هێرشەکان بووەتەوە. ئەم بەرخۆدانەش شێوەی زیاتری وەرگرتووە و لە دوای فەرمانی ساڵی ١٩٧٤ ڕێکخراوەکانی خۆی دامەزراندووە، بە داننان بە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئازادی ژن. ژنۆلۆژی وەک زانستی شۆڕشی ژنان، لەم بوارەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت. هاوکات لەگەڵ دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی ژنان، بە مەبەستی پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانی سێکسیزم، زانستی ئەو ژنانەی ژیانی خوڵقاندووە، هەوڵەکانی پەرەپێدەدات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بێتە سەر ڕووی زەوی، بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ئاستی دەروونیدا ئەزموون بکات، و جارێکی دیکە دەرگای ئازادی ژن بکاتەوە کە لەسەر بنەمای کولتووری ڕەگ و ڕیشەیی بێت.

 

ڕێبەر ئاپۆ: سەرەتا ژنان ئازاد بکەن

بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد ئازادی ژن مەرجێکی بنەڕەتییە. ئەو مەرجە دەبێت لەسەر بناغەیەکی زانستی بێت. لە هەموو شەڕەکاندا، هێزە دەسەڵاتدارەکان بە دروشمی "بە لێدانی ژنان دەست پێ بکەن!" لە قۆناغێکی وادا ڕێبەر ئاپۆ بە دروشمی: 'سەرەتا ژن ڕزگار بکە!' زیندووبوونەوەیەکی لە مردن دروست کرد.

 

لە بەرامبەر هەموو ئایدۆلۆژیاکانی زانستە دەسەڵاتدارەکان کە لەسەر بنەمای سێکسیزم دامەزراون، دەرچوونێکی شۆڕشگێڕانە پێویستە. سیستمی سەرمایەداری، بە لەناوبردنی ژنان، جینۆسایدی کۆمەڵگە ئەنجام دەدات. کوشتنی کۆمەڵگەیە لە ڕێگەی ژنەوە، کۆمەڵگەش لە ڕێگەی ژنەوە. لە ڕێگەی ئەم جینۆسایدەوە کۆمەڵگە بەرەو شێتی و بەرەو لەناوچوون دەبات.

 

وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "تەنیا بەم شێوەیە خەنجەری پشتی کۆمەڵگە لاببرێت و ڕێنێسانسی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ڕێگەی ئازادی ژنانەوە بەدی دێت"

.

هەروەک چۆن هەزاران ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی خۆی لە دەوری ژن ڕێکخستبوو، لە سەدەی بیست و یەکدا کۆمەڵگەی کۆمۆن و دیموکراتیک لە دەوری ئەو ژنانەی خۆیان دەناسن و خۆیان ڕێکدەخەن و بەبێ ترس خەبات دەکەن. لەو خاکە کۆنانەدا، ئازاری ژن، ئەمجارە، ڕوو لە ژنۆلۆژی دەکات!.