"قەسەدە هێزی پاراستنی سووریایە"
ژنانی قامیشلۆ پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزەکانی قەسەدە دەربڕی، ڕایانگەیاند کە پێویستە قەسەدە پێگەیەکی تایبەتی هەبێت لە ئیدارەی کاتی، هەروەها منداڵان لە هەموو توێژەکانەوە خەبات دەکەن بۆ پاراستنی خاک و گەلی سووریا لەناو ڕیزەکانی قەسەدە دا.
					نەغم چاچان
قامیشلۆ- لە کاتێکدا هێرشەکان بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە لە زیادبووندایە، ژنانی شاری قامیشلۆ پشتیوانی خۆیان بۆ قەسەدە دەربڕی، ڕایانگەیاندووە کە باوەڕیان بە هێزێی قەسەدە هەیە کە ئیرادەی خەڵک دەپارێزێت،سەقامگیری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مسۆگەر دەکات.
ژنانی قامیشلۆ بۆ ئاژانسەکەمان ڕوونیانکردەوە، کە بە دڵ و گیان لەگەڵ قەسەدەن.
حەنیفە محەمەد، هاوسەرۆکی یەکێتی پیشەوانانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، کە قەسەدە لە هەموو پێکهاتەکان پێکهاتوون، وتی: قەسەدە هێزێکی خۆنەویست و پارێزەرە، هەر بۆیەش قەسەدە لە هەموو پێکهاتەکان پێکهاتووە، گروپە چەتەکان چوونە ناو زۆرێک لە شار و گوندەکان و هێرش و تاڵانیان ئەنجامدا، بەڵام قەسەدە ئەو شارانە دەپارێزێت کە بەدەستییەوەیەتی، هەروەها پشتگیری ماددی و لۆژستیکیشیان بۆ دابین دەکات، بەو پێیەی قەسەدە هەموو پێکهاتەکان لە باوەش دەگرێت، زۆرێک لە قەسەدە عەرەبن، هەر بۆیەشە لە گۆڕستانی شەهیدان شەهید لە هەموو پێکهاتەکان هەن کە گیانی خۆیان لە پێناو ئەم وڵاتەدا بەخت کردووە، هێرشەکان بۆ سەر گوندەکانی سووریا لە تل تەمرەوە لەلایەن چەتەکانەوە ئەنجامدراون، ئەگەر قەسەدە نەبوایە گوندەکە تاڵان دەکرا و وێران دەکرا، قەسەدە هێزێکی نیشتمانپەروەرە، لەناو قەسەدە دا کەسانێک لە چەندین نەتەوەوە هەن، کە خاکی ئێمە و شەرەفمان دەپارێزن، قەسەدە وەک گروپی چەتەکان نییە کە خەڵک تاڵان بکەن و هێرش بکەنە سەریان و جینۆساید بکەن، بەڵکو گەل دەپارێزێت، وە قەسەدە هێزی پاراستنی سووریا بە گشتییە.
"گەل هەمووی قەسەدەی دەوێت"
حەنیفە محەمەد ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی ئیدارەی کاتی، خەڵک هیوایان خواست بە ئارامی بژین، وتی: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هاتنی ئیدارەی کاتی، ڕۆژانە کۆمەڵکوژی لە بەشێک لە سووریا ئەنجام دەدرێت، لە شارەکانی کەناراوەکانی سووریا و لە سوەیدا، هێرش و تاڵانی زۆر لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامدرا، ئیدارەی کاتی هیچ کەسێک ناپارێزێت، زۆر کەس کە پۆستیان هەیە لە ئیدارەی کاتیدا لە لیستی تیرۆردا بوون، چۆن متمانەمان بەو کەسانە هەبێت کە تاڵان و کاولکارییان بەرامبەر خەڵک ئەنجامداوە؟ هەر بۆیە خەڵکی سوەیدا و کەنار و تەنانەت خەڵکی دیمەشقیش خوازیاری قەسەدەن، پێویستە قەسەدە لە ئیدارەی کاتیدا پێگەیەکی تایبەتی هەبێت، قەسەدە گەل دەپارێزێت، هەر بۆیە گەل هەمووی قەسەدەی دەوێت.
"قەسەدە ڕووناکی ئێمەیە"
حەنیفە محەمەد جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوانیش هاوشێوەی ژنانی قامیشلۆ بە دڵ و گیان لەگەڵ قەسەدە دان، وتی: زلهێزە نێودەوڵەتییەکان متمانەیان بە قەسەدە داوە، ئیدارەی کاتی لە ژێر ناوی جەبهەت نوسرە هێرش و کۆمەڵکوژی دژی خەڵک ئەنجام دەدا، ئێستا چەتەکان جلوبەرگیان گۆڕیوە و هاتوون بۆ حوکمڕانی سووریا، قەسەدە ڕووناکی ئێمەیە، ئەگەر نەبێت ئێمە بوونمان نابێت، ئێمەش وەک ژنانی قامیشلۆ بە دڵ و گیان لەگەڵ قەسەدە داین و پاڵپشتی دەکەین، دەستووری سووریا کە دراوە مافی هەموو پێکهاتەکانی پێشێل کردووە، بەڵام سووریا فرەچەشن و فرە نەتەوەیە، ئەم دەستوورە پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە، پێویستە دەستورێکی نوێ بدرێت کە مافی هەموو پێکهاتەکان بپارێزێت و ماف و بوونی ژنان بەتایبەتی مسۆگەر بک
دلیڤان ڕەشید، ئەندامی گەنجانی پەیەدە ڕایگەیاند، قەسەدە بەنداوی تشرینی بەدەستهێناوە، وتی: قەسەدە لە هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین و حەلەب پشتیوانی گەلی کرد و بەنداوی تشرینی بردەوە، لەبەرئەوەی گەل و قەسەدە یەکگرتوو بوون، شەڕێکی شۆڕشگێڕانە بوو، وە خۆشەویستی و پشتیوانی و ئیرادە و دەسەڵاتی زیاتری خەڵک لەگەڵ بانگەوازی قەسەدە دا هاوتەریب بوو، وتیشی: وەک گەنجانی پەیەدە دوو دروشممان هەیە، یەکێکیان ئەوەیە لە دۆستایەتی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بژین، ئەمەش بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەوی دیکەشیان بۆ قەسەدە.
"ئیدارەی کاتی دەبینێت کە قەسەدە بەهێزترین هێزە"
دلیڤان ڕەشید ئاماژەی بەوەدا، کە هەمیشە دەنگی خۆی بۆ قەسەدە بەرز دەکاتەوە، وتی: ئەو پاڵپشتییەی کە قەسەدە لە کۆمەڵگەدا کردوویەتی زۆر سەرسەخت بووە، ئەم پڕۆژەیە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت، هەروەها دەنگی بۆ قەسەدە هەمیشە بەرز دەبێتەوە، ئیدارەی کاتی قەسەدە قبوڵ ناکات و وتی کە هێزێکی سووریا نییە، ئەو کچ و کوڕانەی کە لە قەسەدەن، خەڵک و شۆڕشگێڕی ئەم کۆمەڵگەین، ئیدارەی کاتی ئەمە قبوڵ ناکات، چونکە قەسەدە وەک بەهێزترین هێز دەبینێت، تا بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بژین، ئێمە وەک ژنانی گەنج بە بانگەوازییەکەی قەسەدە و هێزەکەی، هەموو چالاکییەکانمان بەهێزتر دەکەین.
"داعش دەیەوێت خۆی بونیاد بنێتەوە"
شەزا حسێن، هاوسەرۆکی یەکێتی گەنجانی پەیەدە ڕایگەیاند، کە وەک ژنانی گەنج پاڵپشتی قەسەدە دەکەن و ڕایگەیاند: قەسەدە لە سووریا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، بەتایبەتی لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش کار بۆ کۆمەڵگە و بۆ سەقامگیری لە سووریا دەکات، ئێمە وەک گەنجانی پەیەدە پشتیوانی لە قەسەدە دەکەین، چونکە گەنجان و ژن و خاکی ئەم وڵاتەی پاراستووە، داعش دەیەوێت خۆی بونیاد بنێتەوە، بەڵام قەسەدە بە هێز و جووڵەی خۆی لە ڕێگەی ئەوانەوە وەستاوە، لە دیدارەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ ئیدارەی سووریا، بۆ ئەوەی سەقامگیری لە سووریا بەدی بهێنرێت، پێویستە هێزەکانی قەسەدە جێگەی خۆی لە ئیدارەی سووریادا بگرێتەوە.