ژنێکی گەنج لە زاخۆ بەدەستی خزمێکی کوژرا

ژنێکی گەنجی تەمەن ٣٠ ساڵ لە زاخۆ لە لایەن ئامۆزاکەیەوە کوژراو دواتر تاوانبار خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

ناوەندی هەواڵ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى زاخۆ رایگه‌یاند، ئێوارەی پێنجشەممە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ له‌لایه‌ن ئامۆزایەکی به‌چه‌ند گوللـه‌یەکی كلاشینكۆف کوژراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند کاتژمێرێک دوای ڕوداوەکە لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەکرد کە بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووەو لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کوشتنی ژنان و توندوتیژی دژ بە ژنان لە لایەن خزم و کەسی نزیکیانەوە ڕێژەکەی لە زیادبوونە، ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە ڕاپرسییەکدا کە مانگی ئادار بڵاویکردەوە ئاشکرایکرد کە ئەو کەسانەی دەبنە هۆکار بۆ دروستبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان بە پلەی یەکەم هاوژین دواتر برا و باوك و کەسی چوارەم دێت.