ژنێکی گەنج خۆی خنکاند
ژنێکی گەنج لە شارۆچکەی دەربەندیخان خۆی خنکاند و تا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی نەزانراوە.

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ لە شارۆچکەی دەربەندیخان ژنێکی گەنجی لەدایکبووی ٢٠٠٧ بە پەت خۆی خنکاند و کۆتای بە ژیانی خۆیهێنا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، دەرکەوتووە ئەو ژنە تەمەن ١٤ ساڵانە لە ماڵی خۆیاندا خۆی خنکاندووە.
لە پاش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیەکەی نەزانراوە.
ت.پ