ژنێک لە سلێمانی کوژرا

ئەمڕۆ ژنێك لە سلێمانی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی کوژراو تۆمەتبارەکە لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

عەقڵیەتی پیاوسالار بەردەوامە لە کوشتنی ژنان و ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی کوشتنی ژنان و هەڵاتنی بکوژران دەبین، لە نویترین ڕووداودا ئەمڕۆ ٢ی ئاب، ژنێک لە سلێمانی لەبەردەم ماڵەکەی تەقەی لێکرا و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە.

 

 ڕووداوەکە لە گەڕەکی شێخان لە پارێزگای سلێمانی ڕوویداوە، هەروەها ژنەکە تەمەنی ٤٥ ساڵە و یەکێکە لە کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان.