ژنانی ئیسپانیا نازناوی جامی جیهانی ٢٠٢٣یان بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی ژنانی ئیسپانیا بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری كۆتاییدا لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرای بردەوە.

 

ناوەندی هەواڵ- ڕۆژی یەكشەممە ٢٠ی ئاب، هەڵبژاردەی لارۆخای ئیسپانی لە یاریگای سیدنی لە پایتەختی ئوسترالیا بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا لەكاتی ڕووبەڕوبونەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کە نزیكەی ٧٥ هەزار بینەر ئامادەبوون، نازناوی مۆندیالی ژنانی بەدەستهێنا.

گۆڵەكە لە خولەكی ٢٩ لەلایەن ئۆلگا كارمۆنای كاپتنی یانەكە لەناوچەی سزاوە تۆمار كرا.

جامی جیهانی ئەمساڵ نۆیەمین خولی جامی جیهانی تۆپی پێی ژنانە، کە یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩١ لە چین بەڕێوە چوو.