ژنانی ئەفغانی ئەزموونەکانیان لە نامەکانیاندا باسکردووە
دوای ئەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەسەڵاتی گرتە دەست، لە ساتێکدا ئاستەنگی لەبەردەم ژیانی ژنان دانرا، ژنان و کچان نامەیان بە ناوە ناودارەکان نووسی و باسیان لە ئەزموونەکانیان کرد.

دوای ئەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەسەڵاتی گرتە دەست، لە ساتێکدا ئاستەنگی لەبەردەم ژیانی ژنان دانرا، ژنان و کچان نامەیان بە ناوە ناودارەکان نووسی و باسیان لە ئەزموونەکانیان کرد.
ناوەندی هەواڵ
ژنانی ئەفغانی ئەزموونەکانیان بەنووسینی نامەیەک بۆ کەسایەتییە دیارەکانی وەک مەلالە یوسفزای خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ، حەلیمە عەدەن ئایکۆنی فاشیۆن، مێگان ڕاپینۆ ئەستێرەی تۆپی پێی ئەمریکی هاوبەش کرد.
من زۆر نیگەرانم
خوێندکارڕۆحێلا کە تەمەن ١٧ ساڵە بۆ مەلالە یوسفزای نوسیویەتی کە خوێندنەکەی پچڕاوە پاش ئەوەی تاڵیبان خویندنی بۆ کچان قەدەغەکرد و ڕێگەی نەدا درێژە بەخوێندنی ناوەندی بدەن، من هەموو بەیانیەک بەخەبەر دەێم و دەڵێم لە قوتابخانە دوا کەوتم، بەڵام دواتر کە بیرم دەکەوێتەوە قوتابخانەکەم داخراوە و غەمبارم، کاتێک ئۆتۆمبێلی هاتوچۆ براکانم دەگرێت و دەڕوات، من لە پشتەوە دەمێنمەوە، زۆر نیگەرانم لەوەی کە ئێمە بێبەشین لە سەرەتاییترین مافی خوێندن تەنها لەبەر ئەوەی ئێمە ژنین".
من دەگریام کە سەیری تۆپەکەم دەکرد.
سەحەر کەبۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی هەرێمەکەی لەئەفغانستان یاری دەکرد بۆ وڵاتێکی تر هەڵاتووە سەحەر دەربارەی نیگەرانییەکانی بۆ مێگان ڕاپینۆی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەمریکی نووسی و وتی: " من دەگریام کە سەیری تۆپەکەم دەکرد، بەڕێز مێگان تۆپی پێ تەنها وەرزش نیە بۆ من، ئەوە خۆشییە. لەو سێ ساڵەدا کە من یاریم کردووە، زۆر فێر بووم دەربارەی تاکتیک و جوڵەکان، کاتێک تاڵیبان کابولی گرتە دەست، من وازم لە یاریەکە هێنا و زۆر دڵگران بووم".