ژنانی پاکستانی بۆ پشتگیریکردنی ژنانی ئەفغانی ڕێپێوان دەکەن
ژنانی پاکستانی بۆ پشتگیری ژنانی ئەفغانی ڕژانە ناو کۆڵان و شەقامەکان و ڕێپێوانیان کرد.

ناوەندی هەواڵ
ژنانی هەرێمی بەلوچستانی پاکستان بۆ پشتگیری ژنانی ئەفغانی ڕێپێوانیان کرد و لە درێژەی رێپێوانەکەدا تیشکیان خستە سەر ئەو خاڵەی کە پێش هەموو شتێک ژنان مرۆڤن و مافی مرۆڤ بوونیان هەیە .
لە دوای داگیرکردنی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە، بارودۆخی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت و فشاریان دەخرێتە سەر بەوەی بەتەنها لەمال بۆیان نیە دەربچن و بێ هاوەڵی پیاو ڕیگەیان پێنادرێت.