دوو ئەندامی ڕژاک کە دەستگیرکرابوون ئازادکران، زیندانییەکیان ئازادنەکراوە

بەبڕیاری دادگا و بە کەفالەت، دوو لە سێ ئەندامە دەستگیرکراوەکانی ڕژاک ئازادکران و ئەندامێکیان هێشتا لەزینداندا ماوە، تا ئێستا دادگا لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.

بەبڕیاری دادگا و بە کەفالەت، دوو لە سێ ئەندامە دەستگیرکراوەکانی ڕژاک ئازادکران و ئەندامێکیان هێشتا لەزینداندا ماوە، تا ئێستا دادگا لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی پێنجی مانگی ڕابردوو، سێ ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، بەناوەکانی “خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسەن”، کە بۆ بەشداریی لە مەراسیمی ساڵیادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی شەنگال، چووبوونە شەنگال، لەکاتی گەڕانەوەیاندا، لە بازگەی کەڵەک لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیر کران.

 

دوای مانگێک مانەوەیان لە زیندان و چەندین جار پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ ئازادکردنیان لەلایەن ڕێکخراوەکە و کەسوکارەکانیانەوە، سێ ئەندامەکەی ڕژاک لە زیندانی ئاسایشی هەولێرەوە گواسترانەوە بۆ پۆلیس و دوێنێ ئێوارە بە بڕیاری داداگا و بە کەفالەت هەریەک لە “خەولە محەمەد و سەیران ئەحمەد” ئازادکران.

 

لەکاتێکدا هەر سێ ئەندامەکەی ڕژاک یەک دۆسییەیان هەبووە، بەڵام جوانا عەبدولباقی ئازادنەکراوە، تا ئێستا نە دادگا و نە ئاسایشی هەولێریش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان.

 

ت.پ