ژنانی مەخموور: ئامانجمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە
ژنانی کامپی مەخموور وتیان: ڕێبەری گەلی کورد گۆشەگیر دەکرێت و پێویستە ئێمەی ژنان و ژنانی گەنج ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەک گەورەترین ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان ببینین.
نوپەلدا دەنیز
مەخموور- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی ئەمنی باڵای جۆری F لە ژێر گۆشەگیرییەکی سەختدا ڕاگیراوە، دوای ٤٣ مانگ، لە ٢٣ی تشرینی یەکەم بنەماڵە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە، زۆرێک لە داواکارییەکان لەلایەن پارێزەر و بنەماڵەکەیەوە کرا، بەڵام هەموویان بێوەڵام مانەوە، لەم دواییانەدا و لە ٦ی تشرینی دووەمدا ڕاگەیەندرا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و عۆمەر حەیری کۆنار، وەیسی ئەکتاش و حەمیلی یەڵدرم لە ئیمرالی بە قەدەغەکردنی کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەران بۆ ماوەی ٦ مانگی دیکە سزا دراون.
ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" سەبارەت بە گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد قسەیان کرد و داوای زیادکردنی خەباتی دژ بە گۆشەگیرییان کرد.
"ئامانجمان دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە"
ئەڤین جۆلەمێرگ لە سەرەتای قسەکانیدا ڕایگەیاند، دەیانەوێت بە جێبەجێکردنی ئەو گۆشەگیرییە گەلی کورد لە بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوور بخەنەوە و وتی: ئەو ڕێبەرە لە زیندانی ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددا ڕاگیراوە بۆ ماوەی ٢٦ ساڵ، هەمیشە سزا هەیە بۆ قەدەغەکردنی کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەر یان خێزان بە هۆکاری جۆراوجۆر، گەلی کورد لە پرۆسەی مانەوە و نەمانەوەیەدایە، گۆشەگیری لەسەر هەموومان لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، بە تایبەت وەک ژنی کورد دەبێت گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئێمە ببینین، چی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بکەین؟ ئامانجمان دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، کاتی ئازادی فیزیکی ڕێبەرە، پێویستە گەلی کورد بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆی لە دژی هەموو هێرشەکان زیاتر بکات.
"ئێمە قەرزداری ڕێبەر ئاپۆین"
ئەڤین جۆلەمێرگ ڕایگەیاند، ژنان ئەرک و بەرپرسیارێتی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لەسەر شانە و وتی: ئەو ماف و خەباتەی کە ڕێبەر ئاپۆ بە ژنانی بەخشیوە لە هیچ شوێنێکی جیهان نەبیندراوە، پێویستە ئێمەی ژنی کورد دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەک گەورەترین ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان ببینین، قەرزداری ڕێبەر ئاپۆین، ئەگەر ئەمڕۆ بتوانین بڵێین بوونمان هەیە و دەژین، ئەوە لە سایەی خەباتی ڕێبەر ئاپۆدایە، بۆیە چەندە خەبات بکەین کەمە.
ئەڤین جۆلەمێرگ داوای زیادکردنی خەباتی دژ بە گۆشەگیری کردو وتی: چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە سەرتاسەری کوردستان ئەنجام دەدرێن، بەڵام پێویستە خەباتی خۆمان زیاد بکەین و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان بەجێ بگەیەنین، به تایبەتی دەبیت لە بەرامبەر گۆشەگیری و تەواوی هێرشەکان داوای ئازادیی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بکەین.
"لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا گۆشەگیری لەسەر هەموو گەل ئەنجام دەدرێت"
جیهان کاپلان ڕایگەیاند، چارەسەری هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی: با ساڵێکی گرنگ بەسەر ببەین، گرنگترین پرس بۆ گەلی کورد بارودۆخی ڕێبەرە، گەلی کورد و جیهان بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەژین، زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەرخۆدان و خەباتێکی گەورە دکەین، چارەسەری هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێبەر ئاپۆیە، بۆیە گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر دەستی هێزە دەسەڵاتدارەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توندتر دەبێت، بۆ ئەوەی گەلی کورد مافی نەبێت، بە جێبەجێکردنی گۆشەگیری و قەدەغەکردن و سزای دیسپلینیی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بێدەنگ دەکەن، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا گۆشەگیری بەسەر هەموو گەلدا دەسەپێنن.
"پێویستە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لە دژی هێرشەکان بەرەوپێش ببەین"
جیهان کاپلان ئاماژەی بەوەدا، پێویستە بەرخۆدانێکی تەواو لە بەرامبەر هێرشە جەماوەرییەکان بدرێت و وتی: گەلی کورد بەرەنگاری ئەو هێرشانە دەبێتەوە، بەڵام دەبێت خەبات و بەرخۆدانمان زیاتر بکەین. پێویستە بەرخۆدانێکی تەواو لە بەرامبەر هێرشە گشتیەکانی دوژمن بکرێت، بێدەنگی و ناتەبایی گەل دەبێتە هۆی زیادبوونی هێرشەکان، داوا لە گەلی کورد دەکەم ئاگاداری ڕێبەرو گەریلاکانی خۆیان بن و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لە دژی هەموو هێرشەکان بەرەوپێش ببەن.