ژنانی مەخموور: لە بەرامبەر هێرشەکاندا یەکگرتوویی پێویستە
ژنانی کەمپی پەنابەرانی مەخموور هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر ئێشکگری بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد، ئەو ژنانە داوایان لە هەموو گەلی کورد کرد کە لە دژی هێرشەکان یەکبگرن و لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە شکستیان پێبهێنن.
نوپەلدا دەنیز
مەخموور- لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تایبەت بۆ سەر بەنداوی تشرین زیاد کردووە، گەلی ڕۆژئاوای کوردستان لە مەترسی ڕووخانی بەنداوی تشرین بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە ئێسکگریدان، چالاکوانانی مەدەنی لە ٨ی کانوونی دووەمەوە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی تورکیا دەبنەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئێشکگری بەنداوی تشرین، ١٦ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار بوون.
'گەلی برخۆدێرمان دەستبەرداری خەبات و بەرخۆدان نابێت"
ژنانی کەمپی پەنابەرانی مەخموور بە پەیامەکانیان پشتیوانی لە چالاکییەکان دەکەن، ئەو ژنانەی کە دەرفەتی گەشتکردنیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان نییە، لە کامپەکەوە هەستی پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکوانان دەردەبڕن، یەکێک لەو ژنانە ناوی تەیبەت سێرتە لە سەرەتای قسەکانیدا هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد، وتی: دەوڵەتی تورک ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر ئێشکگرانی بەنداوی تشرین، دەوڵەتی تورک بە بەئامانجگرتنی ئێشکگرانی بەنداوی تیشرین دەیەوێت گەلی بەرخۆدێر بترسێنێت و بەنداوەکە داگیر بکات، بەڵام تێکۆشەرانی ئێمە و گەلە بەرخۆدیرەکەمان دەستبەرداری خەبات و بەرخۆدان نابن، ئێمەی گەلی کورد لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ناترسین.
"سەرکەوتن بۆ گەلی کورد دەبێت"
تەیبەت سێرت ڕایگەیاند کە ئەوان هەرگیز دەستبەرداری خەبات و بەرخۆدانی خۆیان نابن و وتی: دەوڵەتی تورکیا ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج بۆ پەردەپۆشکردنی هێرشەکانی و هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی بە منداڵان و ژنانیشەوە، دەوڵەتی تورکیا هەرچییەک بکات، ئێمە هەرگیز دەستبەرداری دۆزی خۆمان نابین، ڕق و کینەمان لە دژی دەوڵەتی تورکیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، دەوڵەتی تورکیا دەڕوخێت و سەرکەوتن بۆ گەلی کورد دەبێت.
"ئێمەی گەلی کورد لە هیچ هێرشێک ناترسین"
کەریمان کانات ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورکیا لە ٨ی کانوونی دووەمەوە هێرش دەکاتە سەر ئێشکگرانی بەنداوی تیشرین و وتی: ئێمەی ژنانی کامپی مەخموور لە بەنداوی تشرین سڵاو لە بەرخۆدانی گەلەکەمان دەکەین و پشتیوانی خۆمان دەنێرین، ئامانجی دەوڵەتی تورکیا داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستانە، بۆیە دەیەوێت لە ڕێگەی هێرشەکانییەوە گەل و شەڕڤانان جیابکاتەوە، بەڵام ئێمەی گەلی کورد لە هیچ هێرشێک ناترسین، دەوڵەتی تورکیا بۆ پەردەپۆشکردنی دڕندەییەکانی خۆی، ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج.
کەریمان کانات وتی: لە بەنداوی ترشین بەرخۆدانێکی گەورە هەیە و وتی: لە ڕۆژئاوای کوردستان گەل بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانی شایستە نیشان دەدات، هەرگیز دەستبەرداری خەباتی خۆمان نابین و دەوڵەتی تورکیاش هەرگیز سەرناکەوێت.
کەریمان داوای لە هەموو گەلی کورد کرد لە دژی هێرشەکان یەکبگرن و لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە شکستیان پێبهێنن.