ژنانی کابول: ئێمە دەنگی گەلی برسیین

ژمارەیەک لە ژنانی کابول لە گردبونەوەیەکدا بە وتنەوەی دروشمی "کار، نان، ئازادی" ناڕەزایەتیان نیشاندا. ناوەندی هەواڵ

ژمارەیەک لە ژنانی کابول لە گردبونەوەیەکدا بە وتنەوەی دروشمی "کار، نان، ئازادی"  ناڕەزایەتیان نیشاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ تشرینی یەکەم، ژمارەیەک لە ژنان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری کابول بە وتنەوەی دروشمی " کار، نان، ئازادی" وەک ڕەخنە و ناڕەزایەتی لە دژی حکومەتەکەی تاڵیبان کە ڕێگری لە کارکردنی ژنان دەکات لەبەردەم وەزارەتی "ڕێگری لە خراپە و فەرمان بە چاکە" گردبوونەوە. .

خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکانی کابول ووتیان "ئێمە دەنگی گەلی برسیین" و داوای کۆتایی پێهێنانی ئەو سنووردارکردنانەیان کرد کە بەسەر ژناندا سەپێنراوە. 

بە وتەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە گردبوونەوەکەدا ئامادەبوون، هێزەکانی تاڵیبان توندوتیژیان دژ بە ژنان کردووە و ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسیش برینداربوون.