ژنانی گەنج دەستپێشخەری دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی ىانگەوازەکە: بۆ ئازادی کات کاتی پیشەنگایەتییە
ژنانی گەنج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "کات کاتی پێشەنگایەتییە" هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ بەرزڕاگرتنی بانگەوازی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا بۆ گەنجان لە ٣١ی ئاداردا، جەختی لە گرنگی ڕێکخستن و بەشداری چالاکانەی گەنجان لە پرۆسەکەدا کرد، بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی بانگەوازی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، یەکێتی ژنانی گەنج دەستپێشخەرییەکی نوێی بە دروشمی "بۆ ئازادی کات کاتی پێشەنگایەتییە" دەستپێکرد، بێریتان ڕۆژ، وتەبێژی یەکێتی ژنانی گەنجانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بەو دەستپێشخەرییەی دەستیانپێکردووە، ئەو بەرپرسیارێتیەی کە دەکەوێتە ئەستۆی ژنانی گەنج بۆ پرۆسەکە، و ئیرادەیان بۆ خەبات، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
"نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ هیوای لە دڵی هەموو گەنجێکدا دروست کردووە"
بێریتان ڕۆژ ڕایگەیاند، ئەو پڕۆسەیەی کە ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەڕێت، پێویستی بە پابەندبوونە بە بانگەوازی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و وتی: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنان و گەنجان لە ٤ی نیسان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا. ڕێبەر نامەیەکی بۆ گەنجان نارد کە تیایدا داوای ڕێکخستن و جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتی گەنجان کرد، ڕێبەر ئۆجالان هەمیشە باسی دینامیزمی کۆمەڵگەی کردووە، ڕێبەر ئۆجالان هەمیشە لە پەرتوکەکانیدا باسی لە دینامیزمی کۆمەڵگا و ژنانی گەنج و ئەو گەنجانە کردووە کە ئەوانەن کە جەخت لەسەر گۆڕانکاری دەکەنەوە، ڕێبەر ئاپۆ لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئێمە وەک ژنانی گەنج پێویستە ٢٤ کاتژمێر لەسەر پێی خۆمان بین بۆ ئەوەی ئازادی خۆمان و کۆمەڵگەکەمان بەدەست بهێنین، ئەو نامەیە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و هیوای لە دڵی هەموو گەنجێکدا دروستکردووە.
"ئەوان دەیانەوێت ناسنامەی ژنێکی ئازاد سەرکوت بکەن"
بێریتان ڕۆژ ئاماژەی بەوەدا کە سیاسەتەکانی جینۆسایدو زوڵم و ستەم لە ناسنامەی ژنان بەرامبەر بە کاروخەباتی ژنان جێبەجێ دەکرێن و وتی: بۆ ئەوەی نامەکەی ڕێبەر بپارێزین و بڕوای ڕێبەرمان به پێویست بگرین، به پێویستمان زانی هەنگاوێکی نوێ بنێین و دەستپێشخەرییەکی نوێ بکەین، بە تایبەت ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە سووریا کراوە، وەک چۆن هەتەشە کۆمەڵکوژی دژی خەڵک ئەنجامدا، ئەوان دەیانەوێت جارێکی دیکە ناسنامەی ژنی ئازاد سەرکوت بکەن و هەموو ئامرازێک بۆ بەربەست لە شۆڕش و خەباتی ژنان بەکاربهێنن.
"هەموو کەسێک بە ئاسانی دەتوانێت جێگەی خۆی لە نێو ئێمەدا بدۆزێتەوە"
بێریتان ڕۆژ ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆسەی ئێستا پێویستی بە پرۆسەیەکی نوێی خەبات و بەرۆخدان و ڕێکخستن هەیە و وتیشی: پشتیوانی خۆمان بۆ هەموو ژنانی گەنج دەردەبڕین، چونکە ئێمە وەک یەکێتی ژنانی گەنج نەک هەر لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆمان ڕێکخستووە، بەڵکوو وەک چەترێک بۆ هەموو ژنێک لە سەرتاسەری سووریا، بەبێ گوێدانە پێشینەی خۆی، هەمووان بە ئاسانی دەتوانن جێگەی خۆیان لە نێو ئێمەدا بدۆزنەوە و خاوەندارێتی لە ناسنامە و کولتوور و بوونی خۆیان بکەن، لە پێناو پاراستنی سەرجەم ژنانی گەنج و پەیامی ڕێبەر ئاپۆ، دەستپێشخەرییەکی نوێمان بە دروشمی "بۆ ئازادی کات کاتی پێشەنگایەتییە" دەست پێکردووە، لەم هەنگاوەدا سیمینار و پەروەردەی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخراوەیی پێشکەش دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانین هەموو ژنانی گەنج ڕێکبخەین، ئەم هەنگاوە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دەتوانین ئازادی جەستەیی سەرکردە مسۆگەر بکەین و هەموو ژنانی گەنج ڕێکبخەین.
"بە پێشنەگایەتی ژنان ئامانجەکەمان دەگەین"
لە کۆتایی قسەکانیدا بێریتان داوای لە هەموو ژنانی گەنج کرد کە پاڵپشتی لە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد بکەن و وتی: پێشەنگایەتی پێویستە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی، ئەو کەسەی لە پێناو ژندا وەستا، ڕێبەر ئاپۆ بوو، ئەو کەسەی توانی جارێکی دیکە مافی ژنان بداتەوە و لە پێناو ناسنامەکەیاندا بوەستێتەوە، ڕێبەر ئاپۆ بوو، بۆیە ئازادی بە سەرکردایەتی ژنان مسۆگەر دەکرێت. ئەو ڕێبازەی کە لە پێناو ژناندا وەستایەوە ڕێبەر ئاپۆ کە لەبەردەممان دانرا، لە پێشەنگایەتی ژنان دەستی پێکرد، ئێمەش بە پێشنەگایەتی ژنان دەگەینە ئامانجەکەمان.