ژنانی دەنگدەر بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان دەنگیان بە ژنانی بەربژێر دا
لە شاری سلێمانی ژنانی دەنگدەر ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد تا ژنانی کاندید سەرکەوتوو بن و لە پەرلەمانی عێرقدا مافەکانیان بۆ دابین بکەن.
هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ لە هەرێمی کوردستاندا ژنان هەردەم لە هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکانیانن، بۆ دەستکەوتنی مافەکانیان بەردەوام لە خەبات و تێکۆشاندان، لە ڕێگەی خەباتی مەدەنی بێت یاخو یاسایی و سیایی، بۆ دەستکەوتنی مافەکانیان تێکۆشان بەردەوام دەکەن، دەستکەوتنی ماف لە ڕێگەی یاساییەوە پێویستی بە ڕێکاری یاسایی هەیە، بۆیە ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن تا لە ڕێگەی پەرلەماانتارانی ژنەوە مافەکانیان لە پەرلەمانی عێراقدا بەدەستبهێنن، ژنان دەنگ بە بەربژێرانی ژن دەدەن، بە هۆکاری ژن بوون و لێکتێگەیشتنیان هەوڵ بۆ چوونی ژنان بۆ پەرلەمان دەدەن، هەوڵ دەدەن ژنانێکی شایستە بچێتە پەرلەمان، کە کار لە هەمووارکردنەوەی یاساکان و ڕێگری لە یاسای باری کەسێتی لە عێراقدا بکات، تا ژنان بەهۆی یاساکانی پەرلەمانەوە جینۆساید نەکرێن، بۆ ئەو مەبەستە ژنانی دەنگدەر بۆ ئاژانسی نوژنها دەدوێن و دەڵێن: " پێویستە ژنان بە بێ زۆرلێکردنی پیاوان بێنە بنکەکان و دەنگ بە ژنان بدەن، تا لە ڕێگەی دەنگەکانەوە پەرلەمانتاری ژن مافەکانمان لە پەرلەمانی عێراقدا بەدەستبهێنن.
"ژنانی پەرلەمانتار بەرپرسن لە مافی ژنانی دەنگدەر"
هێلین سەلام، دەنگدەر باسی لەوەکرد، ژنانی پەرلەمانتار لە ڕێگەی یاساوە داوای مافی ژنانی دەنگدەر دەکەن وتی: لە دێر زەمانەوە ژنا لە لایەن ئەقڵیەتی پیاوسالارییەوە ڕوبەڕووی توندوتیژی دەکرێتەوە، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی دونیادا کەمێک ژنان ڕوو لە ئازادی دەکەن، بەڵام لە ئاستێکی پێویستدا نییە، ئێمەی ژنانیش بۆ دەستکەوتنی تەواوی مافەکانمان لە ێگەی دەنگدان و بە یاسایی داوای مافەکانی خمان دەکەین، دەمانەوێت ژنانی پەرلەمانتار لە پەرلەماندا بۆ مافەکانی ژنان کاربکەن، تا ژنان لە ژیانێکی ئازادانەدا ژیان بکەن.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئێمەی ژنان داوادەکەین هەموواری یاساکان بکەن تا بتوانین لە ڕێگەی یاساکانەوە مافەکانمان بەدەستبهێنین و چیدیکە مافەکانمان زەوت نەکرێت، ئێمە دەنگ بە ژن دەدەین چونکە ژنان لە مافەکانمان و هەستەکانمان تێدەگەن، ژنان لە پەرلەمان مافمان بۆ دەستەبەر دەکەن، ژنانی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق بەرپرسن لە مافی دەنگدەرانیان.
" پەرلەمانتاران دەنگی ئێمەی ژنن لە پەرلەمانی عێراقدا"
مەیلان ئەحمەد، دەنگدەر باسی لە دەنگدانی بۆ مافەکانی ژنان کردو وتی: ژنانی پەرلەمانتار پێویستە کار لەسەر هەموواری یاسای باری کەسێتی لە پەرلەمانی عێراقدا دەکات، ئێمەی ژنان دەنگ بە ژنانی بەربژێر دەدەین، تا لە پەرلەماندا مافەکانمان بەدەستبهێنن و کار لەسەر داواکارییەکانمان بکەن، لە ناو پەرلەماندا یاساکان بۆ بەدەستهێنانی مافی ژنان هەمواربکرێتەوە، پێداچوونەوە بە هەموواری یاسای باری کەسیدا بکەن، تا ژنان چیدیکە لە لایەن یاساکانەوە زوڵ و ستەمیان بەرامبەر نەکرێت.
"ژنان لە اڵەکانیاندا نەمێننەوەو لە ژێر هیچ کاریگەرییەکدا نەمێننەوە، بێنە بنکەکان و دەنگەکانیان بدەن"
سوهویلە ڕەشید، دەنگدەر لە بارەی دەنگدانی ژن و گرنگی دەنگدان بە سەربەخۆیی و ئازادانە وتی: بەشێک لە ژنان تا ئێستاش لە ژێر فشاری پیاواندا دەنگ دەدەن، پێویستە لە ژێر ئەو فشارانەدا بێنە دەرەوە و کار بۆ بەدەستهێنانی مافەکانایان بکەن، من بە ویستی خۆم دەنگ دەدەم و هاتوم دەنگ دەدەم لەژێر فشاری هیچ کەسێکدا دەنگ نادەم، ژنان لەژێر کاریگەری هیچ کەسێکدا بێت، ژنان ئازادانە بێنە سەر سنوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە ئەو لایەنەی خۆیان ویستیان لەسەری هەیە دەنگی پێبدەن، لەژێر هیچ فشارێکی خێزان و سیاسەتدا، ژنان لە ماڵەکاندا دانەنیشن و ڕەخنە بگرن، بێنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و پاشان بۆ داواکردنی مافەکانیان هەوڵبدەن، پێویستە دەنگێک بدەین کە کاریگەری لەسەر مافەکان و ژیانمان هەبێت، ژنانێک بچنە پەرلەمانی عێراق مافمان بەدەستبهێنن.
" ئەرکی پەرلەمانتاری ژن کارکردنیەتی لە پێناو مافەکانی ژنان و منداڵان"
بەهییە جەمیل ئەمین، دەنگدەر لە ڕۆژی دەنگدان و بۆ داکۆکیکردن لە مافی ژنان ڕووی لە بنکەکانی دەنگدان کردو وتی، من لەژیر هیج فشارێکئی خێزانەکەمدا دەنگ نادەم، خۆم ئازادم دەنگم بۆ کێ دەبێت، وەک ژنیک مافی ئەوە بەخۆم دەدەم دەنگ بە چ لایەنێکی سیاسیی و بەربژێرێک بدەم، نەک پیاوێک دەنگی من دیاری بکات، پێویستە دەنگ بە ژنانی بەربژێر بدەین تا بتوانن وەک پیاوان بچنە پەرلەمان و کار بۆ مافەکانی ژنان بکەن، ژنان لە ساڵانی نەوەدەکانەوە خەباتی شار و شآخ دەکەن، دەتوانن لە پەرلەماندا داوای مافە رەواکانی ژنان بکەن.
بەهییە جەمیل، لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ژنانی ئێمە بە کۆمەڵێک بارودۆخی تایبەتدا تێدەپەڕن، کە کۆمەڵگە بۆی خوڵقاندوون، ژنانی پەرلەمانیتار لە پەرلەماندا دەبێت کار بۆ ژنان و منداڵان بکەن، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانایان هەوڵبدەن، ئێمە دەمانەوێت ژنان بچنە پەرلەمان تا لە بارودۆخی ئێمەی ژنان تێبگەن و کار بۆ مافەکانمان بکەن.